لە دێرەزۆر ١١ چەتەی داعش دەستگیرکران

هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە ئۆپراسیۆنێکدا ١١ چەتەی داعشیان دەستبەسەرکرد.

هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر دوێنێ لە دژی شانەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا. لە ئاکامی ئۆپراسیۆنەکەدا ١١ چەتەی داعش بە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیەوە گیران.

راگەیەندرا کە رێکاری ئەمنی لە هەرێمەکە توندتر کراون.