ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌ی مه‌خموردا بریندارببوو، شه‌هیدبوو

یه‌ك له‌ دانیشتووانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور ئه‌بو زه‌ید عه‌بدوڵا عوبێد كه‌ له‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا بریندارببوو، شه‌هید بوو.

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ نیوه‌ڕۆدا به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جۆدی له‌ مه‌خمور.

بۆردومانه‌كه‌ بۆ ماڵێك له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌مپه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.

له‌ ئه‌نجامدا یه‌ك له‌ دانیشتوان به‌ ناوی ئه‌بو زه‌ید عه‌بدوڵا عوبێد له‌ ماڵه‌كه‌دا به‌ سه‌ختی برینداربوو.

دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ ئه‌بوئێزد عه‌بدوڵا عوبێیان به‌ خێرایی گواسته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی ژیانی له‌ده‌ستدا.

خه‌ڵكی كه‌مپی مه‌خمور رژانه‌ گۆڕه‌پانه‌كان و به‌رامبه‌ر به‌م هێرشه‌ وه‌ستانه‌وه‌. پێشبینی ده‌كرێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی گه‌لی مه‌خمور له‌ باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی هه‌بێت.

هـ . ب