چیدەم دۆغو: ئێمە بە 'ژن، ژیان، ئازادی' خۆمان دەپارێزین
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە، چیدەم دۆغو، ڕایگەیاند؛ ژنان پێویستە بە زانست، ڕێکخستن و تێکۆشانێکی بە دیسیپلین و بەردەوام خۆیان بەهێزتر بکەن و وتی: "بە ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین."
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە، چیدەم دۆغو، ڕایگەیاند؛ ژنان پێویستە بە زانست، ڕێکخستن و تێکۆشانێکی بە دیسیپلین و بەردەوام خۆیان بەهێزتر بکەن و وتی: "بە ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین."
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغو وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی فوراتی دایەوە.
مرۆڤ لەبارەی کاراکتری جەنگی جیهانی سێیەم کە سیستەمی سەرمایەداری و ڕژێمە دەوڵەت نەتەوەکان هاوکات سەرەڕای جینۆسایدی گەلان، ژن و سروشت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شوێنەکانی دیکە بڵاویان کردۆتەوە چی بڵێت؟ لەسەر چ شێواز، تاکتیک و ستراتیژییەک پەرەی پێدەدرێت؟
شەڕی جیهانی وەک پرۆسەیەکی وەها لە مێشکی مرۆڤایەتیدا جێگیر بووە، کە ماوەی چوار ساڵە بەڕێوە دەچێت، دەوڵەتان هاوپەیمانییان لە دژی یەکتر ڕاگەیاندووە، بە فەرمی شەڕیان لە دژی یەکتر دەست پێکردووە و بووەتە هۆی مردن و زیانگەیاندن بە ملیۆنان کەس لە ڕووبەرێکی بەرفراوانی جوگرافیدا. لەبەرئەوەی جەنگی جیهانی یەکەم و سێیەم بەم شێوەیە ڕوویانداوە، بەشێوەیەکی لەوجۆرە لە جەنگی جیهانی سێیەم نزیک دەبنەوە، واتە بە جۆرێک ڕێگە خۆشکەرە کە شەڕی جیهانی سێیەمیش بەهەمان شێوە هەڵسەنگێندرێت. وەک دەزانرێت دوو جەنگی جیهانی زەمینەی بۆ گەیشتن بە دەستکەوتی بەردەوام و سەرکەوتنی تێکۆشانی سۆسیالیست، دیموکراتیک و ڕزگاری نەتەوەیی بندەستانی کردەوە.
گرنگترین دەرئەنجامەکان کە لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەست دەکەوێت، ئەوەیە کە جەنگی جیهانی سێیەم لەسەر بنەمای ڕێگریکردن لە دەستکەوتی بندەستان و پێکهاتەکان ڕوویداوە. بە واتایەکی تر دیزاینێکی نوێ بە پێی بەرژەوەندیی سەرمایەداری ڕوویدا هەم ڕێبازێکی تەواو بۆ لەناو بردنی هێزی گەل و بندەستان لە ئارادایە، بۆ ئەوەی بە خێرایی دینامیکی تێکۆشانی بێلایەن بکات. بۆیە شەڕێکی زۆر و درێژ مەودا کە لە ماوەی ٣-٤ ساڵدا کۆتایی نایەت، بە شێوازیکی دەوڵەمەند دەستی پێکردووە. لە کاتێکدا ئەو جوگرافیایەی کە شەڕی تێدا ڕوودەدات شوێن بە شوێن زیاتر بەدیار دەکەوێت و لە هەندێک ناوچەدا بەرفراوانترە، بەڵام لە بنەڕەتدا لە هەموو شوێنێک شەڕ هەیە، ئەگەرچی شێوازەکانی جیاوازە.
لە ڕێبازەکانی جەنگی ساردەوە بۆ ڕێبازەکانی جەنگی گەرم، لە بەکارهێنانی هێزی وشکەوە بۆ هێزی نەرم، لە دەوڵەتە نەتەوەکانەوە بۆ پراکتیکەکانی دەرەوەی دەوڵەت، هەموو شێوازێکی جەنگی فیزیکی و تایبەت، بنەماکانی پرۆسەی جەنگی جیهانی سێیەمە. ئەم جەنگە وەک جەنگێک کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە دژی کۆمەڵگا، سروشت و ژنان دەستی پێکردووە و بەم شێوەیە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و بەڕێوە دەچێت. بوون و بەردەوامی لە پرۆسەکە بۆ ماوەیەکی درێژ کارەکتەرێکی گرنگی دیکەیە. بۆیە هێزەکانی دەسەڵاتداری سەرمایەداری بە کۆکردنەوەی هەموو داتا و ئەزموونەکانی لە شارستانیەتی ناوەندی، جەنگ قوڵتر و فراوانتر دەکاتەوە.
کاتێک سەرمایەداری جیهانی سیستەمێکی نوێ دادەڕێژێت کە سنوورە نەتەوەییەکان دەبەزێنێت، مەبەستی دیزان کردنە. هەر جۆرە نەتەوەپەرەستی، دینی، رەگەزپەرەستی و زانست پەرەستی بە شارەزاییەوە بەکاردەهێنێت. لە بنەڕەتی خۆیدا میتۆدی گلۆبالیزم کە کاریگەری لەدەستداوە و هەرێمیە، دەکرێت لەسەر ئەم چوار دانە زیاد بکرێت.
بۆ ئەوەی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ستراتیژی خۆیان بەبێ زیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە بۆ پێشکەوتنی شۆڕشگێڕانە نەکەنەوە، گرنگە کە شەڕ بە نهێنی بێت. لە سەر ئەم بنەمایە نەتەوەپەرەستی، دین، ڕەگەزپەرەستی و زانست لە دەوڵەت نەتەوەکاندا شارەزایانە پەیڕەو دەکرێن، کاراکتەری جەنگی جیهانی زیاتر بە نهێنی بەڕێوە دەچێت. لە ڕووی جوگرافییەوە، بەکارهێنانی توندوتیژی قورس لە جەنگدا زیاتر ئاشکرا دەبێت، بەڵام بەربڵاوکردنەوەی توندوتیژی لە هەر دەوڵەت نەتەوەیەکدا بە هەمان شێوە ڕێگە بۆ توندوتیژی زیاتر دەکاتەوە. بارودۆخی ئاشکرای جەنگ، کۆمەڵگا و بندەستان بەشێوەی دۆمینوار بەرهەم دێنێت، لە پەرەپێدانی ستراتیژدا زۆرینە و دەسەڵات ڕۆڵی ستراتژی دەگێڕن. کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەو جەنگەی کە بە ئاشکرا دەیبینێت، خێراتر و بەهێزتر کاردانەوە نیشان دەدات.
وەک باسمان کرد جەنگی جیهانی سێیەم شەڕێکە دژی کۆمەڵگا، ژن و سروشت؛ نزیکەی ٣٠ ساڵە بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت. ئەم شەڕە بەبێ ئەوەی ناوێکی لێ بنرێت، بە بێ ئەوەی ئاشکرا بێت، بە مەبەستی ناوخۆیی دەوڵەت نەتەوەکان بەڕێوە دەچێت و له هەندێک له دوژمنه کانیاندا سنوردار بەڕێوە دەچێت. بەم مانایە گرنگە ڕوونی بکەینەوە کە جەنگی جیهانی سێیەم کە ئەمڕۆ هەمووان وەک "جەنگی جیهانی سێیەم دەستیپێکردووە" باسی دەکەن، لە بنەڕەتدا لە ساڵانی ١٩٩٠ دەستیپێکردووە واتە کاتێک ئەمریکا عێراقی کردە ئامانج. رێبەر ئاپۆ ساڵانێک لەمەوبەر ئاماژەی پێداوە، ئێستا بەهای ستراتیژی ئەم بیرکردنەوە زیاتر لێ تێدەگەن. دوای هێڕشەکەی حەماس کە لە ٧ی تشرینی یەکەم دژی ئیسرائیل ئەنجامدرا، پلانەکان دەرکەوتن و ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە بە ڕوونی ئەمە نیشان دەدەن.
گفتوگۆەکانی گۆڕینی نەخشەکان تەنها هەڵسەنگاندنی ڕوانگەیەکی سەلمێنەرانەیە لە ڕووی مانای سیاسییەوە. پلانەکانی سیستەمی هەژموونی، بەراوەردی ڕێگا نوێیەکانی وزە، بەراوەردەکانی ژئۆستراتیژی و ژیۆپۆلەتیکی لەسەر بنەمای پلانی کۆمەڵکوژی کۆمەڵگا، ژن و منداڵان دانراوە. ئەمە نابێت قەد لەبیر بکرێت.
ئەم جەنگە تا چ ڕادەیەک ڕەگەز پەرەستی زیاد دەکات، بە چ شێوەیەک بەردەوام دەبێت؟ سیاسەتی نەتەوە پەرەستی، ئایینی، ڕەگەزپەرەستی و زانست کە دریژە بە فاشیزم دەدات، چۆن کاریگەری لەسەر هەبوون و ناسنامەی ئەمڕۆ ژنان دەکات؟
ئامانجی سەرەکی جیهانی سەرمایەداری لەناوبردنی ئیرادەی کۆمەڵگایە و کۆمەڵگا پێش هەموو شتێک واتە ژن و ژنیش واتای ژیانە. دەربڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە زمانی کوردیدا ڕێک دەربڕی ئەو ڕاستیەیە. لە کاتێکدا سەرمایە لێرە لەسەر دەسەڵاتداری پیاوەویە، کۆمەڵگاش لە سەرەوەی ژنانە. ژیانی کۆمەڵایەتی ژیانی ئەخلاقی-سیاسیە و ئەوەی ژیانی ئەخلاقی و سیاسی لە سەر پێی ڕادەگرێ، خۆدی ژنە. لە ڕووی ماددی و ڕۆحییەوە، ژنان ژیانی کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەبەن. هەڵبەت هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی دەسەڵاتدارییەوە هەتا ئەمڕۆش ستراتژی بنەڕەتی کۆکردنەوەی ئیرادەی کۆمەڵگا لەسەر ئیرادەی ژنان دامەزراوە لەم ڕوانگەیەوە، ئەزموون و بە گشتی مێژوو و دەسەڵاتی پیاوسالاری ئەم مێژووەی بەرهەم هێناوە. بەم داتا و ئەزموونە، سەروەری پیاو گەیشتووتە ئەم ئاستە، لە هەموو کات پێویست بە تێپەڕاندنی هەموو سنوور، شێواز و سیاسەتەکان هەیە.
ئەو پرسیارەی تۆ کردت وەڵامەکەی لەم خاڵەدایە. جەنگی جیهانی سێیەم کە ئێمە باسی دەکەین ئامانجی لەناوبردنی ئیرادەی کۆمەڵگایە بە ئیرادەی ژنان، هەوڵی چەسپاندنی دەسەڵاتداری دەدات و ئەو کاتە نەتەوەپەرەستی، دین، زانست و ڕەگەزپەرەستی دەبنە چەکی سەرەکی ئەو سیستەمە.
ئەم چوار بنەمایە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە جەنگە جیهانی سییەمدا، هەم وەک سەرچاوەی شەڕی تایبەت و هەم وەک سەرچاوەی شەڕی جەستەیی. ئەم کۆمەڵگایە دابەش دەکات، بەتایبەتی ئاستەنگی بۆ هێزی ئەخلاقی و سیاسی ژنان دروست دەکات. بە جێبەجێکردنی هەموو ئەم شێواز و ڕێبازانەوە، کۆمەڵگا، ژن، پیاو، دین، نەتەوە و تاکەکان لە دژی یەکتر بەکار دەهێنن، دۆخێک کە ئەم جەنگە تا بتوانێت لە ڕووی مەعنەوی و ڕۆحییەوە، هێزی سیاسی و ئەخلاقی دوادەخات. کاتێک بنەمای ژیانی ئەخلاقی و سیاسی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لاواز بکرێت، هێزی خۆپاراستن نامێنێ.
لەبەر ئەوە ئێمە جەنگی جیهانی سێیەم بە جەنگێک دەزانین کە لە ژنانەوە دەستی پێکردووە و لە دژی کۆمەڵگا و سروشت بەڕێوە دەچێت. ناوی ئەم شەڕە زۆر بە زانا بوون دیار ناکرێت و باسی ناکەن. ئێستا چۆن دەتوانی پێناسەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بە هەزاران ژن لە هەموو جیهاندا تێدا ژیانیان لەدەستداوە بکەیت؟ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا، جگە لە شەڕ دەتوانرێت چ ناوێکی لێ بنریت؟ لە چ سەردەمێکدا ئەوەندە کۆمەڵکوژی دژی ژنان، کارەساتی سروشتی و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی و ژیان ڕوویانداوە؟
بەڵام لە ڕوانگەیەکی گشتییەوە زۆر ڕوونە کە لە زۆربەی جیهان ڕووبەڕووی جینۆسایدێکی گەورەتری ژنان دەبنەوە. درۆیەکی گەورەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەم توندوتیژییە جەنگیانە دژی ژنان تەنیا لە هەندێک وڵاتی "دواکەوتوو"دا ڕوودەدات، یان بەهۆی تاکەکانەوە ڕوودەدات.
ئەوان بە زانا بوون شەڕێکی وەها تایبەت بەڕێوەدەبەن هەتا شەڕی دژی ژنان نەبینرێت. ئێمە زۆر باش دەزانین کە لە بنەڕەتدا زلهێزە دەسەڵاتدارەکان کە جیاوازییە نەتەوەیی، ئایینی و کولتوورییەکان لە کۆمەڵگاکاندا پەرە پێدەدەن. بە خوڵقاندنی ژینگەیەکی لەو شێوە توندوتیژیی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت.
کاتێک ئەمڕۆ سەیری کۆمەڵکوژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان دەکەین لە تورکیا، یەمەن، سودان، ئەتیوپی، لیبیا، ئەفغانستان و هتد. هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، زۆر بە ڕوونی دەبینین کە چۆن ئەم ڕێبازانە جێبەجێ دەکرێن و چۆن دەگاتە ئەنجام. لە لایەکی ترەوە کاتێک سەیری ئەو شوێنانە دەکەین کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە وڵاتانی پێشکەوتوو ناوی دەبات، ململانێی چڕیان تێدا ڕوونادات، دەبینین ئەم ڕێبازە بە شێوەیەکی بەرچاوتر هێرش دەکرێتە سەر ژنان.
ئەڵبەت تایبەتمەندی زۆر گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە شەڕی ژنان نەک تەنها بە هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامی ئەو ململانێیانەی کە بە هاندانی نەتەوەپەرەستی و دینی سەریان هەڵداوە بەڕێوەدەچێت. بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگە. چونکە ئەگەر لایەنی تایبەتی شەڕ، واتە نەک کوشتنی جەستەیی ژن، بەڵکو بازرگانی بە جەستە و ڕۆحی ژنەوە نەبینین، ئەوا ستراتیژی جەنگی جیهانی سێیەم بە کەم دەزانین و بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ دەکەین.
لە بێ نرخکردنی ڕەنجی ژنانەوە بۆ بێ بەهاکردنی جەستەی ژن، دۆخی ڕەگەزی، وەک ژن بەکەم هەژمارکردنی، گۆڕینی جەستەی ژن لە هێرشی جوانکاریی، لە منداڵ بەدنیا هێنانەوە تا چۆنیەتی لەبەرکردنی جلوبەرگ، دیاریکردنی هەموو شتێک بە هەژموونی پیاو دەکرێت، ئەمە پڕۆژەی تاکتیکی جەنگە کە ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە. بێگومان لەبەرئەوەی بەش بەشە، توندوتیژییەکە بەتەواوی نابینرێت، بەڵام ئەگەر ئەو هێرشە جەستەیی و دەرونییانەی کە بەشێوەیەکی بەش بەش ئەنجامدەدرێن، کۆبکەینەوە، ئاستی توندوتیژی بە مانای بۆمبی ئەتۆمی دەردەکەوێت لە قەبارە و کارەساتدا و ئەم شەڕە دابەشبوونێکی ترسناکە بەتایبەت لە جیهانی جەستەیی، دەروونی، ڕۆحی و پەیوەندیی ژناندا. ژنێک کە جەستە و دونیای دابەش و پارچە بوو بە مانای کۆمەڵگەیەکی دابەشکراو، سروشتێکی دابەش و دابڕاو دێت. بەو بۆنەوە دونیای ئێمە بووە بە دونیایەکی بێ ئەوین و ڕووناکی و مانای نییە.
ئەو پڕۆسەیەی کە بە جەنگی جیهانی سێیەم وێنا دەکرێت، وەک لە فەلەستین، لوبنان، کوردستان و ئۆکرانیا، بووەتە هۆی وێرانکاری و کۆمەڵکوژی، کۆچ، جینۆساید و گۆڕانی دیمۆگرافی، ژنانی جیهان لە دژی ئەم پرۆسەیە چۆن دەبێت ئەم هێڵە سیاسی و تێکۆشان پەیڕەو بکەن؟ لە دژی شەڕ کێ داینامیکی بەرەی بەرخۆدانە؟
بەر لەهەموو شتێک زۆر گرنگە مرۆڤ لەوە تێبگات کە شەڕێکی زۆر جددی و سیستماتیکی و بەردەوام هەیە و بەم مانایە کێ و چی دوژمنایەتی دژ بە ژنان دەکات. هەروەک چۆن کاتێک قاچی فیلێک دەبینین و دەیناسینەوە ئەو قاچە پێناسەی فیل ناکات، هەروەهایش ناتوانرێت باڵادەستی پیاو بە پارچە پارچەبوون پێناسە بکرێت. گرنگە لێرەدا مرۆڤ بەتەواوی و بەردەوامی ببینێ. ئەمە بۆ خۆی ڕوونکردنەوەی لایەنی سیستەمە.
بۆیە لەم خاڵەدا، دەبێت وەک بزووتنەوەی ژنان، ئەرکێکی بە پەلەیە کە لە هەموو جیهاندا ئەو شەڕەی پەرەی پێدراوە لەلایەن پیاوەو پێناسە بکەین. هەروەها لەهەمان کاتدا ستراتیژ و تاکتیکی تێکۆشان دیاری بکەین. لە ناوچە جەنگییەکانی وەک فەلەستین، کوردستان، ئەفغانستان، سودان، ئەتیوپیا، یەمەن، ئۆکرانیا و هتد.هەتا ئۆپەراسیۆنی جینۆساید بە شێوازی جیاواز لەو وڵاتانەی کە هیچ ململانێیەکی لەم جۆرەیان تێدا نییە، گرنگە وەک دوو دیوی یەک دراو سەیر بکەین، هەتا لەم بوارەدا بە شێوەیەکی کاریگەر تێکۆشان بکرێت.
ژنان بە ڕەنج، جەستە و ڕۆح و ناسنامە بە هەر شتێک کە هەیانە خۆیان مەحکوومی پیاو کردووە. لەو قەفەسانەی کە هەندێک جار دەبینرێن، زۆربەیان هەندێک جار نابینرێن. هەژموونی سیستەمی سەرمایەداری لە جیهاندا تاکی پیاویش لە سیستەمی هەژموونی خۆیدا دادەپۆشێ، بۆیە لە هەموو لایەکەوە ژنانی کردووتە موڵکی خۆی. لە ڕێژەیەکی زۆر لە ژنانی کوژراو، ستەملێکراو و ئازاردراودا، تاوانباران مێردەکانیانن، یان خزمەکانیان، یان کەسوکاری نزیکی خێزانەکەیانن وەک باوک و برا. خواستی باڵادەستی لە ڕەگەزپەرەستیدا ئەوەندە بەرەو پێش چووە کە جگە لەوەی بوونە خاوەنی ژن و بە موڵکی دەزانن هێندە ڕێگە بە پیاو نادات ببێتە خاوەنی موڵک و ماڵی خۆی. یاسای "یان هی منە، یان هی خاکە" بەگشتی لە دەوڵەتی پیاوسالارەوە جێبەجێ دەکرێت.
بۆیە ئەم بارودۆخەی ئێستا ئێمە وەک بزووتنەوەکانی ژنان ناچار دەکات بۆ ئەوەی ژنان خۆیان بپارێزن و ژیانێکی ئازاد و یەکسان بنیات بنێن ستراتیژێک دابڕێژین. زۆر گرنگە ئەم ستراتیژە لە ناوخۆییەوە هەتا جیهانی کاراکتەری یەکگرتووی هەبێت. تێکۆشانی کاریگەر لە دژی سیستەمی سەرمایەداری باڵادەست و لایەنە جیاوازەکانی کە جیاوازیەکان بەرهەم دێنێت، لە ڕێگەی ڕێکخستنی ژنانەوە مومکین دەبێت. واتە بە شێوەیەکی ڕێکخستنی لە بەرامبەر ئەم سیستەمە وێرانکەرەدا خۆپاراستن بکات. جەستەی ئێمە مەحکومی ئەوە نییە کە دەستدرێژی بکرێتە سەر، بکوژرێت و لە گۆشە و کەنارەکان، لە کەناری بەنداو و کیسی زبڵدا بدۆزرێتەوە. لە هەموو بوارێکەوە ڕەنج و ماندوو بوونی بە تاڵان براوە، ئەمە چارەنووس نییە، بەڵکو وەک چارەنووس بەسەر ژندا سەپێنراوە. تاکە ڕێگا بۆ گۆڕینی ئەم چارەنووسە، پەرەپێدان بە خۆپاراستنە لە ڕێگەی خەباتێکی مانادار و بە ڕێکخستنێکی سیستماتیک و بەردەوام.
جەنگی جیهانی یەکەم زەمینەی بۆ شۆڕشە سۆسیالیستیەکان خۆش کرد. جەنگی جیهانی دووەم زەمینەی بۆ تەشەنەکردنی تێکۆشانی سۆسیالیستی و سەرکەوتنی تێکۆشان بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و پەرەسەندنی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی، ئەنارشیستی و فێمینیستی خۆشکرد. جەنگی جیهانی سێیەم زەمینە بۆ شۆڕشی ژنان و شۆڕشەکانی دیکەی بە پێشەنگایەتی ژنان خوڵقاند. کاتێک ئەم پرۆسە شۆڕشگێڕییە گوزارشت لە تێکۆشانی یەکگرتووانەی گروپ و لایەنە دیموکراتیک، سۆسیالیست، ژینگەپارێز، ئەنارشیست و فێمینیستەکان دەکات، واتە ئەمە ژنە پێشەنگایەتی دەکات. لە کاتێکدا ئەم بەشانە لە بناغەدا دینامیکی بەرخۆدان و ئاشتی لە دژی شەڕ پێکدەهێنن. بۆیە ئێمەی ژنان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی وەهامان لەسەر شانە. لە هەمان کاتدا ستراتیجی کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتیکی جیهانی خاوەن هێزێکی بنیاتنەر و بەرپرسیارێتی مێژووییە.
ئەو قەیران و گرژییەی کە مۆدێرنیتە سەرمایەداری تێیدا دەژی، دەرفەت دەخوڵقێنێت. چۆن ژنان دەتوانن سوود لەم دۆخە وەربگرن؟ چۆن و بە چ شێوەیەک دەبێت بەرامبەر ئەم شەڕانەدا، هەڵوێستیان هەبێت؟
ئێمەی ژنان دژی هەموو جۆرە شەڕێکی چەوساندنەوە، بەکارهێنان و جەنگی جیهانی سێیەمین. بەڵام دیالێکتیکی بنەڕەتی گەردوون و ژیان، پەرەسەندنی خۆپاراستنە. تەنانەت مرۆڤە سەرەتاییەکانیش بەم ڕاستییە ڕوون و سادەیە سەرسووڕمان نابن و بە جۆرێک بەڕێوەی دەبەن. لەدژی ئەم شەڕە، دژ بە ژن، دژی کۆمەڵگا، سروشت و ژیان، هیچ شتێک لە گەشەسەندنی خۆپاراستنی سروشتی لەخۆی سروشتیتر نییە. ڕوونە کە ئێمە ناتوانین بە تەنها قسە یان ١-٢ چالاکی مامەڵە لەگەڵ ئەم دڕندەیە توندوتیژییەی پیاوسالاریدا سەربکەوین. بێگومان ئێمە لەم شێوازە چالاکیانە بەدوور ناگرین، بەڵام دەمانەوێت بڵێین کە بەس نین. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە بە دروستکردنی ستراتیژ و سیستمی خۆپاراستن، دەتوانین ڕێگری لەم شەڕ و کۆمەڵکوژییە دژی ژنان بکەین.
بۆ ئەمەش پێویستە ستراتیژێکی یەکگرتوو لەدژی هێرشە نەتەوەپەرەستی، ئایینی، ڕەگەزپەرەستی و هتد دابڕێژرێت. ئەگەر نموونەیەک لەو ناوچانە بهێنینەوە کە ئێستا شەڕیان تێدایە؛ لە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیادا، ژنانی ئۆکرانیا و ڕووسیا ناچار نین ململانێی ڕەگەزپەرستانەی دەوڵەتان قبوڵ بکەن و بکەونە ناو سیاسەتی لەو شێوە. لە کۆتاییدا ئەمە شەڕی ناوخۆی دەسەڵاتدارانی پیاوانە. هەرکەسێک لەو شەڕەدا سەرکەوت، دۆڕاوەکان ژن، دایک، منداڵ، کۆمەڵگا و سروشتن. مادام بۆچی ژنانی ئۆکراین و ڕووسیا دژی ئەم شەڕە هەڵوێستیان نییە؟ بۆ پێکەوە دەنگیان بەرز ناکەنەوە و ڕێگری لێناکەن؟ هەروەها ئەگەر ژنانی فەلەستینی و ئیسرائیلی بە ڕوانگەیەکی هاوبەشەوە کۆببنەوە و لەسەر بنەمای ستراتیژی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک خۆیان بە ڕێکخستن بکەن لەبری چارەسەری ئاشتیەکی ڕاستەقینە دەخوڵقێنن ئایا ناتوانن چارەنووسی شەڕ بگۆڕن؟ ئەگەر ژنانی تورک و ژنانی کورد لەسەر بنەمای کۆماری دێموکراتیک یەکبگرن و هەڵوێستی هاوبەش لە دژی ئەم شەڕە بەردەوامە نیشان بدەن و کۆمارێک لەسەر بنەمای سیستەمێکی دیموکراتیک، ئازادی و یەکسان بنیات بنێن، ئایا نابێتە هۆی گۆڕانکاریەکی گەورەی مێژوویی؟
دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی شەڕخواز هەموو سەرچاوە ڕۆحی و مادییەکان، بەهاکان، گەنجان، ژنان، منداڵان، ئابووریی، هەموو سەرچاوەکانی وڵات بەکار دێنن. ئەگەر ژنان بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی ئەم سەرچاوە ماددی و مەعنەویانە دەست بەکار بن، کە دەوڵەت بە هەستی نەتەوەییەوە بەکاری دەهێنێت و پێش هەموو شتێک ژن و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا یەکگرتووانە ڕووبەڕووی ببنەوە، ئەوا چارەنووس دەگۆڕدرێت. بەم مانایە پێویستە سیاسەتی ئاشتی ژنان دژ بە ڕەگەزپەرستی لە ڕوانگەی نەتەوەی دیموکراتیک و لەسەر بنەمای بنیاتنانی هێزی یەکگرتووی سیاسی و خۆپاراستنی ژنان پەرەی پێبدرێت. کاتێک ژنانی تورک و کورد، ژنانی ئیسرائیل و فەلەستینی و ژنانی نەتەوەکانی دیکە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک یەکگرتوویی خۆیان بەهێز بکەن، هێزی ئاشتی ڕاستەقینە لە دژی جەنگی جیهانی سێیەم سەر هەڵدەدات.
نوێ دەکرێتەوە...