تیمی تۆڵەکردنەوەی یەپەسە وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداشی تێکشکاند
تیمی تۆڵەکردنەوە شەهید دڵگەش ئازاد لە یەپەسە، لە شاری وان وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداشیان تێکشکاند.
تیمی تۆڵەکردنەوە شەهید دڵگەش ئازاد لە یەپەسە، لە شاری وان وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداشیان تێکشکاند.
لە ڕاگەیندراوێکدا یەپەسە ڕاگەیاند:" یەکینەی تۆڵکردنەوەی شەهید دڵگەش ئازاد لە ٢٦ ئاب لە کاتژمێر ٠١:٠٠ لە کۆڵانی سورمەلی ناوچەی خاچۆرت سەر بە رێگای ئاوریشمی شاری وان وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداش تێکشکاند".
ڕاگەیندراوەکە بەم شێوەیە درێژەی پێدا:" وەک دەزانرێت حکومەتی فاشیست بە قڕکردنی گەلەکەمان سنوردار نامینێت، بە سیاسەتی چاوبرسیانەی خۆی دەیەوێت گەلەکەمان ناچاری سیاسەتی خۆی بکات. هەموو ئەو ئەو ناوەندانەی کە ڕۆژانە ئاستەنگی زۆر دەکەن چەوسانەوە و مردنی گەلەکامن ڕەوا دەبینین دەبنە ئامانجی چالاکیەکانمان. با دەوڵەتی داگیرکەر و هاوکارەکانی باش بزانن، کە ئەو گەلە حیسابی ئەو چەوسانەوەیان لێ دەپرسێتەوە و ئێمەش لەسەر ڕێگای شەهیدان درێژە بە خەباتەکەمان دەدەین. بەو بۆنەیەوە ئێمە لەسەرەتادا لە شەهیدانی وان، گەریلاکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کە شەهیدبوون و بەرخودان دەکەن، سڵاویان لێدەکەین."
ژ.ت