لە هۆڵ بۆ کۆچبەران خێمەی هاوکاری دانرا

بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشەکان ناچاربوون لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا کۆچ بکەن، لە هۆڵ خێمەی هاوکاری دانرا.

خێمەی هاوکاری بۆ کۆچبەران

لە کانتۆنی جەزیرە دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی بۆ پشتگیری کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و شاری حەلەب بەردەوامە.

مەجلیسی شاری هۆڵی کانتۆنی جەزیرە بە هاوکاری گروپەکان و دانیشتووانی شارەکە خێمەیەکی هاوکارییان دانا.

گەلێک هاوڵاتی شارەکە سەردانی خێمەکەیان کرد و هەرکەس بە پێی توانایی خۆی هاوکاری دەکات. جل و بەرگ خواردنیان بۆ کۆچبەران دابین دەکەن.

هاوسەرۆکی مەجلیسی شاری هۆڵ ئەحمەد عەبدۆ ئاماژەی بەوەکرد کە  ئامانج لەم خەباتە کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی کۆچبەران و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانە.

دانیشتوانی شاری هۆڵ ئەوەیان دووپاتکردەوە کە بە هەموو تواناکانیان پشتگیری ئەم هەڵمەتە دەکەن.