ڤیدیۆی چالاکیی گەریلا لە دژی سەربازگەی سوپای تورک لە بامەڕنی بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە ١٦ی ئابدا بڵاوکردەوە، کە لە دژ بە سەربازگەی سوپای تورک لە بامەڕنی ئەنجامدراوە و لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو:

"ڕۆژی ١٦ی ئاب کاتژمێر ١٨:١٥ هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سەربازگەی سوپای تورک لە بامەڕنی، کە دەکەوێتە هەرێمی مەتینا. تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس شۆفڵێکیان کردە ئامانج، کە سەنگەری بۆ داگیرکەران دروست دەکرد. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا شۆفڵەکە تێکشکێنرا و ٢ داگیرکەریش سزادران".

ژ.ت