سه‌ربازانی تورك دان به‌وه‌دا ده‌نێن به‌ئه‌نقه‌ست ئاگریان له دارستانی جودی به‌ردواوه
گرته‌ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت، سه‌ربازانی تورك به ئه‌نقه‌ست ئاگریان له دارستانه‌كانی چیای جودی و به‌ستای سه‌ر به شڕنه‌خ به‌رداوه.
گرته‌ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت، سه‌ربازانی تورك به ئه‌نقه‌ست ئاگریان له دارستانه‌كانی چیای جودی و به‌ستای سه‌ر به شڕنه‌خ به‌رداوه.
له گرته‌ڤیدیۆكه‌دا سه‌ربازه توركه‌كان، ناوچه سوتاوه‌كان نیشان ده‌ده‌ن و به خۆشحاڵیه‌وه باسی تاوانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
تائێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، گرته ڤیدیۆكه چ كاتێك و له‌كام بنكه‌ی سه‌ربازی تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه‌ی گرته‌ڤیدیۆكه‌یان تۆمار كردووه، دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه دارستانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاگری تێبه‌ردراوه.
سه‌ربازێك ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش دوایین دۆخی به‌ستایه"، سه‌ربازێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆن كۆتایی هات".
ئه‌وه‌نده‌ی له قسه‌ی سه‌ربازه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، چیای به‌ستا و جودی ده‌سووتێنرێت.
له به‌رده‌وامی ڤیدیۆكه‌دا سه‌ربازێك ده‌ڵێت: "هاوڕێیانمان ئه‌و شوێنه‌یان به هاوه‌نی ٨٠ هه‌زاری بۆردومان كردووه".
ئه‌و گرته‌یه ده‌یسه‌لمێنێت، كه دارستانه‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش به بیانوی "ئۆپه‌راسیۆن" له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه ده‌سوتێنرێن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازه‌كان ئاگریان له دارستانێكی گوندی سۆربتمه و شاخی محه‌تێ له نزیك چیایی جودی به‌رداوه.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌سوتێنرێن له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانن و ڕێگه به خه‌ڵكیش نادرێت بۆ دامركاندنی ئاگركه بچنه ئه‌و ناوچانه.
ژ.ن