یه‌ره‌كه ناسنامه‌ی دوو شه‌هیدی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌ره‌كه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له رێكه‌وتی ٢٢ی ئاب له ئاسۆس له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان شه‌هید ببوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌ره‌كه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له رێكه‌وتی ٢٢ی ئاب له ئاسۆس له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان شه‌هید ببوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) به راگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی دوو هاوڕێیانی ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٢٢ی ئاب له هه‌رێمی ئاسۆس شه‌هید بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"وه‌ك ده‌زانرێت له ٢٢-٠٨-٢٠٢٢ له ئاسۆسی سه‌ر به شارباژێر هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر روویدا، له‌و هێرشه‌دا دوو هاوڕێمان گه‌یشتنه كاروانی شه‌هیدان. وه‌ك ده‌زانرێت هه‌ر دوو هه‌ڤاڵمان له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بون، رووبه‌ڕووی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك بوونه‌وه و شه‌هید بوون. زنیاری له باره‌ی هه‌ر دوو هه‌ڤاڵه‌كه‌مان كه شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه:
ناو و پاشناو: مه‌روان مستۆ
كۆد: رێزان باران
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢-٠٨-٢٠٢٢/ ئاسۆس
ناو و پاشناو: حسێن ره‌سوڵی قزڵباش
كۆد: باوه‌ڕ سور
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢-٠٨-٢٠٢٢/ ئاسۆس
له كوردستان له پێناو ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و داگیركارییه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجی كورد به خواست و ویستی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه چیا ئازاده‌كان، به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بن. به تایبه‌تی له ژێر كاریگه‌ری شكستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ و بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا به‌رامبه‌ر به داگیركاری پۆل پۆل گه‌نجان به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا بوون. به وره‌یه‌كی زۆر به‌رزه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ران بوه‌ستنه‌وه له ساڵی ٢٠٢٢دا روویان كرده چیا ئازاده‌كانی كوردستان و هاتنه ریزی گه‌ریلاوه.
هه‌ڤاڵ رێزان باران له بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌فرین چاوی به دنیا هه‌ڵێنا و به كولتوری وڵاتپارێزییه‌وه گه‌وره بوو. تا گه‌وره‌تر ده‌بوو گه‌ڕانی به‌دوای ئازادی قوڵتر ده‌بووه‌وه. له ساڵی ٢٠٢٢ هه‌ستی به به‌رپرسیارێتی كرد و روویكرده ناو ریزه‌كانی گه‌ریلا، له‌ناو ریزه‌كانی گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا جێگه‌ی گرت. به هزر و ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ به‌ره‌وپێشچوونی له كه‌سایه‌تی خۆیدا دروست كرد و ویستێكی زۆر گه‌وره‌وه كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له خۆیدا سازكردبوو و له پێناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یویست كار و خه‌بات بكات. به ویست و خۆشه‌ویستی زۆر گه‌وره‌وه له ژیانی گه‌ریلا نزیك بووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ناو هه‌ڤاڵانیدا به‌رده‌وام خۆشه‌ویست بوو. له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا هه‌ڤاڵمان رێزان باران له ناو ریزه‌كانماندا ئه‌زمونی وه‌رگرت.
هه‌ڤاڵمان باوه‌ر سور له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز له سه‌لماس له‌دایكبوو. له هۆزی جه‌لالیانه. به خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه "ئه‌گه‌ر رۆژێك گه‌وره بم ده‌بمه گه‌ریلا"گه‌وره‌بوو. هه‌ر له منداڵیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ناسی. زوو هه‌ستی به سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران له‌سه‌ر گه‌نجان په‌یڕه‌وی ده‌كات، كرد و به ته‌مه‌نێكی گه‌نج له ساڵی ٢٠٢٢ رووی كرده ناو ریزه‌كانی گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بووه یه‌ك له‌وانه‌ی ئیتر له چیا ئازاده‌كان ده‌ژیا.
ئێمه وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كانی شه‌هیدان رێزان و باوه‌ڕ و هه‌روه‌ها له گه‌له وڵاتپارێزهكهمان ده‌كه‌ین. جارێكی تر رایده‌گه‌یه‌نین كه تێكۆشان و خه‌ونی هه‌ڤاڵانمان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
هـ . ب