ڕەوشی عەبدولرەحمان ئەر لە مەترسیدایە

ماوەی ٦٤ ڕۆژە هەر یەک لە عەبدولرحمان و مەزڵوم داغ لە زیندانی پەدەکە مانیان لە خواردن گرتوە، بە پێی دوایین زانیاریەکان ڕەوشی تەندروستی عەبدولرەحمان ئەر لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە.

 ماوەی ٦٤ ڕۆژە هەردوو گیراوی سیاسی کورد مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر لە ناو زیندانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان( پەدەکە)  بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانیان مانیان لە خواردن گرتوە، بە گوێرە سەرچاوەیەکی تایبەت کە بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند:' بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی عەبدولرەحمان ئەر تێکچووە و مانگرتنەکەی چۆتە قۆناغێکی مەترسیدار، کە مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست کردووە'.

 هاوکات لە ئیستادا کەسوکاری مەزڵوم داغ بۆ سۆراغی کوڕەکەیان لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە هاتوونەتە باشوور و دەڵێن:" بارودۆخی کوڕەکەمان لەزیندان زۆر خراپە، چونکە لە زیندان مافەکانیان پێشێل دەکرێت و تووشی ئازار و ئەشکەنجە دەبنەوە، داواکارین لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەدەنگ بێن و ڕێگا نەدرێت مەفەکانیان پێشلبکرێت".

 عەبدولرەحمان ئەر  و مەزاڵم داغ  دوو گەنجی وڵاتپارێزی کوردن کە لە دوای کوژرانی عوسمان کۆسە بەرپرسی میتی تورک لە باشوری کوردستان، بە تۆمەتی  ئەنجامدانی  ئەو کردەیە بەرامبەر بەو بەرپرسەی میت، پەدەکە ئەو دوو گەنجە وڵاتپاریزی  دەستگیر کرد و  بڕیاری لە دادگایكی نادیاردا سزای سیدارەدانیان بەسەردا سپێنرا، لە ئیستادا لە زیندانی هەولێر ماوەی سزاکەیان بەسەر دەبەن، بەڵام بە هۆی ئەو پێشلکارییانەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت ماوەی ٦٤ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتوە.

ڕۆژی ٢٣ حوزەیران لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوداکەی مەزڵوم داغ ئامەژەی بەوەکردبوو کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، خۆی ١٠ کیلۆ و عەبدولرەحمان ئەر ٢٠ کلیۆ لە کێشی دابەزیوە.

 لە ئیستادا کە لە ٦٤ مین ڕۆژی  مانگرتندان بە تەواوی ڕەوشی تەندروستی عەبدولرحمان ئەر تێکچووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار، لە دواین کاردانەوەشیان  دەستەی ( دەستپێشخەری یەکگرتن لە دژی  سیدارەدانی عەبدولرەحمان ئەر  و مەزوڵم داغ ) ئاماژە  بەوە دەکەن:" دۆخی ئەو دوو زیندانیە بەردەوام ڕوو لە خراپ بوون دەچێت، تەنانەت ئەو ڤیتامین دەرمانانە تەندروستیانەیان پێ نادرێت کە بە کەسی مانگرتوو دەدرێت لە زیندان، دەستیان بە بەرپرسانی زیندان ناگات و هەوڵی پارێزەرانیشیان بێ ئەنجام بووە".

 ئەو  دەستپێشخەرە ئاماژە بەوەش دەکات:" ئێمە داوا لە بەرپرسانی زیندانی پەدەکە دەکەین کە دەست هەڵگرن لە پێشێلکارییەکانیان  بەرامبەر ئەو دوو زیندانیە، هاوکات داوا لە ڕای گشتیش دەکەین وشیار بن بەرامبەر ئەو دوو گەنجە وڵاتپارێزەی کورد و خاوەندارییان لێ بکەن".

 هـ . ب