ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد لە دووەم ڕۆژدایە
ڕێپێوانی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دووەم ڕۆژدا لە هام بەردەوامە.
ڕێپێوانی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دووەم ڕۆژدا لە هام بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەکانی گەنجانی کورد و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست، لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە. گەنجان پێش ئەوەی لە ناوەندی شاری هام دەست بە ڕێپێوان بکەن، لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هەڵپەڕکێیان کرد و نامیلکەیان دەربارەی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی خوێندەوە.
گەنجان دووپاتیان کردەوە، تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستانی ئازاد، پێداگرن لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان. کەسانی دەوروبەر بەگەرمی پێشوازییان لە چالاکیی گەنجان کرد.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران.
پاشان گەنجان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" لە شەقامەکانی هام ڕێپێوانیان کرد.