هیلالی زێڕین: ٨ی ئادار دەکەین بە جەژنی ئازادی و ئاشتیی

تەڤگەری کەلتووری ژنانی هیلالی زێڕین ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەری پیرۆز کرد و گوتی: "بەو هێزەی کە لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆوە وەرمانگرت، لەسەر رێگەی بونیاتنانی کەلتوور و هونەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ٨ی ئادار دەکەین بە جەژنی ئازادی، ئاشتیی و هیوا".

تەڤگەری کەلتووری ژنانی هیلالی زێڕین سەبارەت بە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ٨ی ئادار بوو بە دەستپێکی تێکۆشانی زۆر مانابەخشی ژنان و گوترا: "٨ ئاداری ڕۆژێکە ژنان بە تێکۆشانی هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئازادی دەڕۆن. ئەمساڵ ٨ی ئادار بە بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتکیی ڕێبەر ئاپۆ، بە هێزتر بوو. پێویستە زیاتر ژنان خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی بکەن، بە هێزی بکەن. لەبەر ئەوەی ژیان، کۆمەڵگە و ئاشتیی بە بوونی ژنان پێک دێت و لە کەلتووری کۆمەڵگەی دێرینماندا ئەم حەقیقەتە شوێنی خۆی دەپارێزێت.

لەم ڕۆژ مێژووییانەدا وەک هیلالی زێڕین لەسەر بنەمای کەلتوور و هونەری تێکۆشانی ئازادی بەردەوامین. ئەم میراتی بەرخۆدانی ژنان لە ٨ی ئادار یاددەکەینەوە و سڵاو لە تێکۆشانیان دەکەین. بەو هێزەی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆوە وەرمانگرتووە، لەسەر رێگەی بونیاتنانی کەلتوور و هونەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ٨ی ئادار دەکەین بە جەژنی ئازادی، ئاشتیی و هیوا".