بە دیمەن

سەیەکەپە لە ساڵیادی دامەزراندنیدا مەراسیمی پشتیوانی ڕێکخست

پارتی بنیاتنانەوەی سۆسیالیستی سویسرا (سەیەکەپە) ئەمساڵ ١١ هەمین مەراسیمی پشتیوانی ئەنجامدا. لە مەراسیمەکەدا دیسانەوە ڕۆحی پشتیوانی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی خرایەڕوو.

سەیەکەپە-سویسرا

مەراسیمەکە لە شاری بازلی سویسرا ئەنجامدرا. هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی تورکیا و کوردستان کرا و بە هێزی هونەر و مۆسیقا پەیامی یەکێتی نیشان درا.

سەرۆکی سەیەکەپە تونجای یەڵماز و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارتەکە و سیاسەتمەداران و چالاکوانان تێیدا بەشداربوون. بڕیار وابوو، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پەروین بوڵدان بەشداری بکات، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی تورکیاوە نەیتوانی ئامادە بێت.

هاوسەرۆکی سەیەکەپەی سویسرا، بەرفین گۆچەر تیشکی خستەسەر زیادبوونی دژایەتی کۆچبەران و قووڵبوونەوەی هەژاری و توندوتیژی دژی ژنان، گوتی: "بەڵام ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵایەتی درێژە بە بەرخۆدان دەدات، پێکەوە تێکۆشان مەزن دەکەین".

ئەندامی ئەنجوومەنی سەیەکەپە سوزان کاراتاش باس قەیرانی سیاسی و ئابووری تورکیای کرد، گوتی: "پێویستە هەموو بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ ی شوبات وەک دەرفەتێکی گرنگ ببینن و فشار لە دەوڵەت بکەن بۆ هەنگاونان".

پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانها ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ خاڵی وەرچەرخانی مێژووییە و دەبێت دەستبەجێ زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک مسۆگەر بکرێت.

چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.