تەرمی ٢٠ سەربازی تورکی داگیرکەر لە بەردە کۆن بەجێماون
گەریلاکان لە ئەشکەوتی برینداران ڕایانگەیاند، بۆ ٢٠ رۆژ دەچێت، کە بەلانیکەمەوە تەرمی ٢٠ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەردە کۆن بەجێماون.
گەریلاکان لە ئەشکەوتی برینداران ڕایانگەیاند، بۆ ٢٠ رۆژ دەچێت، کە بەلانیکەمەوە تەرمی ٢٠ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەردە کۆن بەجێماون.
کاتێک گەریلاکان ڕێگرییان لە هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی کرد، کە بچنە ناوچەکە سەربازان نەیانوێرا لە زەوییەوە بێن و جەردەوانانیش نەیانتوانی تەرمی سەربازەکان کۆبکەنەوە و بیانبەنەوە. بەو هۆیەوە ماوەی ٢٠ ڕۆژە تەرمی زیاتر لە ٢٠ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەردە کۆن بەجیماون و سوپای تورک لە توانایدا نییە کۆیان بکاتەوە و بە پێویستیشی نازانێت لەوبارەیەوە لێدوان و ڕاگەیاندراو بڵاوبکاتەوە.
لە نێوان ١٤-١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە بە چڕی دەستیکرد بە بۆردومانکردنی ناوچەی ئەشکەوتی برینداران لە زاپ. سوپای تورک بانگەشەی ئەوە دەکات، "هەموو گەریلاکان لە ناوچەکە لە ناوچوون"، بۆیە لە ١٧ی نیسان هەوڵیدا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز لە ئەشکەوتی برینداران دابەزێنێت و سەربازەکانی بە ناوچەکەدا بڵاوە پێ بکات.
بەڵام گەریلاکان لە تونێلەکانی شەڕ و ناوچەکەدا ئەو شەوە بەلانیکەمەوە لە ژێر چاودێریی ٤ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی داگیرکەراندا ڕێگایان نەدا هیچ یەک لە هەلیکۆپتەرەکان لە ناوچەی ئەشکەوتی برینداران بنیشنەوە. لە ئەنجامی بەرەنگاریی بەهێزی گەریلاکاندا گورز لە هەلیکۆپتەرکان درت و ناچارکران لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.
سوپای تورک لە ١٨ی نیسانەوە بە بۆردومانی چڕی ئاسمانیی لە رێگەى فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی کۆبراوە هەوڵیدا لە زەوییەوە بچێتە ناوچەکە و خۆی لە ناوچەکە جێگیر بکات و لە تونێلەکانی شەڕی ئەشکەوتی برینداران نزیک ببێتەوە.
تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە سەرەتای شەڕەکەدا یەکێک لە ئاکتۆرە زۆر گرنگ و سەرەکییەکانی ئەو بەرخودانە بوون، هێرشیان کردە سەر سەربازەکان و سەربازەکانیان ناچار کرد بکشێنەوە و نەیانتوانی لە تونێلەکان نزیک ببنەوە.
سەربازانی سوپای تورک بە هەڵدانی چەتر و لەبەرکردنی جلوبەرگی دژە بارانی هەوڵیاندا لە ناوچەکە ڕابکەن بۆ ئەوەى نەبنە ئامانجی هێزەکانی گەریلا، بەڵام سەربازانی تورک نەیاندەزانی چەتر لە جەنگدا بەکاربهێنن و کاتێکیش ڕایاندەکرد، دەبوونە ئامانج.
سەربازانی سوپای تورک کوژراوەکانی خۆیان بەرەو بەردە کۆن برد. لە شوێنێکی دوور لە زنجیرە چیاکان، کە تونێلی جەنگیان تێدا دروست کراون، ناچاربوون بڵاوە بکەن.
گەریلاکان لە ئەشکەوتی برینداران ڕایانگەیاند، لە بەردە کۆن زیاتر لە ٢٠ تەرمی سەربازان هەیە، کە بە حەسیر و جلوبەرگی دژە بارانی شاردونیانەتەوە تاوەکو لە سروشتدا بە ئاسانی نەبینرێن.
بەهۆی ئەوەی گەریلاکان ڕێگەیان نەدا هەلیکۆپتەرە سکۆرسکییەکان بچنە ناوچەکە، ماوەی ٢٠ ڕۆژە تەرمی سەربازەکان لە ناوچەی بەردە کۆن بەجێماون.
سوپای تورک نەیدەوێرا لە خاکەکە پێشڕەوی بکات و تەرمەکانی بباتەوە و لە هەوڵەکانیدا شکستی هێنا، بۆیە جەردەوانان (جاش)ەکانی بۆ کۆکردنەوە و بردنەوەى تەرمی سەربازەکانی خستە کار، بەڵام هەرچەندە هەوڵیدا جەردەوانەکانیش نەیانتوانی تەرمەکان ببەنەوە و لەوەشدا سەرکەوتو نەبوون.
سوپای تورک لەبارەی چارەنووسی ئەو سەربازانەوە هیچ لێدوان و ڕاگەیاندراوێک بڵاوناکاتەوە، کە هێناونی بۆ ناوچەی ئەشکەوتی برینداران لە زاپ، بە پێچەوانەوە بۆ شاردنەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە، هەمیشە هەواڵی ساختە و درۆزنانە بڵاودەکاتەوە.
ژ.ت