تائێستاش زانیاریی لەبارەی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەبەردەست نییە کە پەدەکە رفاندوویەتی

رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە، ماوەی ٦٣ رۆژە هیچ هەواڵێکی نازانرێت.

هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد ٦٣ رۆژە بێسەروشوێنە. سلێمان ئەحمەد لە ٢٥ی تشرینی یەکەم لە دەروازەی سنووری پێشخابوور لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندرابوو.

نەریمان ئەحمەد لە پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد رایگەیاندووە، کە ئاسایشی دهۆک رێگە نادات چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت و وتی، دۆسیەی ئەو رۆژنامەنووسە رادەستی دەگای هەواڵگری پەدەکە واتە پاراستن کراوە.

گروپی پارێزەران بۆ داکۆکی لە سلێمان ئەحمەد تائێستا زیاتر لە ١٠ جار داواکاری و سەرلێدانیان کردووە بۆ زانینی چارەسەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە، بەڵام هێزەکانی پەدەکە لەباریە دۆخی سلێمان ئەحمەدەوە هیچ زانیارییەک راناگەیەنن.

هـ . ب