یەکەمین کۆنفڕانسی گەنجانی پەکەکە سازکرا

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجان رایگەیاند، بە دروشمی "ئێمە بە رۆحی ئاپۆیی خۆمان نوێدەکەینەوە، لە شەڕی ئازادیدا سەردەکەوین" یەکەمین کۆنفڕانسی گەنجانی پەکەکەمان سازکرد.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە بە دروشمی "بە گیانی ئاپۆیی خۆمان نوێدەکەینەوە، لە شەڕی ئازادیدا سەردەکەوین" یەکەمین کۆنفڕاسی گەنجانی پەکەکەیان سازکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "ئێمە وەک بزوتنەوەی گەنجانی ئاپۆیی بە جۆش و سەربەرزییەکی گەورەوە یەکەمی کۆنفڕانسی گەنجانی پەکەکە رادەگەیەنین" و ئاماژە بەوەکراوە کۆنفڕانسەکە پێشکەش بە شەهید رزگار قەرەسونگور کراوە و کە لە بەرخودانی زاپدا بە قارەمانێتی شەڕی کردبوو و دواتر شەهید بووو.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەم بابەتانە کراوە:

"کۆنفڕانسەکەمان بە بەشداری ٤٠ نوێنەر لە چوار لای کوردستان و لە دەرەوەی وڵات ٩ رۆژ بەردەوام بوو. کۆنفڕانسەکە بە گفتوگۆی زۆر گرنگ، هەڵسەنگاندن و ئەنجامی واتادار و پڕبەرهەم بەڕێوەچوو، گەیشە ئاستی بڕیاردەکردنی مێژوویی و بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. بەم بۆنەوە سەرەتا پیرۆزبایی لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی دۆزی ئازادی، گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانمان دەکەین. ئەم کۆنفڕانسە دەبێتە هێلانەی مێژوو و لە رێگای شۆڕشی ئازادیی کوردستاندا دەبێتە سەرچاوەی سەرکەوتن.

پێشکەش بە رزگار قەرەسونگور کرا

هەڵبەتە ئەوانە بوونە مایەی سازکردنی ئەم کۆنفڕانسە شەهیدانمانن. کۆنفڕانسەکەمان لە سایەی خوێنی ئەو قارەمانانەوە بەڕێوەچوو. تێکۆشان و بەرخودانمان لە ژێر ئاڵای شەهیداندا بەردەوام دەبێت، گەورە دەبێت و دەبێتە راستیەک کە تێکناشکێنرێت. شەهیدانمان رێگامان رووناک دەکەنەوە، بە گورزی قورس تاریکی فاشیزم لەناو دەبەن. ئێمە هەرگیز ئەو راستیە لە بیرناکەین و ناهێڵین کە لەبیربکرێت. لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە سەرەتا لە کەسایەتی شەهیدانمان باران ماوا، ماهیر بۆتان، ئاخین ماهیر دیجلە، حسێن فرات، باوەر ئاتەش، فرات چیچەک، ڤیان سەرحەد، عاکیف یەڵماز، ئەڤین، راپەڕین ئامەد، سارا، روکەن و شەهیدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینادا هەموو شەهیدانمان بە رێزداریی گەورە یاددەکەینەوە و بە رێزەوە لەبەردەم یادی ئەوان بەژنی خۆمان دادەنەوێنین، ئەو بەڵێنەی بەوانمانداوە جارێکی دیکە دوبارە دەکەینەوە. هەروەها ئێمە ئەم کۆنفڕانسە دەکەینە دیاری رزگار قەرەسونگور کە لە بەرخودانی زاپدا بە قارەمانێتیەوە لە دژی دوژمن جەنگا و چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە.

گۆشەگیری و ئەشکەنجەی رەها بەردەوام زیاتر سەپێندرا

ئێمە بزوتنەوەی گەنجانی ئاپۆیی، پێشەنگایەتی دۆزی ئازادیی گەلەکەمان دەکەین. لەم هەشت ساڵەی دواییدا لەم هەرێمە شەڕێکی گەورە گەورە و بەرخودانێکی بێ هاوتا بەڕێوەدەچێت. هەموو ساڵێک، هەموو رۆژ و هەر ساتێک ئەو قۆناغە نائاسایی بووە. دەوڵەتی تورکی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر لە ژێرناوی 'پلانی چۆکپێدادان'دا شەڕی سڕینەوە و لەناوبردنی هەمە لایەنەیە بەڕێوەبردووە. ویستیان بزوتنەوەی ئازادیی پەکەکە پاکتاو بکەن و گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکەن. ئەو کۆنسێپتە لە دژی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەستیپێکرا. لە هەموو کات زیاتر سیستمی گۆشەگیری رەها و ئەشکەنجەی دەرونی سەپێندرا. وردە وردە ئەو هێرشە بە سەرتاسەری کوردستاندا بڵاوکرایەوە. دوژمنی فاشیست بۆ ئەوە هەموو رێگە و هێزی سیاسی، ئابوری، سەربازی و دیپلۆماتیکی خۆی خستەئامادەباشیەوە. لەم کۆنسێپتەدا داردەست و خائینانی کوردستانیش بوونە بەشێک لەوە. شێوازەکان چەندەش چەپەڵ، دڕندانە و بێ ئەخلاقانە بن لە لایەن هەموو کەسەوە تاقیکراونەتەوە. لەسەر گەلەکەمان، ژن و گەنجانمان بەردەوام و بە ٢٤ کاتژمێری شەڕی تایبەت و دەرونی بەڕێوەدەچێت. هەموو رۆژێک لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی ئەتۆمی قەدەغەکرا و گازی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. لە کۆتاییشدا ویستیان رێبەر ئاپۆ بێدەنگ بکەن، گەریلا پاکتاو بکەن، چۆک بە گەل دابدەن و گەنجان بکەنە دوژمنی ئەم دۆزە. لێکدانەوەیان بەم جۆرەبوو کە ئەو ئەقڵیەتەی پاکتاو لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە بەرزترین ئاست، لەم سەد ساڵەیەی لۆزاندا خۆیان دەگەیەننە سنوورەکانی میساقی-میلـلی و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باڵادەستی خۆیان رادەگەیەنن.

ئێمە فیداییەکانی رێبەر ئاپۆین

کۆنفڕانسەکەمان لە ئاستی تێکۆشانی بزوتنەوەی گەنجان، ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمە، راستی هێڵی ئاپۆیی و ئاستی پێکهێنانی هێڵی ئاپۆیی بە رۆژەڤێکی سەرەکی و تایبەت هەڵسەنگاند و گەیشتە ئەنجامی گرنگ . دەبێت ئێمە گەنجانی ئاپۆیی بە راستیش لە هەموو لایەنێکەوە خۆمان لە بارەی رێبەرایەتیمانەوە قووڵبکەنەوە، لێی تێبگەین و ئێمە هەموو شتێک لە رێبەر ئاپۆوە درک پێبکەین. رێبەر ئاپۆ رێبەری چارەسەری هەموو کێشەکان و پرسەکانی ژیان، تێکۆشان و شۆڕشی ئێمەیە. راستی دوژمن، شێوازی راست و داهێنەرانە، شێوازی هێرشبەری و شەڕکەری، بنەما و شێوەی راستی رێباز و شەڕڤانێتی هەڵمەتبەر و تێکۆشەر، لە تێکۆشانی رەگەزی و چینایەتی تا دروستبوونی کەسایەتی جەنگاوەری، لە خۆناسین و پێکەوتنخوازبوون تا خۆ نوێکردنەوە، رێبەر ئاپۆ نمونە و سەلمێنەری ئەم راستیەیە. سەرباری گۆشەگیری رەها و دژواریش، رێبەر ئاپۆ دیوارەکانی ئیمراڵی تێکشاندووە و پارادیگمای خۆی پێشکەش بە مرۆڤایەتی ئازادیخواز کردووە. ئەو راستیە لە رێگەی سەرهەڵانی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران جارێکی تر بە ئاشکرا خرایەڕوو. رێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'پارێزنامەی من لە کوێ بێت من لەوێم'. رێبەر ئاپۆ بەو رێنماییەوە ویستی هەڵوێستی هەڵەی ئێمە راست بکاتەوە، رەخنەی لێبگرێت و گەورەترین هێزی خۆی نیشان بدات. رێبەر ئاپۆ لە دژوارترین هەلومەرجدا، لە تەنگوچەڵەمە و ئاستەنگی ئیمراڵیدا، لە ژوری تاکەکەسیدا بە شێوەیک لە هەموو دەرفەت و پێداویستیەکان بێبەشکراو، لە گۆشەگیری رەهادا، لە سەر پاڕادایمی تێکۆشانی سوسیالیزم هزر و فەلسەفەی ژیانی ئازادی بەرەوپێش برد. ئەو پاڕدیگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژنانی بەرەوپێش بردووە و دوورنمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی بونیاتناوە. رێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئەم وەرچەرخانەدا، دۆگما هەزاران ساڵانەکانی سەروژێر کردووە، بە ژیرییەک کە مرۆڤ سەرسام دەکات، رووناککیەکی نوێی بۆ هیوای چەوساوەکان داگیرساند.

لەسەر ئەو بنەمایانە کۆنفڕانسەکەمان هەڵسوکەوتی چەوت، لاواز و دڕندانەی لە دژی راستی رێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاند. لەو چوارچێوەدا مامەڵە و هەڵسەنگاندنی هەستیاری، رواڵەتی، دوور لە ئایدۆلۆژی، شکڵی و دروشمی شەرمەزار کرد. ئێمە گەنجان فیداییان رێبەر ئاپۆین، ئەمە راستە بەڵام دەبێت واتای ئەوە بە قووڵی و دروستی درکی پێبکرێت. ئەگەر گەنجانی کورد بەم جۆرە خاوەنداری لە ئەندێشەکانی رێبەر بکەن، ئەندێشە و رامانەکانی رێبەر ئاپۆ لە هەموو ساتێکی ژیاندا بکەن بە کردەوە، بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئایندەیەکی ئازاد دەستەبەر دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایانە وتەی 'چەق و ناوەندی شەڕ لە ئیمراڵییە' زۆر بە باشی لێی تێبگەین. رێبەر ئاپۆ لەناو دڵی هێزەکانی سەرمایەداری و هەژموونخوازدا ترس و خۆفی ناوەتەوە. لەبەر ئەوە ٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا پیلانگێڕی بەرامبەر هاتەئاراوە و هەوڵیاندا رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی گۆشەگیر بکەن. رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هەموو شتێکە. گرنگترین ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایە رووخاندنی سیستمی ئیمراڵی و دەستەبەرکرنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. بۆ ئەو ئامانجەش دەبێت هەموو هێزی خۆمان دەخەیە ئامادەباشیەوە و دەبێت هەمو جۆرە چالاکییەک بکەین، ئێمە کێشە کۆمەڵایەتیەکانی گەنجان، رێگە و رێبازی چارەسەرکردنیان، راستی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدا و دوژمنی فاشیست و پێویستی تێکۆشانمان لە بەرانەر ئەوانە بە بەرفراوانی هەڵسەنگاند.

لە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا ژیان رۆچووەتە ناو خیانەت

سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سیستمێکی دژەمرۆڤایەتیە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ بزاڤێک هێندەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دڕندە و بێ ئەخلاق نەبووە. هیچ سیستمێک هێندەی سەردەمی دەسەڵاتداری مۆدێرنیتەی سەرمایەدای بەو رادەیە کۆیلایەتی بەرەوپێش نەبردووە. لە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا خیانەت بەرامبەر بە ژیان کراوە. هەست و رامانی مرۆڤەکان ژەهراوی کراون، ژنان لەپێخراون، گەنجان لەگەڵ کاراکتەری خۆیان کەوتوونەتە دژایەتی، کۆمەڵگا لە ژێر ناڵە و هاواردا لەبەریەک هەڵوەشاوە. کورتەی ئەم سیستمە ٥٠٠ ساڵیە بریتیە لەمە: بەڵایەکە کە هەموو مرۆڤایەتی و ژینگەی داڕوخاندووە. هۆکاری گێژاو و قەیرانەکان، ئازاد و ناسۆرەکان، برسێتی، کاولکاری و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزە پێشەنگە ئیمپرالیەستیەکانیەتی. بە گوێرەی ئەمە ئەو سیستمە هۆکاری سەرەکی پارچەبوونی کوردستان و سیاسەتی قڕکردنی گەلی کوردە. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێندەی دوژمنی کوردانە، دوژمنی مرۆڤایەتیشە، گەورەترین رێگر لە بەردەم ئاشتی و ئازادی کوردستان، هێزەکانی سەرمایەدارین.

مۆدێرنیتەی سەرمایەداری زۆرترین هێرشەکانی بۆ سەر گەنجانە. گەنجان کە بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگان بۆ ئەوەی تێکبشکێندرێن، دەکرێنە ئامانج. ئەو سیستمە دەیەوێت نەوەیەکی گەنجی بەو جۆرە بخوڵقێنێت کە گەنجان پرسیار لە هیچ شتێک نەکەن، پەیجوری کردن و گەڕان لەناو ژیاندا نەهێڵن، بە بێی بەریەککەوتن و بە بێ ئامانج بژین. دەیەوێت داینەمۆ، نوێبوونەوە، پرسیارکردن، رادیکاڵیزم و نەرمەوزەی گۆڕانکاری کە دەتوانێت جیهان بخاتە خزمەت سیستمەوە جێبەجێ بکات. بۆ ئەوەش بۆردومانی شەڕی تایبەت هەموو رۆژێک ٢٤ کاتژمێر لەسەر گەنجان ئەنجام دەدرێت کە کۆمەڵایەتیبوونی سروشتی لەناو دەبات و تێکیدەدات. پێناسەی 'گەنجانی دیجیتالیزە' سەرەکی ترین ئاماژە و دەربڕینی ئەو هێرشانەیە. . لە سەردەمی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیای مۆدێرندا، نەک هەر جەوهەری شەڕ گۆڕدرا، شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتیش بەتەواوەتی لە گەوهەری خۆی دوورخراوەتەوە. دوورخستنەوەی مرۆڤەکان لە راستی خۆیان بە شێوەیەکی بێ پسانەوە کراوەتە ئامنج و بۆ ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو لە هەموو کایەکانی ژیان چاولێکەرییەکی بێکۆتایی دەخوڵقێنێت.

'گەورەترین بەربەست پێگە و هەڵوێستی چینی بورژوازی بچوکە'

سەرمایەداری هەژموونی خۆی لە رێگەی ئایدۆلۆژیای لیبڕالیزم و شێوەی ژیانی لیبڕاڵ جێبەجێ دەکات. دەڵێت تۆ چەندە بەنرخ بیت، ئەوەندە تاکەکەسی، ئازادیش ئەوەندە لە تۆوە نزیکە'. بەم جۆرە لەم سیستمەدا هەمووشتێک پێچەوانە دەکرێتەوە. لە بری راستی هەڵە، لە بری چاکەکاری خراپەکاری، لە بری جوانی ناشیرینی، لە بری ئازادیش کۆیلایەتی جێگیرکراون. کۆنفڕانسەکەمان بە تایبەتی لەسەر تایبەتمەندییەکانی چینی بورژوازی بچوک و شێوازی ژیانی ئەو راوەستەی کرد. لەبەردەم شۆڕشەکەماندا گەورەترین بەربەست پێگە و هەڵوێستی جینی بورژوازی بچوکە. لەبەر ئەوە لە کۆنفڕانسەکەماندا بڕیاردرا کە تایبەتمەندی و کولتوری بورژوازی بچوک وەک دوژمن دابنێت و لە بەرمبەریدا بە توندی تێکۆشان بکات.

لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیاسەتەکانی لە دژی کۆمەڵگا دەبێت ژیانی کۆمۆناڵ و پێکەوەیی لە هەموو شوێنێک برەوی پێبدرێت. وەرن یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، رێزگرتن لە مرۆڤایەتی، شێوازی خەباتی هاوبەشی راست هەموو کات و لە هەموو شوێنێک بەهێز بکەین، جوانی ئەوە بناسین، هەستی پێبکەین و لە ژیانماندا جێبەجێی بکەین.

"مرۆڤ چۆن دەگاتە ژن و پیاوی ئازاد"

لە کۆنفرانسەکەمان تیشک خرایەسەر چۆنێتی گەیشتن بە پیاوان و ژنانی ئازاد لەڕێگەی قووڵکردنەوەی تێکۆشان لەپێناو ئازادی ژنان، وەک پێوەرێک بۆ زاڵبوون بەسەر پێویستییەکانی سەردەم و بونیادنانی ژیانی ئازاد. هەروەها دەبێت تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و تێکۆشانی ڕەگەزی لە هەموو شوێنێک بەتینتر بکرێت، هەمیشە هەوڵ بۆ ئەمە بدرێت. لەم بارەیەوە، پێویستە تەڤگەری گەنجان ئەرک و بەرپرسیارێتی پێشەنگایەتی بگرنە ئەستۆ لەپاڵ تەڤگەری گەنجان. ئەگەر بمانەوێت ژیانێکی ئازاد و هۆشیاری ئازاد و جڤاکی ئازادی بونیادبنێین، پێویستە کەسێتی نەوەی گەنجان پەرە پێ بدەین. پێویستە گەنجان گفتوگۆ بکەن و خۆیان بناسن و بێ دوودڵی تێکۆشان بکەن. لەم بارەیەوە، پێویسەت گەنجانی ئاپۆیی و شۆڕشگێڕ، پێوەری ڕوون دابنێن بۆ ڕەتکردنەوە و قبووڵکردن. لەسەر ئەم بناغەیە، ئەرکی یەکەم وەڵامدانەوەی هێرش و سیاسەتە گەندەڵەکانە لەسەر ژنانی گەنج.

"بەنامەردی سیخوڕی دەسەپێنرێت"

لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی کۆنفرانس، بەوردی باس لە ڕەوشی هەرێمەکانی تێکۆشانی کوردستان کرا. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، زیاتر لە قۆناغی ١٢ ی ئەیلول، سیاسەت بەرامبەر گەنجان لە باکوری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەبات. بە هەموو فشارێکی فاشیستانە گەنجان دەکەنە ئامانج، دەیانەوێت گەنجانی ناسیاسی پەروەردە بکەن کە تەنها گرنگی بە ئارەزووەکانی ژیانی تایبەتی خۆیان دەدەن، تاوەکو گەنجە ڕێکخراوەکان ناچالاک و ناکارا بکەن. هەروەها دەیانەوێت هۆشیاری ترس بخوڵقێنن تا دوو کەس لە جڤاکدا نەتوانن پێکەوە کۆببنەوە. لە زانکۆ و گەڕەکەکان سیاسەتی تیرۆری فاشیستی دژی گەنجان پیادە دەکەن. هەرکەس سەر بەرزبکاتەوە، زیندانەکانی پیشان دەدەن. هەزاران گەنج لە زیندانن. لەڕێگەی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە سیخوڕی لەسەر گەنجان دەسەپێنرێت. دەیانەوێت گەنجانێک بونیاد بنێن، توانای شەڕکردن و هەڵوێستیان نەبێت. لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە بەهێزترین هێزی وڵاتپارێز لە باکوری کوردستان هەبێت. کۆنفرانسەکەمان دەریخست، گەنجانی باکوری کوردستان و تورکیا تێکۆشانێک بەڕێوەدەبەن، بەجۆرێک فاشیزم ناتوانێت هەژموونی خۆی بسەپێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە، گەنجان دەتوانن سیاسەتی شەڕی تایبەت پووچەڵ بکەنەوە، پاراستنی جەوهەری بئافرێنن و پێشەنگایەتی گەل و تێکۆشان بکەن.

هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی

دەوڵەتی فاشیستی تورک، بە هەموو ڕێگە و ئامرازێک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و مەخمور و شەنگال، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و سوری و بە پێشەنگایەتی هێزە نێودەوڵەتییەکان و چەتەکان و خیانەتکارانی شوێنکەوتەی پەدەکە لەڕێگەی تێگەی قڕکردنەوە. دەیانەوێت ئەم هەرێمانەی بە تێکۆشان و قوربانیدانی مەزن ئازادکراون و بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بەڕێوەدەچن، تەسفیەبکەن. ترسی گەورەی دەوڵەتە زلهێزەکان و خیانەتکارانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، جێبەجێکردنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە لە هەرێم و جڤاکە ئازادەکان. ترس بناغەی ئەم هێرشانەیە. لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە گەنجانی هەرێمە ئازادکراوەکان دەسپێشخەری بکەن لە بونیادنانی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک، لەسەر ئەم بناغەیە، پێویستە خاوەندارێتی لە دەسکەوتەکانی تێکۆشان بکەن، لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی.

پێویستە گەنجانی باشوری کوردستان بچنە ڕیزەکانی گەریلاوە دژی هێڵی خیانەتی پەدەکە

بونیادنانی ئیدارەی پەدەکە لەلایەن هێزە ئیمپریالیستەکانەوە لە باشوری کوردستان لەسەر بناغەی هەماهەنگییەکی ناحکومی، خۆی لە خۆیدا، تێگەیشتنێکی مێژووییە لە هێرشە ئایدۆلۆژی و سیاسی و سەربازییەکان. پەدەکە لە کوردستان، نوێنەر و پرۆژەیەکی تایبەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. ئەم هێزە کۆمپرادۆرەی گەمە بە هەمووو بەهاکانی کورد و کوردستان دەکات، بەهای گەلان دەبەخشێتە بازاڕی داگیرکەران. باشوری کوردستانیان کردۆتە مۆڵگەی فاشیزمی تورک، هاوکات هێرش دەکەنە سەر هەموو دەسکەوتەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان و بەهاکانی گەلی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە گەنجانی باشور و هەر چوار پارچەی کوردستان، تێکۆشان بەهێزتر بکەن دژی هێڵی خیانەتی پەدەکە و ڕووبکەنە ڕیزەکانی گەریلا دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک.

هەروەها شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، خاوەنی گرنگییەکی مێژوویی و ئایدۆلۆژی و جڤاکی و سیاسییە. زایەڵەی ئەم شۆڕشە گەیشتۆتە هەموو جیهان، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، نەوەک هەر لای ژنان، بەڵکو لای پیاوانیشەوە خاوەندارێتی دەکرێت. ئەم شۆڕشەی هاوتای شۆڕشی گەنجانی ١٩٦٨ ـە، ئەمڕۆ نوێنەرایەتی شۆڕشێکی جڤاکی و چاندی دەکات.

بڕیارە سەرەکی و ستراتیژییەکان

لەسەر بناغەی هەموو نرخاندن و گفتوگۆکانی کۆنفرانسەکەمان، ئێمە وەک تەڤگەری گەنجانی ئاپۆیی گەیشتینە چەند بڕیارێکی سیاسی و ستراتیژی.

لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شکاندنی گۆشەگیری، دەبێت ئەم پرسە بکەینە ناوەندی هەموو تێکۆشان و شەڕ و چالاکییەکان، لەسەر ئەم بناغەیە دەبێت لە هەموو شوێن و کاتێ بە ڕۆحی گەنجانی ئاپۆیی کۆبینەوە. پێویستە ئایدیا و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بپارێزین و لە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە بیگوازینەوە بۆ ئەمریکای لاتین، لە ئەفریقاوە بۆ ئاسیا، لە ئەوروپاوە بۆ ئوسترالیا، وەک پێوەرێک بۆ دڵسۆزی و خۆشەویستیمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ.

پێویستە هاوپەیمانی لەگەڵ تەڤگەر و ڕێکخستنی گەنجان پەرە پێ بدرێت دژی سیستەم.

پێویستە تەڤگەری گەنجانی ئاپۆیی بەپەلە دەربکەون لە سەخترین هەلومەرجدا و هەنگاوە سەربازی و ستراتیژییەکان لە هەموو شوێنێک پەرەپێ بدەن.

دەبێت نوێکردنەوەی زیهنیەت و قووڵبوونەوەی هزری و پەرەپێدان و داهێنانی شێواز لەسەر بناغەی ئەرکە مێژوویەکان پێشبخرێن.

لە حاڵەتی شەڕدا، دەبێت پێشەنگایەتی پراکتیکی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هەبێت، دەبێت گرنگترین ئەرک "پاراستنی ماڵەکەت، گەڕەکەکەت، وڵاتەکەت" بێت، لەگەڵ پەرەپێدانی ڕێکخستن و پەروەردە و خۆئامادەکردن بۆ شەڕ.

دەبێت چالاکی زانکۆ بنرخێنرێت وەک پێوەری ستراتیژی خەبات و سەرکەوتن، لەسەر ئەم بناغەیە دەبێت چالاکی زانکۆ ڕێکبخرێت.

دەبێت چالاکی هاندان و پرۆپاگەندە وەک تێکۆشانی ئایدۆلۆژی یەکلاکەرەوە قبووڵ بکرێت، لەسەر ئەم بناغەیە، دەبێت چالاکی هاندان و پرۆپاگەندە پەرەی پێ بدرێت و ئەرکی ستراتیژی بەدی بێت.

دەبێت خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و چالاکی بونیادنان پەرە پێ بدەن بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک، بەتایبەت بونیادنانی کۆمۆنە و مەجلیس و ئەکادیمیا بەگوێرەی هەڵوێستەکانیان.

دەبێت جەماوەرییبوون و ڕادیکاڵیزم و کاریگەری دژی فاشیزم پەرەی پێ بدرێت، بە ڕۆحی بازدانی هێڵی چالاکی تەڤگەری گەنجانی ئاپۆیی.

کۆنفرانسی گەنجانی پەکەکە، بایەخێکی مێژوویی هەیە لە هەموو ڕوویەکەوە. ڕەنگە ئەمە یەکەمجار بێت کۆنفرانس ڕێکبخرێت، بەڵام کۆنفرانسەکە پشت دەبەستێت بە کاروانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و میرات و نەریتی تێکۆشانی تەڤگەری گەنجان لەماوەی دەیان ساڵدا. بێگومان، ئەم کەسانە بەشداربوون و شوێنی هێڵی ڕێبەر کەوتن، کارەکانیان بەگوێرەی ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ نرخاند، بەگوێرەی یاسا و پێوەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ ژیانەوە و بوونە سەرچاوەی ڕۆحی بۆ هەموو هاوڕێیان.

"نەیانتوانی ڕاستی پەکەکە بسڕنەوە"

ئەم کۆنفرانسە دووبارە سەلماندی پەکەکە تەڤگەرێکی ئاپۆیی مەزنە، مەزنێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێکۆشانەکەی. هەڵەیەکی مەزنە نەتوانین ڕێبەرمان لە ئیمراڵی ڕزگاربکەین. ئێمە قەرزاری شەهیدان و گەلەکەمان و ڕۆڵە هێژاکانی وڵاتین. بەڵام سەرەڕای هەموو دوژمنە فاشیستەکان و قڕکرد و هێرشە دڕندانەکان و پشتیوانی دەوڵەتە ئیمپریالیستییە نێودەوڵەتییەکان و هەبوونی خیانەتکاران و هاوکارە بەرژەوەندیخوازەکان، بەڵام نەیانتوانی ڕاستی پەکەکە بسڕنەوە، نەیانتوانی ناوی پەکەکە لە مێژوودا بسڕنەوە و وێرانی بکەن، چونکە ئێمە تەڤگەری ئاپۆیین، ئێمە سوپای فیداکاریین، تێدەکۆشین لەپێناو پاشەڕۆژ و ئازادی هەموو گەلانی چەوساوە و مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ ئەم ڕاستییە لە هەموو کاتێک بەهێزترە و ئیرادە و یادگە و باوەڕمان بۆتە شمشێرێکی تیژ.

قۆناغی پێشوو چارەنووسمان و چارەنووسی گەلەکەمان و چارەنووسی هەموو تێکۆشانی ئازادی ڕوون دەکاتەوە. تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان بەرامبەر دوژمنی فاشیستی ١٠٠ ساڵە، شەڕێکی کۆتاییە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ. لەم قۆناغە مێژووییەدا، ئێمە وەک تەڤگەری گەنجانی ئاپۆیی، بە ئامادەییەکی مەزنەوە بەشدار دەبین. لەم کاتەدا، کۆنفرانسەکەمان ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا.

بروامان وایە، کۆنفرانسەکەمان ڕوانگەی کات ڕووندەکاتەوە، گۆڕان و داهێنان لەنێو هەموو هەڤاڵەکانمان دەستیپێکرد، لەکۆتاییدا دەبێتە مایەی سەرکەوتن. ئێمە وەک تەڤگەری گەنجانی ئاپۆیی، زیاتر لە هەموو کاتێک بڕوامان بە خۆمان و ئەزموون و پێداگری و ئامادەیمانە. لەکۆتاییدا، دەژین و کاردەکەین و تێکۆشانی ئازادی سەردەخەین. بەڵێنەکەمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و گەلەکەمان دەبەینەسەر و سەردەکەوین. لەسەر ئەم بناغەیە هیوای سەرکەوتن دەخوازین بۆ گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز، بانگەوازیان دەکەین بۆ بەشداری لەم قۆناغە نوێیەدا بە درووشمی "با بە ڕۆحی ئاپۆیی خۆمان نوێ بکەینەوە و لە تێکۆشانی ئازادی سەربکەوین".