پێكهاته‌كانی عێراق، له‌ماوه‌ی ١٠٠ ساڵی رابردوو له ئه‌نجامی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی، گه‌لانی عێراق ئۆخه‌یان له‌خۆیان نه‌بینیوه. زۆرترین بارودۆخی خراپی عێراق به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌مانكات هێزه هه‌رێمی و جیهانیه‌كانیش هاوسهنگیهكانیان زۆربه‌ی كات له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بن.
به‌كه‌وتنی رژێمی به‌عس و له‌سێداره‌دانی سه‌ددام و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی وا گومان ده‌كرا ئیتر عێراق ده‌بێته یه‌كێك له وڵاته ئارامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به‌هۆكاری به‌رده‌وامی ده‌ستی زلهێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كان و به دروست كردنی قه‌یران له‌دوای قه‌یرانی كه له عێراق دروست بووه زۆربه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه بێ هیوا بوونه، باشترین نمونه‌ش دواین رێژه‌ی به‌شداربووان بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه شیمانه ده‌كرێ كه متر له ٣٠% بووه، ئه‌وه‌ش راستی دۆخه‌كه‌مان باشتر بۆ روون ده‌كاته‌وه.
به‌رده‌وامی ده‌ستێوه‌ردانه‌كان له‌ناوخۆی عێراق كه‌سایه‌تیه‌كی بۆ تاكی عێراقی دروست كردووه كه هیچ باوه‌ڕی به‌خۆی نه‌بێ و خۆی په‌یوه‌ست ببینێ به ده‌ره‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی عێراق باوه "ئه‌و هێز و كهسایهتیهیی ده‌وڵه‌تێك پشتگیری نه‌كات ئه‌وا ناتوانێ سیاسه‌ت بكات" واتا ناگووترێ ئه‌و هێزه‌ی خه‌ڵك پشتگیری نه‌كات، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه پشتگیری بكه‌ن.
جوڵانه‌وه‌ی تشرینیهكان له ٢٠٢٠ هیوایه‌كی دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كی نوێ له سیسته‌می سیاسی و بیركردنه‌وه له عێراق دروست بكات، به‌ڵام ره‌گ داكوتانی ده‌وڵه‌تان و په‌یوه‌ست بوونی هێزه سیاسیه‌كانی عێراق به‌ده‌ره‌وه، وا دیاره جارێكی‌تر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بێ هیوا ده‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هه‌ر حكومه‌تێكی نوێ قه‌یران و ئاڵۆزی له عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌مجاره‌یان قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتربێ، چونكه به‌ره‌ی ئه‌مریكا و توركیا كه پێكهاتوون له "په‌ده‌كه و ته‌قه‌دوم و عه‌زم و سه‌در" له به‌ره‌ی ئێران به‌هێزترن. چونكهههڵبژاردنهكانی عێراق له ئیمارات كۆنتڕۆڵ كراون به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا، بۆیه‌ش به‌ره‌ی ئێران له هه‌ڵبژاردن به دۆڕاو ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش بۆیان وه‌ك شۆكێك بوو كه هیچ چاوه‌ڕێی نه‌بوون.
ئه‌مریكا سیاسه‌ته‌كانی تا ئاستێك له به‌رانبه‌ر ئێران گۆڕیوه، چونكه زیاتر كۆسپه گڵۆباڵهكانی وه‌ك رووسیا و چینی كردۆته ئامانجی سیاسیه‌كانی، به‌ڵام له‌بیریش نه‌كه‌ین ئه‌مریكا له‌لایه‌ك قاسم سلێمانی كوشتووه، له‌لایه‌كیتریش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق براوه‌یه، ئایا جارێكی‌تر ئه‌مریكا سازش له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات؟
لایه‌نه كوردیه‌كانیش له‌باشوور له‌سه‌ر دوو لایه‌ن ده‌ژمێردرێن، به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆغان رێكه‌وتنێكی به " مه‌سعود و حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ر و سه‌در" كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت بێ ئاگاداری ئه‌مریكا نه‌كراوه، ئه‌وانه داوای حكومه‌تی زۆرینه ده‌كه‌ن، واتا به‌ناوی شیعه، سوونه و كورد، ئه‌وانه ببنه حكومه‌تی نوێ. ده‌یانه‌وێت به‌ره‌ی ئێران ببێته ئۆپۆزسیۆن، ئایا به‌ره‌ی ئێران ئه‌مه په‌سند ده‌كات، بێگوومان سه‌خته، چونكه جارێك بكه‌ونه ئۆپۆزسیۆن گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بێته كارێكی ئه‌سته‌م.
له هه‌رێمی كوردستان په‌ده‌كه سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكردووه به رێگای توركیا و دوژمنایه‌تی كردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان، ئه‌مه‌شی له ئه‌نجامی بێ ده‌نگی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كردووه له‌ژێر په‌رده‌ی دهوڵهتگهرایهتی. له‌ئێستا په‌ده‌كه به‌ناوی یه‌كریزی و كوردایه‌تی ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌شی كورد له به‌غداد ئه‌وانیش قۆرخ بكات و بیانخاته خزمه‌ت ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، وه‌ك چۆن له هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات.
ماوه‌ی پێنج ساڵه په‌ده‌كه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خستۆته ده‌ست ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ لێدانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان له باكوور و رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان بێ ده‌نگ بكرێن و له گۆڕه‌پانی سیاسی بێكاریگه‌ر بكرێن. كاتێك له‌مه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له‌ئێستا ده‌یه‌وێت یه‌نه‌كه بكاته هێزێكی یه‌ده‌كه و هێچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیادی له‌ده‌ست نه‌هێڵێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌بیانوی كه‌سایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح له‌بنه‌مادا ده‌یه‌وێت یهنهكهیهكی بێ په‌ڕ و باڵ هه‌بێ.
په‌ده‌كه نایه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی خۆی هیچ هێزێكیتری سیاسی له كوردستان هه‌بێ، واتا كێشه په‌كه‌كه یان یه‌نه‌كه یان خۆسه‌ری رۆژئاوا و شه‌نگال نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی جیاوازه كه بتوانن بڕیار له‌سه‌ر خۆیان و داهاتووی گه‌لی كورد بده‌ن، بۆیه‌ش په‌ده‌كه به‌هه‌ر نرخێك بێ ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزانه له گۆڕه‌پانی سیاسی بسڕێته‌وه، ئه‌و په‌رته‌وازی و لاوازیه‌یی یه‌نه‌كه‌ی به ده‌رفه‌ت زانیوه، بۆیه‌ش به ڕێگه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت یهنهكهیهكی بێ ئیراده و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ هێز هه‌بێ. بۆیه‌ش له‌لایه‌ك نه‌یان هێشت كورسی زیاتر بێنێ، له‌لایه‌كیتریش ده‌یه‌وێت كورسی سه‌رۆك كۆمار و دواتریش پارێزگاری كه‌ركوكی لێ بستێنێ.
دوای كۆچی ج.تاڵه‌بانی م.م.بارزانی به‌ناوی برازایه‌تی فتنهیهكی له‌ناو یه‌نه‌كه دروست كردوو، كردنی به‌دوو به‌شه‌وه. ئێستا ئه‌و برازایهیی كه فرمێسكی تیمساحی بۆ ده‌ڕشتن، پێی له‌سه‌ر پشتی داناون و ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر پشتی ئه‌وان سه‌ركه‌وێ بۆ سه‌رۆك كۆماری. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی یه‌نه‌كه جموجۆڵێكی زۆر خێرا نه‌كه‌ن، ئه‌وا گلۆرهیان ده‌كه‌وێته لێژی و په‌ده‌كه بێ چه‌كیان ده‌كات. واتا ئیتر یه‌نه‌كه نابێته ئه‌و هێزه‌ی له‌ئاستی عێراقی حیسابی بۆ بكرێت. بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێ یه‌نه‌كه بكه‌وێته خۆی و دۆست و دوژمنی خۆی لێكجیا بكاته‌وه، به‌باش و به خراپ جارێكی‌تر نه‌كه‌وێته‌وه داوی په‌ده‌كه‌و م.م.بارزانی، چونكه سیاسه‌تی په‌ده‌كه و ماڵی بارزانی دۆستیان نییه، یان دوژمنی یان كۆیله‌ی منی. بۆیه له‌ژێر ناوی برازایه‌تی په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت یه‌نه‌كه بكاته كۆیله‌ی خۆی، واتا وه‌ك چۆن له په‌نجا ساڵی رابردوو په‌ده‌كه دۆستی یه‌نه‌كه نه‌بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی داوه، ئێستاش خاوه‌ن هه‌مان هزر و بیر و بۆچوونه.
ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی له عێراقن له‌ئێستا ده‌رقه‌تی ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزیانه‌ی هه‌یه نایه‌ن، چونكه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی و دیموكراتی نین و پلان و پرۆژه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه دادڕێژرێن. كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌توانێت ئیراده‌ی خۆی دیاری بكات و ئه‌و هێزانه له گۆڕه‌پانی سیاسی بوه‌ستێنێ و جوڵانه‌وه‌ی تشرینی جارێكی‌تر به‌رده‌وام بێت. یان ئه‌وه‌تا جارێكی‌تر ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و هه‌رێمیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات سازش ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌تا عێراق ده‌خه‌نه‌وه خولێكیتری شه‌ڕ و ئاڵۆزی، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه ئاڵۆزیه‌كان به‌رده‌وامبن ئه‌وا داهاتووش له‌ناو شه‌ڕ و ئاڵۆزیدا ده‌بێ.
ف.ق