تەرمی ئیبراهیم سونگور بە خاکسپێردرا
تەرمی نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم سونگور لە گۆڕستانی ئاککۆپروی بە خاکسپێردرا.
تەرمی نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم سونگور لە گۆڕستانی ئاککۆپروی بە خاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی نوسەر، شاعیر، لێکۆڵەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم سونگور لە وانی زێدی خۆی بە خاکسپێردرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی سونگور لە ئانتاڵیاوە گەیاندرایە شاری وان و دواتر بە کاروانێکی جەماوەری بەرەو گۆڕەستانی ئاککۆپروی بردرا.
لە مەراسیمەکەدا وێڕای ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتە سیاسی و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک و هاوڕێیانی بەشداربوون.
دوای گەیشتنیان بە گوندی ئاککۆپروی، بە شێوەیەکی شایستە ماڵئاوای لە تەرمی ئیبراهیم سونگور کرا و لە گۆرستانی گوندی ئاککۆپروی سپاردەی خاک کرا.