ئامەد مەلازگرد: دەوڵەتی تورک بینیی ناتوانێت پەکەکە تێکبشکێنێت

ئامەد مەلازگرد یەکێک لە فەرماندەکانی ناوەندی پاراستنی گەل هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد و وتی: دەوڵەتی تورک بینیی، کە ناتوانێت پەکەکە ببەزێنێت، کە لەم ئاستەدا شەڕ دەکات، بۆیە دەیانەوێت لاوازیی خۆیان لە شەڕدا بە پرۆپاگەندە پڕ بکەنەوە".

ئامەد مەلازگرد یەکێک لە فەرماندەکانی ناوەندی پاراستنی گەل، بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤی دا کرد و شیکاریی بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کرد.

ئامەد مەلازگرد ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ماوەی ٦ ساڵە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  و وتی:

"ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە بە گشتی بۆ داگیرکردنی باشور و هێڵی میساقی - میلیە شەرعییەت دروست بکات. ئێمە پێشتر چەندین جار باسی ئەم شتانەمان کردبوو. لەو کاتەدا هەندێک هەبوون باوەڕیان نەدەکرد و دەیانوت، دەوڵەتی تورک تەنها لە دژی پەکەکە دەجەنگێت و مەترسی نییە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کوردستان، بەو هۆیەوە هەڵوێستێکی کوردستانیان نیشان نەدا. لە شەڕی ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورک، هەندێک لە جیاتی ئەوەی، کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن بێدەنگ بوون. بە بێدەنگ بوونیشەوە ڕانەوەستان، بەڵکو لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا بوون هاوکار و هاوبەش و شەریک. کاتێک دەوڵەتی تورک ئەم دۆخەی بینی هێرشەکانی بۆ سەر بزووتنەوەکەمان زیاتر کرد.

پەکەکە بە پێی یاساکانی جەنگ بەرەنگاری دەکات

هەڤاڵانمان کاتێک بەرخۆدانی گەورەیان بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک کرد، لە ناو کۆمەڵگەشدا هیوایەک دروستبوو، دەوڵەتی تورک شەڕێکی مەزنی کرد و هێرشی کردە سەر کۆمەڵگا، بەڵام سەرباری ئەوەش بەرخۆدانی گەریلا هیوایەکی گەورەی دروستکرد.  دەوڵەتی تورک بینیویی، کە ناتوانێت پەکەکە ببەزێنێت و بینیی لەم ئاستەدا تێدەکۆشێت و شەڕ دەکات، بۆیە دەیەوێت لاوازبوونی خۆی لە شەڕدا بە پرۆپاگەندە بشارێتەوە. بە ڕای گشتی دەڵێن، گورزی قورس لە پەکەکە دەدەن و بەو شێوەیە دەیانەوێت ڕای گشتی چەواشە بکەن، بەڵام بۆ کەس پرسیار ناکات ئەوان پێشتر چیان دەیانوت و ئێستا چی دەڵێن. بەڕای بەرپرسانی حکومەت دەبوو ٤ بۆ ٥ ساڵ لەمەوپێش تا ئێستا هیچ شەڕێکی وەها لە ئارادا نەبوایە، ئەوان هەمیشە دەیانوت ئێمە پەکەکەمان تەواو کرد.

لە ساڵی ٢٠١٧دا سولەیمان سۆیلو وتی، چیتر کەس ناوی پەکەکە نابیستێت. ئەوان بۆ خۆیان لەوە دڵنیا بوون، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا زۆرترین باسەکانیان لەسەر پەکەکەیە، ئەوان هەموو ڕۆژێک بە چەکی تەکنەلۆژیک هێرش دەکەن  و دەڵێن ئێمە پەکەکەمان تەواو کردووە، بەڵام هەر دیسانەوە باسی پەکەکە دەکەن، دەڕۆن بۆ هەر دەوڵەتێک داوای یارمەتیی لێدەکەن، کە یارمتییان بدات لە هێرشکردنە سەر پەکەکە و بۆ ئەمەش بۆ ئەو وڵاتانە سازش دەکەن و باجیان پێ دەدەن. کەس ناپرسێت، "ئەگەر پەکەکەت تەواو کرد، بۆچی دەچیتە کام وڵات تورکیا پێشکەش دەکەیت (تورکیایان پێدەفرۆشیت) بۆ ئەوەی لە دژی کورد بەکاری بهێنیت"، بۆ هەر کاتێک تووشی بارودۆخێکی سەخت بببنەوە باس لە برایەتیی کورد و تورک دەکەن. دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک کوردان شەهید دەکات. دەوڵەتی تورک شەڕێکی هەر چەندە شەڕێکی نائەخلاقی  بەڕێوەدەبات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بەڵام پەکەکەش لە چوارچێوەی یاساکانی شەڕدا بەرخۆدان و بەرەنگاری دەکات.

دەوڵەتی ئێستای تورک لە چەتەکان و مافیاکان پێکهاتووە

دەوڵەتی تورک لە مێژوودا خەڵک و گەلانی کۆمەڵکوژ کردووە و مرۆڤەکان و منداڵانیشی ئەشکەنجە داوە. سەرەڕای ئەم شتانەش  بەرپرسانی دەوڵەتی تورک خۆیان وەک داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ نیشان دەدەن و لێدوان دەدەن. خۆیان ڕووی دێموکراسییەوە  وەک پێشەنگی جیهان دەبینن. بە وتەی خۆیان، ئەوان ژیر و عاقڵن و هەموو کەسەکانی تر گەمژە و بێ عەقڵن. ئەوان وادەزانن، خەڵک بڕوا بەو وتە و لێدوانانەیان دەکات. ٣ بۆ ٤ ساڵ پێش ئێستا ئەردۆغان هەڕەشەی دەکرد و وەک سوکایەتیی دەیوت 'ئەی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ'، بەڵام هەڕەشەیان لە هەر وڵاتێک کردبێت بۆ کێشەى کورد سازانی گەورەیان لەگەڵ ئەو دەوڵەتەدا کردووە و هەموو توانا و ئیکمانیەتی خۆیان بۆ باجدان و سازان لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە بەکارهێناوە.

دەوڵەتی ئێستای تورک لە چەتەکان و مافیاکان پێکهاتووە. هیچ یاسا و مافێک نییە. بەپێی خۆیان یاسا دەردەکەن. ئەستەم و مەحاڵە تەمەنی دەوڵەتێکی وەها درێژە بکێشێت. گوایە دژی ئیسرائیل هەڵوەستەیان وەرگرتبوو، بەڵام ئێستا ڕێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن. هەموو شتێکیان بە عەرەبستانی سعودی وت، بەڵام ئێستا چوونە بەر پێیان و ڕێکەوتنیان لەگەڵ کردن، ئەو هەڵوێستە بێ پرەنسیپانەی دەوڵەتی تورک پەیوەستە بە شەڕەوە، ئایا ئەگەر ئەردۆغان لە شەڕدا نەکەوتایەتە دۆخێکی دژوارەوە بەو ڕادەیە بە هەڵوێستێکی شەفافەوە سازش و قەرەبووی بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانە دەکرد؟ دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە ئەوەی لە توانایدایە دەیکەن بۆ زیانگەیاندن بە کورد و لەناو بردنی دەستکەوتەکانیان و تاڵانکردنی سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی.

ئێمە لە دژی ئەو جۆرە عەقڵییەت و تێگەیشتنە فاشیستییە تێدەکۆشین. دەوڵەتی تورک بەم دواییانەدا سوود لە قەیرانی سیاسیی وڵاتە جیاوازەکان وەردەگرێت. لە هەموو ناوچەیەکدا هێرش دەکاتە سەر کوردان. ئەو سیاسەتمەدارانەی، کە هیچ پەیوەندیەکیان بە جەنگەوە نییە و تەنیا بۆچوونەکانی خۆیان باس دەکەن دەستگیر و زیندانی دەکرێن. هەموو ئەو دەوڵەت و ڕێکخراوە نێونەتەوەییانەى، کە بانگەشەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، کاتێک بابەتەکە دێتە سەر کورد کەڕ و لاڵ دەبن. لەم ڕووەشەوە دەوڵەتی تورک مەیدانەکە  و گۆڕەپانەکە بۆ خۆی بە بەتاڵ دەبینێت و زوڵم و ستەمی بەرامبەر بە کورد وەک سەرکەوتنێک بۆ خۆی دەبینێت.

کاتێک جەردەوانان بچنە ناو تونێلەکان لەسەر یەک بۆ ماوەی ٦ مانگ مۆڵەت و پارەیان پێدەدەن

هێرشە داگیرکارییەکانی ئەمساڵ لە ٢٤ی نیسانەوە دەستی پێکردوە و ماوەی ٤ مانگیان تێپەڕاندووە. حسابات و لێکدانەوەی دەوڵەتی تورک ئەوە بوو، 'هەموو جۆرە تەکنیکێک بەکار دەهێنم، وڵاتانیش لە ئاستی نێونەتەوەیدا پشتگیریم دەکەن، هاوکارەکانیشم یارمەتیم دەدەن، چەتەکانیشم لە دەوری خۆم کۆکردووەتەوە، بۆیە بە زووترین کات ئەنجامێک بەدەست دەهێنم' بەڵام ئەوان لە لێکدانەوە و حساباتەکانیاندا، حسابیان بۆ جەنگاوەران و شۆڕشگێڕانی پەکەکە و فیداییەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەکردبوو، بۆیە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی مەزنی گەریلاکان بوونەوە، ڕاستە لە هەندێک شوێن دوژمن چووە ناو گۆڕەپانەکانەوە، ئێمە لە هەندێک لە شاخەکاندا هەڤاڵامان ههەیە و دوژمنیش هەیە. بۆ نمونە هەڤاڵانمان لە وەرخەلن و دوژمنیش لەوێیە و شەو و ڕۆژ شەڕ بەردەوامە.

دوژمن لە بەرامبەر شەڕی تونێلەکان دا شکستی هێناوە، دەیەوێت بە شۆفڵ و بلدۆزەر تونێلەکانی شەڕ دابخات و پڕیان بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت. لێرە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، سەرباری ئەوەش گازیش بەکاردەهێنن و ئەوەش دادیان نادات، تایەی زۆر دەهێنن و ئاگریان تێبەردەدەن و فڕێیان دەدەنە تونێلەکان و ئەوەش دادیان نادات، دەیانەوێت سەرباز بخەنە ناو تونێلەکان و ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران، ئیدی نەیانتوانی سەرباز بنێرن، بۆیە ئەمجارە جاش و جەردەوانەکانیان هێنا و کاتێک چەند جەردەوانێک کوژران ئەوانیش هیچیان پێ نەکرا، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون، بە جەردەوانەکانیان وتووە، ئەگەر بچنە ناو تونێلەکانەوە ئەوا بەسەر یەکەوە ٦ مانگ مۆڵەت و مووچەتان پێدەدەین!

ئەوە هەر هێزی تایبەت و سەربازی تورکیاش لە ترسیا ناوێرن شەڕ بکەن، ئەوانیش گیانی خۆیان خۆش دەوێت، دەوڵەت ئەو  ئەو جەردەوان و چەتانەی کە پێوستیان  بە پارەیە دەنێرێتە ناو تونێڵەکانی شەر، لەبەر ئەوەی جەردەوانەکان کوردن ئەگەر بش گوژرێن بۆ دەوڵەت کێشە نیە و بە زەرەدی نازانێت، دەوڵەتێکی ئەوەندە نامەردە کامێرە لە سەگ دەبەستێت و دەیان نێرێتە ناو تونێڵەکانی شەڕ، ئەگەر سەگەکە هەڤاڵان بدینێت دەوڵەت بەپێ ڤێدۆی کامیرەکە دەکەونە جوڵە، دەوڵەتی دەوڵەتێکی بەم شێوەیە بێ مۆراڵە، ئێمە لە دەوڵەتێکی بەم شێوەیە شەڕ دەکەین.

مەگەر پەکەکە ئۆبیسی هەیە؟

لە حەفتانین خەڵک چوو بۆ سەیران، لە پێش چاوی هەموو خەڵک تورکیا بە ئۆبیس هێرشی کردە سەر ئەو هاوڵاتیانە، ژمارەێکی زۆر گەشتیاری عەرەب لەو هێرشە شەهیدبوون. ئەوەندە دەوڵەتێکی بێ ئەخلاقە بە پێوستیان نەزانی کە لەسەر ئەو بابەتە لەسەرەتاوە بەیانەمیکیش بڵاو بکەنەوە، وێرای ئەوەی بەڵگەی تەواو هەبوون بۆ تاوانەکەی تورکیا، کەچی تورکیا ئەوە تۆمەتەی ئاراستەی پەکەکە کرد، مەگەر پەکەکە ئۆبیسی هەیە؟ لە ساڵی ١٩٩٣ هەڤاڵان لە دەریسم چالاکیان کردبوو سەربازێک کوژرابوو. لە سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا تانسۆ چیلەرەیان پرسیبوو: دوای ئەوە پەکەکە چالاکی کرد چۆن کشانەوە؟ ئەویش لە وڵامدا وتبووی بە هەلیکۆپتەر هێرشەکەیان کردوە و هەر بە هەلیکۆپتەریش پاشەکەشەیان کردوە. لەو کاتەدا ڕۆژنامە نوسێک نەبوو بڵیت بۆ پەکەکە هەلیکۆپتەری هەیە؟ ئیستاش ئەردۆغان هەمان شت دەکات. لەو شوێنەی کە هێرشەکە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دراوە هیچ پەێوەندی بە هەڤاڵانی ئێمەوە نیە.

ئەگەر لە لاین ئێمەوە کەموو کورێک بێت، لێپرسینەوە دەست پێدەکەین و هەڵەکەی خۆمان ئاشکرا دەکەین. دووژمن بە قەستی ئەو هێرشەی کرد. بەتایبەتیش کاتێک ئێمە سەیری لێدوانی خولسی ئاکار و ئەردۆغان بکەین ئەو شتە زۆر بە ڕوونی دیار دەبێت. دەڵێن لە مێژووی تورکیادا هاوڵاتی مەدەنی نەکوژراوە. بەڵام لە ڕاستیدا هەموو کەس دەزانێت لە مێژووی تورکیا چی غەدرێکی گەورە لە هاوڵاتیانی مەدەنی کراوە. دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی مەرڤانۆس وجیلۆی بچووک دوو بار کە دەچوونە گوندەکەی خۆیان کوشتیانی، دوای ئەوە ڕاینگەیاند "ئێمە دوو تیرۆرستمان کوشتوە" بەڵام ئەوە ئاشكرا بوو کە ئەو دووکەسە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان بە گەریلاوە نەبوو، لەم شێوازە درۆیانەیان دووبارە کردەوە. لە شیلادزی کاتێک گەل سەرهەڵدانی کرد، ئەردۆغان گوتی:" هەندێک ڕوداو لەو ناوچەیە ڕویداوە، تیرۆرستان زیانیان گەیاندۆتە ئۆتۆمبیلەکانمان، ئێمە هەڕەشەمان لەوان کردوە.

بە گوێرەی ئەردۆغان هەموو کوردێک "تیرۆرستە" بەڵام تیرۆستی هەرە گەورە دەوڵەتی تورکە. مەگەر لە دونیا کێ هێندەی ئەوان زیانیان داوەتە مرۆڤایەتی، کە ڕوو بەڕووی دەوڵەتی تورک بێتەوە پێ دەڵێن " تیرۆرست". دەوڵەتی تورک لە حەفتانین بەو کۆمەڵکوژیەی کردی پەیامێکی ئاشکرای دایە حکومەتی عێراق، باشوری کوردستان، ئێران و سوریا وتیان ئێمە هەرێمی موسڵ کەرکوک هەتا حەلەب لە چوارچێوەی میساقی میلی بە خاکی خۆمان دەزانین، لەسەر ئەو بنەمایە بە هەقی خۆی دەزانێت کە هێرش بکات و زەرد بدات. تورکیا، ئەو کەسانی کە ملیان بەرامبەر شۆرن دەکەن وەک دۆست بە ناوی دەکات، بەڵام ئەو کەسانەی کە سیاسەتی ئەوان قەبووڵ ناکەن و ڕوو بەڕوویان دەبنەوە وەک تیرۆرست بەناویان دەکات.

ڕۆژێک بۆ ناتۆش دەبێتە بەڵا

دەوڵەتی تورک منداڵێکی هاری 'ناتۆیە' بەڵام ڕؤژێک بۆ ناتۆش دەبێتە بەڵا، تورکیا ڕاستە ئەندامی ناتۆیە بەڵام بە پێ یاساکانی ناتۆش هەڵوسکەوت ناکات، هەندێک لە وڵاتانی ناتۆ دەڵین ئێمە هەستیاری تورکیا دەرباری تیرۆر تێدەگەین. ئێوە چی تێدەگەن؟ تورکیا دەیەوێت قانونەکانی ئێوەش بگۆرێت و قانونەکانی ناتۆ بە گوێرە قانونەکانی خۆی ڕێک بخات، ئێوە چی تێدگەن؟ تیرۆری هەر گەورە لە ناوچەکە دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدات، هەندێک جار بۆ ئەو ڕووسیا ناچاری هەندێک تەعوێز بکات، ناتۆ دەداتە پێش. هەمێشە خۆی دەکاتە ناو بازاڕەوە، هەڕەشە لە هەموو کەسێک دەکات، زووڵمی هەرە گەورە لە باکورد دەکات، مرۆڤێ بێ تاوان دەکاتە ناو زیندان. بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش منداڵان دەشیلێت، کەس نیە حیسان لە دەوەڵەت بپرسێت، ئەو لە کاتێکدایە دەوڵتی تورکیا پەیمانی مافی مرۆڤی ئەورپای ئیمزا کردوە، بەڵام یەک بڕگە لەو پەیمانە پێک ناهێنێت. کام وڵاتی ئەورپا لەبەرامبەر ئەو ناڕەزایەتی پێشانداوە. ئینجا دەڵێن ئێمە لەگەڵ کورد دەبینە دۆست.

ئێمه‌ برایه‌تییه‌ك و دۆستایه‌تیه‌كی به‌م جۆره‌مان ناوێت. ده‌ڵێن كۆتاییمان به‌ كورد هێناوه‌ و هه‌موو رۆژێك ده‌ڵێن ئێمه‌ رۆژئاوا داگیرده‌كه‌ین. له‌ رۆژئاوا هه‌مو رۆژێك مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كوژن. له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانیان ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌لی رۆژئاوا بنرسێنن و ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن. دیمه‌نی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له‌ رۆژئاوا هه‌یه‌، به‌ڵام كه‌س ناڵێك كه‌ ئێوه‌ چۆن دڕنده‌یه‌كی به‌م جۆره‌ ده‌كه‌ن. ده‌بێت ئه‌ردۆغان باجی ئه‌وه‌ بدات، دادگایی بكرێت. چ مافێكیان هه‌یه‌ كه‌ سته‌م له‌و هه‌موو مرۆڤه‌ بێتاوانه‌ بكه‌ن. هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك تێده‌گه‌ین. چ نیگه‌رانیه‌كی ئه‌منی هه‌یه‌؟ له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان هیچ مافێكی ده‌وڵه‌تی تورك بوونی نییه‌. هاتوون كوردستانیان داگیركردووه‌ و سته‌م له‌م گه‌له‌ ده‌كه‌ن. له‌راستیدا له‌ به‌ر هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی تورك ئاسایشی ژیانی كورد بوونی نییه‌.

ده‌بێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ كوردستان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ تۆمار بكرێن و به‌ سه‌رلێدانی فه‌رمی بۆ هه‌موو جیهان بخرێته‌ڕوو. ده‌بێت ئه‌و هێرشه‌ به‌رده‌وام وه‌ك پرسێكی گه‌رم بمێنێته‌وه‌. كاتێك ئه‌ردۆغان ده‌چێته‌ ناتۆ به‌ به‌ڵگه‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ڵێت، 'بڕوانن په‌كه‌كه‌ ئه‌م سته‌مه‌ ده‌كات'. واته‌ ئه‌و شتانه‌ی كردوویانه‌ ده‌یانهێننه‌ پاڵ یه‌ك و په‌كه‌كه‌ی پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت كورد ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات به‌ به‌ڵگه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ دادگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات. ره‌نگه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجام به‌ده‌ستنه‌هێنرێت، به‌ڵام تا له‌ رۆژه‌ڤدا بمێنێته‌وه‌ ئه‌نجامیش به‌ده‌ست دێت. یانیش ده‌بێت سته‌م و زۆرداری ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر گه‌لی كورد بۆ ئه‌وان نه‌هێڵرێته‌وه‌. ئه‌ردۆغان فه‌رمان ده‌دات، خولوسی ئاكار و سوله‌یمان سۆیلو له‌ پراكتیكدا به‌شدار ده‌بن. ئه‌وه‌ چوار مانگه‌ به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌خلاقی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌ریلا و له‌م شه‌ڕه‌دا خۆیان به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن.

گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ گیانبازی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن. هاوڕێیانمان له‌ ئاڤاشین تا ئه‌شكه‌وتی برینداران، له‌ كوڕه‌ژارۆ تا رۆژئاوای زاپ، له‌ شاخی ئامێدی و شاخی هه‌كاری گیانبازی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن. له‌ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌دا گورزی قورس له‌ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ده‌ن، قوربانی ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌نگاوێكیش بۆ دواوه‌ نانێن. له‌ هه‌ندێك تونێلدا هه‌ڤالان بۆ چه‌ند رۆژ ناتوانن ئاو بخۆنه‌وه‌ و خواردن بخۆن، به‌ڵام ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ئه‌وان به‌ سه‌ر پێوه‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌یه‌. ئه‌و هاوڕێیانه‌ی لێره‌ تێده‌كۆشن باش ده‌زانن بۆچی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته‌ كه‌ ئێمه‌ گیانی خۆمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام هاوڕێیانمان زۆر جار وتیان كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌یان شه‌هیدی كورد و كوردستان هه‌بن، ئێمه‌ ئه‌و شه‌هیدبوونه‌ قه‌بوڵ ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ هێڵی په‌كه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رییه‌، رۆحی گیانبازییه‌تی.

گه‌ر پێویست بكات ئێمه‌ ٤٠ ساڵی تریش خۆڕاگری ده‌كه‌ین

ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو ساڵێك راگه‌ینراوێكی ده‌دات كه‌ ئه‌وان كۆتاییان به‌ په‌كه‌كه‌ هێنا. به‌پێی ده‌وڵه‌تی تورك گه‌ریلا نه‌ماوه‌. به‌ڵام له‌ بۆتان تا ئامه‌د، له‌ سه‌رحه‌د تا دێرسیم هه‌موو رۆژێك ئه‌و ئۆپراسیۆن دژی كێ ده‌كات؟ گه‌ر ئێوه‌ گه‌ریلاتان له‌ باكور ته‌واو كرد، ئێوه‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌ دژی كێ ده‌كه‌ن؟ سه‌ربازه‌كانتان له‌خۆیانه‌وه‌ ده‌مرن؟ بێگومان ناچاره‌ جار جار زیانه‌ گیانییه‌كانی خۆی بڵێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی رووداوێك روویدا سه‌رباز مرد، به‌ردی پێدادرا و سه‌رباز مرد، له‌و چه‌مه‌دا خنكا و مرد. به‌م جۆره‌ هه‌موو زیانه‌ گیانییه‌كانی باس ده‌كات. به‌رده‌وام درۆ بۆ رای گشتی ده‌كات. گه‌ریلا له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا به‌رخودانێكی گه‌وره‌ ده‌كات. هاوڕێیانی به‌نرخمان شه‌هیدبوون. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به‌ ئیراده‌ و گیانبازییه‌كی گه‌وره‌وه‌ خۆڕاگرییان كرد و گورزی گه‌وره‌یان له‌ دوژمندا. كاتێك شه‌هیدان شۆڕش ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاومان، ده‌بینین كه‌ بۆ كورد و كوردستانێكی ئازاد به‌ هه‌زاران شه‌ڕڤانی په‌كه‌كه‌ به‌ قاره‌مانێتی گیانیان به‌خشی.

٤٠ ساڵه‌ شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ قوربانی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ٤٠ ساڵی تر خۆڕاگری ده‌كه‌ین. تا كوردستانێكی ئازاد پێك بێت، ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ پێك بێت چ قوربانیدانێك له‌ ئێمه‌ بخوازرێت ئێمه‌ ئاماده‌ین پێشكه‌شی بكه‌ین. به‌ڵام له‌ كۆتایدا گه‌لی كورد له‌سه‌ر هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رده‌كه‌وێت. گه‌ریلا به‌ كرده‌وه‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته‌ كۆمه‌ڵگای كوردیش رۆڵی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، ئێمه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ شه‌و و رۆژ له‌ گردبوونه‌وه‌دان و بۆ شۆڕش گیانبازی ده‌كه‌ن، سڵاویان لێده‌كه‌ین. با گه‌له‌كه‌مان بزانێت كه‌ به‌رخودانی ئه‌وان له‌ دژی هێرشه‌كانی دوژمن، هیوا به‌ هاوڕێیانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌به‌خشێت. ئه‌وان باشتر تێده‌گه‌ن كه‌ بۆچی ئه‌وه‌نده‌ به‌رامبه‌ر دژواری و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

ده‌بێت گه‌نجانی كورد چالاكی كاریگه‌ر بكه‌ن

له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان نییه‌ كه‌ بێنه‌ ناو ریزه‌كانه‌وه‌. به‌ڵام ده‌توانن له‌ ناوخۆیاندا به‌ شاراوه‌یی خۆیان به‌ رێكخستن بكه‌ن له‌ باكور تا گه‌وره‌شاره‌كانی توركیا چالاكی چه‌كداری بكه‌ن. هه‌موو كاره‌به‌ده‌ستانی تورك كه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن ئامانج. پێویستیان به‌ فه‌رمان و رێنوێنی كه‌س نییه‌، ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك كوردی وڵاتپارێز ناودێر ده‌كات، ده‌توانێت گورز له‌ دوژمن بدات. هه‌ر چالاكییه‌ك له‌ دژی هه‌ر كه‌سێك كه‌ زیان به‌ كورد و كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت هاوكاریكردنی ئه‌م تێكۆشانه‌یه‌. واته‌ گه‌نجان بێ ئه‌وه‌ی رێنمایی له‌ هیچ شوێنێك وه‌ربگرن ده‌توانن خۆیان به‌ رێكخستن بكه‌ن. ئامانجه‌كه‌ دیاره‌. ئامانجه‌كه‌ دیاره‌، ده‌توانن له‌ هه‌موو شوێنێك زیان به‌ ئابوری ده‌وڵه‌تی تورك بگه‌یه‌نن. به‌تایبه‌تیش هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌، پۆلیس و سه‌ربازان. دژواری چی ده‌بێت با ببێت، ئێمه‌ وه‌ك گه‌ریلا درێژه‌ به‌م تێكۆشانه‌ ده‌ده‌ین و ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین. به‌ڵام ده‌بێت شه‌ڕ به‌ ته‌واوی توركیادا بڵاوبكرێته‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر رۆژئاوا هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا دیدار بكات

ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆژئاوا له‌ناو ببات، هه‌موو شتێك ده‌كات. له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناتۆ و له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ روسیا سات و سه‌ودا ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات سود له‌ شه‌ڕی ئۆكرانیا-روسیا وه‌ربگرێت. ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ قسه‌ی وای كردووه‌ كه‌ ناتوانرێت بوترێنه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی رۆژئاوا بڕوخێنێت، هه‌وڵ ده‌دات بێ شه‌رمانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د رێكبكه‌وێت. له‌ ژێر ناوی سوپای سوریای ئازاددا ئه‌و هه‌موو چه‌تانه‌یان هێنایه‌ ئیدلب، ئێستا ده‌یانفرۆشێت. ئه‌و چه‌تانه‌ ئه‌و هه‌موو زیانه‌یان به‌ رژێمی سوریا گه‌یاندووه‌. كۆمه‌ڵكوژییان كردووه‌. ئاخۆ ئامانجێكیان هه‌بوو. واته‌ ئه‌ردۆغان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س كار ده‌كات.

ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت، ئه‌و ژماره‌ له‌ په‌نابه‌ر هه‌یه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ نیشته‌جێ بكه‌م. له‌كوێ نیشته‌جێیان ده‌كات؟ له‌ رۆژئاوا. به‌ڵام ئه‌وه‌ خاكی كوردستانه‌؟ ماڵ و موڵكی رۆژئاوا مافی گه‌لانی ئه‌وێیه‌. ئامانجییان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چه‌تانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێك كۆیان كردوونه‌وه‌ ببه‌نه‌ رۆژئاوا. گه‌لی ئه‌وێ چی به‌سه‌ردا دێت؟ له‌ رووی سه‌ربازیشه‌وه‌ ده‌یه‌وێت داگیری بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ده‌وڵه‌تێك به‌رامبه‌ر به‌وه‌ ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕیوه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ به‌ چۆڵ ده‌بینێت. پشتیوانی له‌ ناتۆ و هه‌ندێك هێزی تر وه‌رده‌گرێت. كۆتایی ده‌وڵه‌تی تورك و ئاكه‌په‌ باش نابێت.

ده‌بێت تاوانه‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ریسوا بكرێن

ئێستا له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر شه‌ڕێكی دژوار رووده‌دات. هه‌روه‌ها له‌ رۆژئاوای زاپ، له‌ شاخی ئامێدی و له‌سه‌ر هێڵی شاخی جودی شه‌ڕ دژوار بووه‌ته‌وه‌. له‌ رۆژانی داهاتوودا شه‌ڕ گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی تورك تائێستا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌. ئامانجیان ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا ئه‌و ناوچانه‌ داگیربكه‌ن، به‌ڵام گه‌ریلاكان له‌ زاپ، ئاڤاشین و ناوچه‌كانی تر خۆرشاگرییان كرد، نه‌یانهێشت پلانی ئه‌ردۆغان سه‌ربگرێت. له‌و واتایه‌دا ئێمه‌ له‌ قۆناغێكی گرنگداین. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ شه‌ڕدا زۆرتر بخه‌ینه‌ ناو دژوارییه‌وه‌، ده‌بێت كۆمه‌ڵگا هه‌م له‌ رووی سیاسی و هه‌میش له‌ رووی دیپلۆماسیه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورك ریسوا بكات. داعش له‌به‌رده‌م كامێرا مرۆڤی ده‌كوشت، سه‌ری ئه‌وانی ده‌بڕی، جیهان هه‌ڵسایه‌ سه‌رپێ. ده‌وڵه‌تی تورك گازی ژه‌هراوی، چه‌كی قه‌ده‌غه‌ به‌كارده‌هێنێت، دیمه‌نی ئه‌وه‌ هه‌یه‌. وه‌ك داعش سه‌ر و ده‌ست ده‌بڕنه‌وه‌، با ئه‌و دیمه‌نانه‌ بۆ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بۆ سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بنێرن كه‌ بانگه‌شه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و بڵێن 'بڕوانن سه‌ربازانی تورك ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن'. با چه‌ند رۆژنامه‌نووسی بوێر، له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كاندا بپرسن، 'ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مانه‌ ده‌كات، هه‌ڵوێستی ئێوه‌ چییه‌؟' ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ گه‌ریلا، كورد و كوردستانی كرد، كه‌س نه‌یكرد. ده‌بێت ئێمه‌ش ئاستی شه‌ڕ له‌ ناو خۆماندا هه‌ڵسه‌نگێنین. گرنگه‌ كه‌ ئێمه‌ تیمی گه‌ڕۆك و به‌ تایبه‌تی شه‌ڕی تونێله‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین و به‌ شێواز و تاكتیك ئامانجی جیاواز بهێنه‌نه‌ ئاراوه‌.

هه‌فته‌ی پێشوو ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بوو، له‌ زۆر شوێن به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پیرۆز كرا. ئێمه‌ش له‌ كه‌سایه‌تی شه‌هیدی قاره‌مانمان، فه‌رمانده‌ی مه‌زن هه‌ڤاڵ عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) كه‌ پێشه‌نگی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بوو، هه‌موو شه‌هیدانمان به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی ئه‌م دوواییه‌دا هه‌موو شه‌هیدان كه‌ له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ كه‌سایه‌تی باگه‌ر ئه‌رداڵ، جه‌سور چه‌لێ، ئه‌كین سه‌رحه‌د و تیرێژ دژواردا ئه‌وانه‌ی له‌ شه‌ڕی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس و جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا پێشه‌نگییان كردووه‌ به‌ پێزانینه‌وه‌ به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ و به‌ رێزه‌وه‌ له‌به‌رده‌م یادی ئه‌وان به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. ئێمه‌ جارێكی تر به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ شایه‌نی شه‌هیدانی قه‌ره‌مانمان بین. به‌م بۆنه‌وه‌ من قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له‌ رێبه‌ر ئاپۆ، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، هاوڕێیانمان كه‌ له‌ زیندانه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن، گه‌لی كورد و دۆستانی كورد پیرۆز ده‌كه‌م".

ژ.ت/ هـ . ب