سێ رۆژە دارستانەکانی جۆلەمێرگ دەسووتێن
سێ رۆژە دارستانەکانی گوندی مارینۆسی جۆلەمێرگ دەسووتێن کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا کەوتووەتەوە.
سێ رۆژە دارستانەکانی گوندی مارینۆسی جۆلەمێرگ دەسووتێن کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا کەوتووەتەوە.
سوپای داگیرکەری تورک ٢٨ی ئاب لە گوندی ماریبۆس دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دارستانەکان لەلایەن تۆپخانەکانەوە تۆپبارانکران و سەربازەکانیش ئاگریان لە دارستانەکان بەردا.
شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و قەیومدایە بەهۆی ئەوەی رێوشوێن ناگرێتەبەر، ٣ رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە.
هەوڵی گەلی ناوچەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لەلایەن سەربازانەوە رێگری لێدەکرێت.
١٢ی ئابیش هەمان ناوچە لەلایەن سەربازانەوە سووتێنرابوو و ئاگرەکە ١٥ رۆژ بەردەوام بوو.
ف.ق