لە کانتۆنی فورات مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی شەهیدان بەڕێوەچوو
لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ، تەرمی ٤ شەهید بە خاک سپێردرا.
لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ، تەرمی ٤ شەهید بە خاک سپێردرا.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات، تەرمی شەهید فەداکار حەلینج (بۆزان عوسمان) لە دێر حافیر شەهید بوو، شەهید چیا (ماجد) لە مەنبج شەهید بوو، شەهید دڵشێر ( موستەفا سەعدون) لە مەنبج شەهید بوو، دەمهات حەلینج (مەحمود عوسمان) لە دێر حافیر شەهید بوو، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردران.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.
هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات ئەڵماز ڕۆمی گوتی: "شەهیدان ئەوانەن کە گیانی خۆیان بۆ ئازادی و شەرەفی گەلان فیدا دەکەن. دەبێت خاوەندارێتی لەوان و بە بەهاکانیان بکەین. بە پرۆسەی هەبوون و نەبوون تێدەپەڕین، بۆ ئەوەش دەبێت لە دەوری هێزی خۆمان کۆببینەوە، دەبێت ڕێگە بە هێرشی داگیرکاری نەدەین".
دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە بەرزکردنەوەی دروشم لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردران.