ئاكه‌په له شاره‌كانی ئیدر و قه‌رس-ی باكووری كوردستان به‌هۆی به‌هێزی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی كشانده‌وه. بڕیاره له‌مه‌ودوا ئاكه‌په پشتگیری له كاندیده‌كانی مه‌هه‌په بكات له‌و ٢ شاره. كاندیدی «هاوپه‌یمانه‌تیی جمهوور» له‌و ناوچه‌یه چه‌تین نازیك-ی ئه‌ندامی مه‌هه‌په‌یه.
كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی قه‌رس ئایهان بیلگه‌ن ڕایگه‌یاند، «ئه‌مه به‌و مانایه دێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په سه‌رنه‌كه‌وێت ئاكه‌په و مه‌هه‌په یه‌كیانگرتووه. به‌ڵام ئه‌م شاره قسه‌ی خۆی هه‌ر ده‌كات. ئاكه‌په خۆی كشانده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌وان به‌رپرسن له‌م حكوومه‌ته خراپه.»
هاوپه‌یمانه‌تی فاشیسته‌كان له ئیدر به‌گومانه
ئاكه‌په له ئیدر-یش كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كشانده‌وه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی گشتیی «ئیی پارتی» مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر داوای له ئاكه‌په و جه‌هه‌په‌ی كرد كه هه‌رسێ لایه‌نه‌كه به كاندێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، ئاكه‌په بڕیاری دا پشتگیری له كاندیدی مه‌هه‌په بكات.
كاندیدی هه‌ده‌په بۆ شاره‌وانیی ئیدر یاشار ئاككووش ڕایگه‌یاند، «ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ته‌نیا كوردان سه‌رنه‌كه‌ون. به‌لایه‌وه ئاساییه هه‌ر لایه‌نێكی دیكه سه‌ركه‌وێت. به‌ڵام ئێمه ئه‌م پیلانه پووچ ده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m