ئایان: ژنانی کورد بەرەو دواوە هەنگاو نانێن
پەرلەمانتاری ڕحا دیلان کونت ئایان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەسەڵاتی دادگا بەکاردەهێنێت، بەڵام ژنانی کورد هەنگاوێک بەرەو دواوە نەچوون و وازیان لە ڕێکخستن نەهێناوە.
پەرلەمانتاری ڕحا دیلان کونت ئایان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەسەڵاتی دادگا بەکاردەهێنێت، بەڵام ژنانی کورد هەنگاوێک بەرەو دواوە نەچوون و وازیان لە ڕێکخستن نەهێناوە.
دیلان کونت ئایان پەرلەمانتاری ڕحا ڕایگەیاند، لە هەموو شوێنێک دەبین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (هەدەپ) ڕحا دیلان کونت ئایان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فورات ڕایگەیاند، عەقڵیەتی تاکڕەوی زیان بە هەموو ناسنامەکانی دیکە دەگەیەنێت و سیاسەتی 'ناسنامەی باڵادەست لە مەترسیدایە' بەڕێوەدەبات و وتی:" بزووتنەوەی ڕاستڕەوە پۆپۆلیستەکان کە لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، پەیوەندی بە دینامیکی شەڕی جیهانی و ئەم تاکڕەوییەوە هەیە." ئایان ئاماژه ی بەوەشدا که دەسەڵاتداران قەیرانەکانیان وەک شەڕی نەتەوه و ئایین نیشان دەدەن و زۆرترین قوربانیش ژنانن.
سیاسەتی شەڕی تایبەت
ئایان سەرنجی بۆ سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک دژی ژنان ڕاکێشا و وتی:"بە زۆر لەشفرۆشی بە ژنانەوە دەکەن، لەلایەن پۆلیس و سەربازەوە دەیانەوێت بیکەن بە سیخوڕ. هەموو ئەمانەش بە شەڕی تایبەت ناودەبەین. ئەم جۆرە سیاسەتانە لە دژی ژنانی تێکۆشەری کورد بەڕێوە دەچن. بە تایبەتی ئێمە بە باشی ئاگاداری ڕەفتارەکانیان لەسەر دامەزراوەکانی وەک DOKH، کەژەئا و تەژەئا هەین. هەروەها دەبینین بێدادییەکی جددی دادگا دژی ئەو ژنە کوردانە دەکرێت کە لەو دامەزراوانەدا کار دەکەن و بەم بێدادیەش هەوڵدەدەن ڕێگری لە ژنانی پێشەنگ، بەرخۆدێر و تێکۆشەر بکەن.
پەیامێک بۆ ژنانی کورد
ئایان ڕوونی کردەوە، ئەو ژنانەی خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، خۆیان پێشدەخەن و دژی توندوتیژی ڕادەپەڕن سزا دەدرێن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"لەم دەستگیرکردنانەدا سیاسەتی لەناو بردن دەبینین. بۆ نموونە ئەو حوکمە ٣٠ ساڵ زیندانێکە بە ئایشە گۆککان دراوە، پەیامێک بوو و ویستی بڵێت:'ئەی ژنانی کورد، کە دژی توندوتیژی سەر ژنان دەوەستنەوە و ژنانی کورد کە لە گۆڕەپانی سیاسیدا چالاکن و تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان دەکەن، ئەگەر بەشداری لەو تێکۆشانە بکەن، بە سزای قورس ڕووبە روو دەبنەوە."
هەنگاوێک بەرەو دواوە نەنرا
دیلان کونت ئایان پەرلەمانتاری ڕحا ڕایگەیاند، ژنان هەنگاوێکیان بەرو دواوە نەناوە و وازیان لە ڕێکخستن نەهێناوە و دەڵێت:"ئێمە وازناهێنین، لە هەر شوێنێکین و لە هەر شوێنێک دەبین."