ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا لە حەفتانین بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە ناوچەی حەفتانین بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا حەفارەیەک تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش سزادرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیاندبوو:

"ڕۆژی ٦ی ئاب و کاتژمێر ١٣:٣٠ دا لە ناوچەی کەشان لە حەفتانین حەفارەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا ڕێگایەکی سەربازی بۆ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر شاخی مەلا یەحیا دروست بکەن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لەو چالاکییەدا حەفارەیەک تێکشکێنرا و داگیرکەریکیش سزادرا، کە کارپێکەری حەفارەکە بوو".

ژ.ت