ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: ئامادەین بۆ دیالۆگ
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دوای رووخانی رژێمی دیمەشق لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە گەڵ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ راگەیاند.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دوای رووخانی رژێمی دیمەشق لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە گەڵ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ راگەیاند.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک سەبارەت بە بابەتەکە لە بەردەم بینای بەڕێوەبەری لە رەقا کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و راگەیەندراوێکی بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی خوێندەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لەسەرەتادا بە بۆنەی رووخاندنی رژێمی ستەمکاری سوریا پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی سوریا وسڵاو لە گەلەکەمان دەکەین کە لەپێناو ئازادی و یەکسانیدا بەنرخترین قوربانیاندا. دوای ١٤ ساڵ لە تێکۆشان و پێکدادان، رژێمی ستەمکاری سوریا بە هەموو دامەزراوە و سوپاکەیەوە، رووخا. ئەو رژێمە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتوری پێکهاتەکانی سوریای پشتگوێ خست، سیاسەتی پێشێلکاری لە دژی هێزە دیموکراسی خوازەکان بەڕێوەبرد و نکۆڵی لە مافەکانی گەلانی سوریا کرد.
نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی و مەزهەبپەرستی بە بنەماگرت و بووە مایەی ئەوەی سوریا بەرەو دۆخی نالەبار ببات. ئەوە بووە مایەی کوشتنی سەدان هەزار و کۆچبەربوونی ملیۆنان کەس لە گەلی سوریا. ئێمە وەک پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە هەرێمەکەمان یەک لەو هەرێمانەیە کە زۆرترین ستەم و نادادی بەرامبەر دەکرا، لەپێناو پاراستنی گەلەکەمان بە هەزاران شەهیدمان دا، ئازارمان چەشت و ئێمە رووبەڕووی چەندین پێشێلکاری بووینەوە.
لە ساڵانی پێشووی شۆڕشدا، لەگەڵ هەموو هەوڵدانە هەرێمایەتی و نێونەتەوەییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی سوریا لە رێگەی ئاشتیانە، بەڵام رژێم سیاسەتی خۆبەدورگرتنی درێژەپێدا و لە دیالۆگێکی جدی و بونیادنەرانە خۆی دەدزیەوە. زیتر سیاسەتی یاریکردن بە کات لەپێناو کردنەوەی رێگە لەبەردەم گەورەترکردنی قەیرانەکانی سوریای بە بنەماگرت. هۆکاری ئەوەی لە سوریا دەگوزرێت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رژێمە بێدەربەست و بێسەروبەرەیە.
وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیمکراتیکی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە درێژایی ساڵانی پڕ لە قەیران هەموو دەرفەتەکانمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ دۆسیەکانی سوریا تەرخان کرد، بەڵام رژێمی سوریا وەڵامی خەباتەکەی نەدایەوە و لەبەر ئەوەش بەرپرسە لەو شتانەی لە سوریا دەگوزەرێن.
ئێمە پابەندی بنەما وپرەنسیپەکانین
رایدەگەیەنین کە ئێمە پابەندی ئەو پرەنسیپ و بنەمایانەین کە لە ماوەی رابردوودا لەچوارچێوەیاندا کارمان کردووە.
ئێمە وەک بەشێک لە پێکهاتە و لە جوگرافیای سوریا لەپێناو پاراستنی گەلی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا، کاردەکەین. ئێمە زمانی دیالۆگی ئاشتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە بێ پەراوێزخستنی هیج لایەنێکی سوری، بە بنەما دەگرین.
جەخت دەکەینەوە کە ئێمە لە بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک و فرەڕەنگدا کە مافەکانی هەموو گەلانی سوریا بە بێ جیاوازی مسۆگەر بکات، رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕین.
ئێمە داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکانی سوریا دەکەین کە راوەستە لەسەر ماوەکانی رابردوو بکەن و وانەی لێوەفێربن، هەروەها هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی وڵاتەکە لە ئاڵۆزی بخەنەگەڕ.
با پێکەوە خزمەتی بەرژەونەدی هەموو گەلانی سوریا بکەین
وەرن ئەم قۆناغە بکەینە لاپەڕەیەکی نوێ کە ئێمە پێکەوە هاوکاری بکەین بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی سوریا بکات. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە دوور لە سیاسەتی هەڵاواردن و پشتگوێخستنە بوەستنەوە، کە لەماوەکانی رابردوودا رژێمی سوریا بە بنەمای گرتبوو.
ئێمە وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەین بۆ دیالۆگ، ئێمە دەست دەخەینە دەست هەموو لایەنەکانی سوریا لەپێناو رەنگڕێژکردنی سوریای داهاتوو."