دیرۆک جودی؛ نوێنەری فەلسەفەی خوشک و برایەتی گەلان

تەڤگەری ئازادی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە نەتەوە جیاوازەکانی لەخۆ گرتووە. لە رێگەی فەلسەفەی خوشک و برایەتی گەلانی ڕێبەر ئاپۆ، گەنجانێکی زۆر لە نەتەوەکانی دیکە ڕوویانکردە ناو ڕیزەکانی تێکۆشانەوە.

ژیانی هەر قارەمانێکی تێکۆشەری ئازادی، داستانێکی بێکۆتایە لە مێژوودا. هەرکات ئەم داستانانە دەنووسرێن، ئیتر وشە و ڕستە تێرکەر نین لە وەسفکردنی ژیانی ئەو قارەمانانەدا. لێگەڕین و ژیانی هەر شەڕڤانێکی ئاپۆیی وەک شکۆمەندی چیای زاگرۆس وایە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد بۆ گەلەکەیان لە شوێن پێی مەزڵوم، کەماڵ، بێریتان و زیلانەکاندا دەڕۆن. ئەمە ڕێگەیەکی نەگەڕاوەیە کە منداڵانی ئاگر بە هەستی تۆڵەسەندنەوە بەو پێیە گەورە بوونە. گەریلاکان کە بە هەموو هێز، ئیرادە و بوێری خۆیانەوە بەم ڕێبازەدا ڕۆیشتن، بوونە شایستەترین قارەمانەکان و لە پێناو ئازادیدا گیانی خۆیان بەخشی. یەکێک لە لێگەڕە قارەمانەکانی ئەم ڕێگایە کە بوو بە گەریلای ئازادی، دیرۆک جودی -ـە.

سۆلین باشتورک لە بنەماڵەیەکی مەهلەمی چاوی بە جیهاندا هەڵێناوە. لە قامیشلۆ لە دەوروبەرێکی نیشتمانپەروەری کوردیدا گەورە دەبێت، کاتێک سۆلین دەگاتە تەمەنی گەنجی لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕش دەست پێدەکات، لەوێ قۆناغەکانی ڕزگاری و شەڕی دژ بە داعش و بەتایبەتی ڕزگارکردنی گەلی عەرەب لە دەستی داعش کە زۆر کاریگەری لەسەر پێگەی ژنانی کورد و هەموو ژنان دەکات لە دژی عەقڵییەتی پیاوسالاری دەست پێدەکات، بەتایبەت کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەلانی ئەو شوێنانە دانابوو. سۆلین دوای ئەوەی هەموو ئەمانە بە چاوی خۆی دەبینێت، بڕیار دەدات ببێتە بەشێک لەم تێکۆشانە. بۆیه بە دڵسۆزیەوە له ساڵی 2017 ڕوو له چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات.

دیرۆک لە چیاکان دەبێتە هێزێک بۆ چیاکان

یەکەم هەنگاو، هەستە سەرەتاییەکان و بینینی یەکەم گەریلاکان، لە ڕۆحی ژنانی گیروودەدا ژیانەوەیەک دروست دەکەن. لەگەڵ ئەم زیندووبوونەوە نوێیەدا، ئەو خۆی بە دیرۆک جودی دەناسێنێ. ئەو لە نەتەوەی عەرەبەوە به شداری تێکۆشانی ئازادی بوو، بۆیە دەیوێست مێژوویەکی پڕ لە بەرخۆدان و تێکۆشان وەک ناوەکەی لە تێکۆشانی ئازادیدا تۆمار بکات. دیرۆکی گەنج یەکەم هەنگاوی خۆی بەرەو گەیشتن بە چیا ئازادەکان وبەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا دەست پێدەکات و دەڵێت: "بەشداری کردن و گەیشتنم بە چیاکان بۆ خۆم وەک شانسێکی گەورە دەزانم. بەتایبەت وەک ژنێک ڕوولە چیاکان و بەشداری کردنم لەم تێکۆشانەدا جۆش و خرۆشێکی گەورەی پێبەخشیم. وەک ژنێک لەم چیایانەدا، تێگەیشتن لە ڕاستیەکان بۆ من جۆشێکی گەورەیە. ئەم شتانە لە مندا بیر وباوەڕێکی خوڵقاندووە. زەحمەتی چیاکان بووە هۆی ئەوەی زیاتر هێزی خۆم بەکار بێنم و هێز بە ژیانم ببەخشم."

دیرۆکی چیا لە چیا ئازادەکاندا ئێستا ئیتر هێندە ژیانی خۆشدەوێت کە ئامادەیە لە پێناویدا ژیانی خۆی بەخت بکات. بۆ ئەوەی پەروەردەی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت، ڕوو لە ناوەندی پەروەردە دەکات. وەک گەریلایەکی ئینترناسیۆناڵ دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا بچێتە ناوەندەکانی پەروەردە. هەروەها ئەم دەرفەتە بەرز دەنرخێنێت و لە ماوەیەکی کورتدا، پێشکەوتنی گەورە لە کەسایەتی خۆیدا دەخوڵقێنێت. لە بەشدارییە سەرەتاییەکانیدا بوو بە شەڕڤانێکی ڕاستەقینەی هێڵی ژنانی ئازاد لە یەژا ستاردا. لە کاتی دەربڕینی هەست و بۆچوونەکانی دەڵێت: "یەکەم شت کە لەم تێکۆشانەدا سەرسامی کردم نزیکایەتی و هەڤاڵبەندی ژنان بوو، کۆبوونەوە و کۆکردنەوەی هەر ژنێک لە شوێن و شارێک یان لە وڵاتێکەوە بۆ بەرێوەبردنی تێکۆشانی ئازادی ژن، خواستێکی گەورەی لە مندا دروست کرد. بوون بە گەریلا لەسەر ئەم شاخانە، چاوەڕوانییەکی گەورەی من بوو. ئەمەش ڕێگەی پێدام هەنگاوی باشتر و زیاتر بەرەو پێشەوە بنێم و لەو پێناوەدا تێکۆشان بکەم و پێشکەوتنی گەورە لە کەسایەتی خۆمدا بەدەست بێنم."

دوای ئەوەی گەریلا دیرۆک جودی یەکەم قۆباغەکانی پەروەردەی خۆی تەواو دەکات، دەچێتە ئاکادیمیای پسپۆڕی سەربازی هەتا ببێتە گەریلایەکی تێکۆشەر و ئازای یەژاستار. لەسەر ئەم بنەمایە خۆی پەرەپێدەدات و بەو پێیە دەبێتە یەکێک لە شەڕڤانە سەرکەوتووەکانی پەروەردەی تێکۆشان و بە ئەزموونێکی بەرزەوە دەگەڕێتەوە ناوەندی پراکتیک.

هێمای یەکگرتوویی خوشک و برایەتی گەلان

ئەمجارە دیرۆک بە داستانێکی مەزنەوە ژیان و تێکۆشانی خۆی دەست پێدەکات لە مێژووی قارەمانانی بزووتنەوەی ئازادیدا. هەرێمی خاکورک چاوەڕوانی گەریلایەکی ئاپۆیی گەنج، شەڕڤان و بوێر بوو. گەریلای یەژا ستار هەرێمی خاکورک زۆر لە چاوەڕوانیدا ناهێڵێتەوە و گەشتەکەی بەرەو ئەوێ دەست پێدەکات. ئەو وەک شۆڕشگێڕێکی مەزن، شەڕڤانێکی ئاپۆیی پڕاو پڕە لە هێڵی ژنێکی ئازاد و بێ دوودڵی بە هەموو هێزی خۆیەوە تێکۆشان دەست پێدەکات. هەموو ساتەکانی ژیانی بە شۆڕشگێڕییەوە بەسەر دەبات. لەسەر ڕێبازی بێریتانەکان و زیلانەکان دەبێتە پێشەنگی سەردەم و بە هەڤاڵیەتی وەفادار و خۆنەویست ناوبانگ دەردەکات. لە بەرامبەر هەموو بارودۆخە سەختەکاندا، وەک شاخێک، بە هەموو شکۆمەندی خۆیەوە بەرخۆدان دەکات. لە سەر ئەو بنەمایە بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ، هیچ بەربەستێک لەبەردەم خۆیدا نابینێت. لە بەرەکانی شەڕدا وەک شەڕڤانێکی ئاپۆیی، بەهێزترین وەڵامی داگیرکاری دەداتەوە. مێژووی گەریلا جودی لێوان لێوە لە بەرخۆدان و تێکۆشانی فیداییانە وەک شکۆمەندی شاخی جودی. جەنگاوەری بەهێز لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ئەنجام شەڕ و بەرخۆدانێکی مەزندا شەهید دەبێت و دەبێتە قارەمانێکی بێهاوتا. ئەو بەدوای خەونەکانی کەوت و ناوی بەو شێوەیەی دەیویست لە مێژووی قارەمانە مەزن و تێکۆشەرەکاندا بۆ هەمیشە هێشتەوە. ئەو هێندە ژیانی خۆشدەویست، لە پێناویدا خۆی کردە قوربانی و بوو بە هێمای خوشک و برایەتی گەلان.