تەژەکە-ئە کەمپینی نامە ناردنی دەستپێکرد
تەژەکە-ئە رایگەیاند، کە دەبێت دەستبەجێ بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت و ئەوەشی خستەڕوو، لە ٢١ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە کەمپینی نامە ناردن دەکەن.
تەژەکە-ئە رایگەیاند، کە دەبێت دەستبەجێ بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت و ئەوەشی خستەڕوو، لە ٢١ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە کەمپینی نامە ناردن دەکەن.
کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرایکرد لە پێناو وەستاندنی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی لەمڕۆ بەدواوە (٢١ی تشرینی یەکەم) دەست بە هەڵمەتی نامە ناردن دەکەن بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا و لە ڕێگەی ئەم کەمپینەوە دەنگ و خواستەکانیان دەگەیەنن بە گەلان.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا باسی گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی دەکات و لەوبارەوە هاتووە: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ گۆڕدراوە بۆ سیستەمی قڕکردن لە دژی هەموو گەلی کورد." ئاماژە بەوەش کراوە، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' ساڵێکی پڕ لە دەستکەوتی تێکۆشانی تێپەڕکرد و لە هەموو جیهاندا بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بڵاوکردەوە.
بانگەواز بۆ گەلانی ئەوروپا
لە بەردەوامیدا ئاماژە بەوە دەکات لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی و لە ساڵی دووەمی تێکۆشانیدا دەست بە کەمپینی نامە ناردن دەکەن و باسی لەوەکردووە: "وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا لەسەر بنەمای کەمپینی 'تیشکی خۆر' لە ٢١ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە ناردنی نامە دەکەین بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا. بانگەواز ئاراستەی گەلمان دەکەین کە لە ئەوروپان، بە داخوازینامە-نوسراوەکانیانەوە پشتگیری بدەنە دۆخی ڕێبەرایەتی. بەم کەمپینەوە دەنگمان بگەیەنین بە گەلانی ئەڵمان، فەرەنسا، ئینگلیز و گەلانی دیکە و بازنەیەکی نوێ لەدەوری ڕێبەری ئاپۆ زیاد دەکەین."
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەدەکات لە ڕێگەی ئەم کامپینەوە سەفەربەر دەبین بۆ ڕێپێوانی گەورە کە لە ١٦ی تشرینی دووەم لە پێناوی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.