دژی ئەو کارانەی لە هەرێمە داگیرکراوەکان دەکرێت، بانگەوازکرا
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد و گوتی: "چیتر چاومەپۆشن لە کاری داگیرکەران لە هەرێمە داگیرکراوەکان".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد و گوتی: "چیتر چاومەپۆشن لە کاری داگیرکەران لە هەرێمە داگیرکراوەکان".
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی کاخیری عەفرین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوندنشینان و ئەشکەنجەیان دان. لە ئەنجامدا ٢ ژن کوژران.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات دژی ئەم کارە نائەخلاقییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرد، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەم کارە قێزەونانە بە نیازی زیندووکردنەوەی خەونی دەوڵەتی عوسمانییە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی گەلی کورد کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن، دەڵێت: "دەوڵەتی تورک لە عەفرین هەموو کارێکی نایاسایی وەک تاڵانکردن و ئەشکەنجە و کۆچبەرکردن و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان، بڕینی دارەکان و گۆڕینی دیموگرافیای هەرێمەکە ئەنجام دەدات".
هەروەها دەڵێت: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دواجار لە ١٥ ی ئەیلول هەڵیانکوتایە سەر دانیشتووانی گوندی کاخیر و هێرشیان کردە سەر ژن و مناڵان. چەکدارانی سوڵتان سلێمان شا (ئەلعەمشات) سەرانە بەسەر هاوڵاتیان دەسەپێنن، بەڵام گەلی هەرێمەکە بە شێوەی جەماوەری دژی ئەمە وەستانەوە و ژنان پێشەنگایەتی ئەم سەرهەڵدانەیان کرد. چەتەکان بە فیشەک وەڵامی ئەم ڕێپێوانەی ژنانیان دایەوە و توندوتیژیان بەکارهێنا. ئەمەش بە ئامانجی کپکردنی دەنگی ژنان و شکاندنی هێزیان. لە ئەنجامدا ژمارەیەک ژن بریندار بوون و چەند کەسێک دەستگیرکران".
لە کۆتاییدا، کارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەرمەزار دەکات و پشتگیری بۆ ناڕەزایەتییەکانی گەلی هەرێمەکە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: "بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، بەرامبەر ئەم پێشێلکاری و کارانە بوەستنەوە و هێرشەکان دژی گەلەکەمان لە عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکانی تر، شەرمەزار بکەن".