ژمارەی ٢٩هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو بڵاو كرایەوە
ژمارەی ٢٩ یەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە.
ژمارەی ٢٩ یەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارەیەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا هەڵسەنگاندن و خەسارناسی بۆ دووەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کراوە و لایەنە ئەرێنی و گۆڕانكاریە ریشەیەكانی لە کۆمەڵگە و لەسەر گەلانی ناوچەکە دروستی كردوە، باسكراوە. هاوکات ئاماژە بە خاڵە لاوازەکانی شۆڕش و چۆنیەتی چارەسەركردنیان و زیاتركردنی هەوڵەكان و رێبازەكانی خۆپاراستن لەبەرامبەر هێرشەكانی رژێم كراوە.
بەشێكی تری گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەرنج ڕادەكێشێتە سەر ئەو دەنگە ئازادەی شۆڕش كە هەرگیز كپ ناكرێت و رژێمی ویلایەتی فەقی بە توندكردنی فشارەكانی لەسەر كۆمەڵگە و میلیتاریزەكردنی شارەكان و پەلاماردان و بن پێ كردنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و هێرشەكانی لەسەر زیندانیانی سیاسی و حوكمی لەسێدارەدانیان خۆی لە خواست و داواكاریەكانی گەلان دەدزێتەوە و بە پێشخستنی هەوڵی دیبلۆماسی و رێككەوتنی نێو دەوڵەتی هەوڵی درێژكردنەوەی تەمەنی دەدات. لە كاتێكدا دەنگ و هەستی شۆڕش بە گەرم و گوڕی و خۆ بەڕێكخستن كردن لە تەواوی كۆمەڵگەدا رەنگ دەداتەوە
لە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا وێڕای ئەوەی كە ئەو شۆڕشە جیهانی و دیموكراتیەی گەلان بەخرۆشەوە بەرز راگیرا، ستایشی هەڵوێستی شکۆداری گەل لەرۆژهەڵات و دەرەوەی وڵات و زیندانەکانی ئێران دەکەین.
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو بە رۆحی پاكی سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پێشكەشدەكەین.
خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی ٢٩ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پەژاك" PJAK.NET بكەن.