روفاتی ئه‌رسه‌لان دوای حه‌وت ساڵ له‌ توره‌كه‌دا راده‌ستكرایه‌وه‌

ئێسك و روفاتی هاكان ئه‌ره‌سلان كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ له‌ سوری ئامه‌د له‌ كاتی تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورك ژیانی له‌ده‌ستدابوو، دوای حه‌وت ساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ راده‌ستی باوكی كرایه‌وه‌.

ئێسك و پروسكی هاكان ئه‌رسه‌لان كه‌ له‌ كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ ٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ له‌ ناوچه‌ی سوری ئامه‌د به‌هۆی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ ژیانی له‌ده‌ستدابوو دوای حه‌وت ساڵ به‌ توره‌كه‌ راده‌ستی باوكی كرایه‌وه‌.

ئه‌و ئێسك و پروسكه‌ی كه‌ له‌ تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ ده‌ستنیشان كرا كه‌ ٩٥%ی هی هاكان ئه‌رسه‌لانه‌ له‌ ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری به‌وانه‌ی دادگای ئامه‌د كرابوون.

روفاتی ئه‌رسه‌لان كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ دادگای ئامه‌د له‌و رۆژه‌وه‌ له‌ ژوری دادوه‌ر كه‌ سه‌رقاڵی دۆسیه‌كه‌یه‌ راگیراوو.

باوكه‌ عه‌لی ره‌زا ئه‌رسه‌لان له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ئه‌رزرومه‌وه‌ هاته‌ ئامه‌د، چووه‌ دادگای ئامه‌د ئێسك و پروسكی كوڕه‌كه‌ی خۆی ئه‌رسه‌لانی له‌ توره‌كه‌یه‌كدا راده‌ستكرا.

باوكه‌ عه‌لی ره‌زا ئه‌رسه‌لان به‌ره‌و ئه‌رزروم به‌ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی روفاتی كوڕه‌كه‌ی له‌وێ به‌خاك بسپێرێت.

هـ . ب