داگیرکەران هێرشیان کردەسەر گوندێکی کۆبانێ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکە هێرشی کردە سەر گوندی تنێی کۆبانێ. لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلێک و تانکەرێک کرانە ئامانج.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان لە گوندی تنێی نێوان قەرەقۆزاخ و یەکتربڕی سرین لە ناوچەی سرینی کۆبانێ ئۆتۆمبێلێک و تانکەرێکی کردە ئامانج. هەر لەو شوێنە کارگەیەکی چیمەنتۆش بە چەکی قورس کرایە ئامانج.