ژنانی بناری قەندیل پشگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەربڕی

ژنانی بناری قەندیل لە باشوری کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی " ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەربڕی.

بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، ئەنجوومەنی ژنانی بناری قەندیل پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ هەڵمەتی " ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".

ژنان لە گوندی ئاڵیە ڕەشە، بۆ پشتگیری لە هەڵمەتەکە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی قەندیل، کەنار حوسێن، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ئاماژەی بەوە کرد، ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، ناهێڵن کەس دیداری لەگەڵ ببەستێت، گوتی: "هەروەکو دەزانرێت ٧٤ وڵاتی بیانی کەمپینێکیان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەست پێکردوە، ئێمەش وەکو ئەنجوومەنی ژنانی بناری قەندیل بەشداری ئەو هەڵمەتە دەکەین و داوا لە هەموو ژنان و جیهان دەکەین بەشداری لە کەمپەینی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالاندا بکەن".