ژنانی گەنج بە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی گەریلا ئاهەنگی ٢٧ی تشرینی دووەمیان پیرۆزکرد

لە ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا گرۆپێک کە پێکهاتووە لە ١٥ ژنی گەنج بە ڕاگەیەندراوێک بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون.

گروپێک کە پێکهاتووە لە ١٥ ژنی گەنج بە بەشداریکردنیان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد. ژنانی گەنج بە ڕاگەیەندراوێک هۆکاری بەشدار بوونیان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا ئاشکرا کرد.

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"سەرەتا ٢٧ی تشرینی دووەم لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستان  پیرۆز دەکەین. ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە سەرکەوتنێکی گەورەیە، ڕاستی پارتی ڕاستی ژنی ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "پەکەکە شعرە، گۆرانییە و داستانێکی بێ کۆتاییە". ئێمەش دەڵێین 'پەکەکە عەشق و ئیرادەی ژنانی گەنجە'. ئێمە ئەم ڕۆژە مێژووییە بە بەشداربوونمان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا پیرۆز دەکەین. هەموو بەهاکانی پەکەکە لەلایەن شەهیدانی بەرخۆدانەوە بنیات نراوە. لە کەسایەتی شەهیدە گەورەکانمان شەهید حەقی قەرار، شەهید بێریتان، شەهید زیلان، شەهید سارا و شەهید دەلال ئامەد و هتد...تا ڕۆژی ئەمرۆشمان ئەم بها پیرۆزانە لە کەسایەتی شەهیدانی وەک شەهید ڤەژین ژیانەوە دەپارێزرێت. بە بەشداربوونمان سوێند دەخۆین کە ئەم بهایانە بپاڕێزین.

پارتیمان پەکەکە دەکەوێتە ناو ٤٦هەمین سالی خۆی. ٤٥ ساڵ تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی بەردەوام. لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا بەردێلی زۆر گەورە دراوە. لە ساڵەکانی ڕابردوودا دوژمن هەوڵیدا لە هەموو لایەکەوە هێرش بکاتە سەر تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد. بە دڵنیاییەوە ئەمە نیشانەی لەناو چوونی ئەوانە، بۆیە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هاوڕێکانمان لە شاخەکانی کوردستان. هەرگیز دیمەنەکانی شەهید باز مۆردم و هەلبەست کۆچەر لەبیر ناکەین.

لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی ترسنۆکانە هێرشیان کردە سەر هەڤال ڤەژین ژیان. پریشکی ٢٧ی تشرینی دووەم دەرئەنجامی ڕۆحی گەنجی ئاپۆیی بوو. هەر بۆیە گەنجان بەتایبەت ژنانی گەنج تادێت دەبنە ئامانجی دوژمن. دوژمن تەحەمول ناکات کە ئێمە وەک ژنانی گەنج بە فەلسەفەی ڕێبەرمان تێکۆشان دەکەین بۆ ئازادی و ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەببین.

ئێمە وەک ژنانی گەنج تەنها بە بەشداربوونمان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا دەتوانین وەڵامی ڕۆژێکی مێژوویی لەم شێوەیە بدەینەوە. هەر بۆیە ئێمە بەشداری ناو بەرخۆدانی گەریلا دەبین. دوژمن دەبێ ئەوە بزانێت کە هەرچەندە هێڕش بکاتە سەر گەلەکەمان و گەریلاکانمان ئێمەش هەر بەو ڕێژەیە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبین. بۆ یە دەبێت هەموو کەسێک بە بوونی پەکەکە سەربەرزبێت.

لە کۆتاییدا داوا لە هەموو ژنانی گەنجی کورد دەکەین  کە بەشداری ناو ڕیزەکانی ئازادی ببن. گەنجانی کورد ناتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی ڕۆژێکی وا مێژوویی پیرۆز بکەن. نە تەنها بە بەشداربوونمان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا دەتوانین ڕۆژێکی مێژووی لەو شێوەیە پیرۆز بکەین. با دۆژمن باش بزانێت کە پرشکی ٢٧ی تشرینی دووەم گەشتر دەکەینەوە".