پێشانگای شەهید هەرەکۆل لە ڕۆژی ٧ هەمیندا بەردەوام بوو

پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل لە ڕۆژی ٧ هەمیندا بە چالاکیی جۆراوجۆر بەردەوام بوو.

هەشتەمین پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل بە دروشمی "خوێندنەوە دەکەینە شێوازی ژیان" بە بەشداری ٥٤ دەزگای چاپ و کتێبخانە و ناوەند و دامەزراوەی ئەدەبی خۆجێی و سوری و لوبنانی و عێراقی و بەلژیکی و میسڕی و کوەیتی و ئیماراتی لە هۆڵی زانای شاری قامیشلۆ لە ڕۆژی ٧ هەمیندا بەردەوام بوو.

خوێندکاران و ڕۆشنبیران و نووسەران و ئەدیبان و ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەردانی پێشانگاکەیان کرد.

لە پێشانگاکەدا ١٤٣ هەزار کتێب بە زمان و بابەتی جیاوازی وەک ئەدەب و چیرۆ و ڕۆمان و شیعر و شانۆ و لێکۆڵینەوە و زانستی کۆمەڵایەتی و فەلسەفە و ڕێزمان و فەرهەنگ و مناڵان، خرایەڕوو.

کتێبەکانی پرۆفیسۆری ئەمریکی بۆنی میللەر کە لە ڕێگەی زوومەوە بەشداری کرد، بە بە ناونیشانی "پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵان" و "پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵان لەناو قوتابخانە" وەرگێڕدراو بۆ ١٢ زمان، لە پێشانگەکەدا پیشاندرا. بۆنی میللەر باسی لە کتێبەکانی کرد و گوتی: "زۆر دڵخۆشم کە ئەم کتێبانە لە پێشانگای شەهید هەرەکۆلیشدا پێشکەش کران".

بۆنی میللەر ڕایگەیاند مناڵان بناغەی کۆمەڵگەن بۆیە دوو کتێبی لەسەر پەروەردەی مناڵان نووسیووە، بۆنی گوتی: "پێویستە لە مناڵانەوە دەست پێ بکەن. بەتایبەت لەم ڕەوشەدا مناڵان بە دۆخێکی خراپدا دەگوزەرێن و ڕێگە لە پێشکەوتنیان دەگیرێت. بۆیە دەبێت ئەم کتێبانە بۆ بنەماڵەکان بنووسین تا مناڵەکانیان بپارێزن".

پێشانگاکە لە ڕۆژی حەوتەمدا بە واژۆکردنی کتێبەکان بەردەوام بوو.