لە راگەیەندراوێکدا ژمارەیەک لە چالاکوانان و ژینگە دۆستانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە توندی سەرکۆنە کردووە و داوای هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بەو پەلامارانە وکردەوە وێرانکارییەکان بەرامبەر بە ژینگە دەکەن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بە ناوی ژیان؛
هۆگران و ئەویندارانی ژینگە زاگرۆس لەسەر بنەمای هێڵی بیردۆزی خۆیان کە پشت ئەستورە بە هەوڵدان لەپێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی ئیکۆلۆژیکی، وێڕای بەگەڕخستنی توانای خۆیان و بڕوامەندبوون بەوەی خۆشویستنی ژینگە رێزگرتنە لە جیاوازی و فرە رەنگیەکان و داڕشتنی پێکەوەژیان، هاوکات لەگەڵ پارێزگاری لە ژینگە وەک سروشتی یەکەم ئەرکی ئەخلاقی و ئاکاری خۆیان بەرامبەر بە کۆمەڵگەی مرۆییش بەجێدەگەیەنن و بە پابەندن بە بنەماکانی ژینگەیی خۆیان باس لە هەموو ئەو بابەتانە دەکەن کە هاوسەنگی و سیستمی سروشتی کۆمەڵگاکان تێکدەدەن و داوا لە هەموو ژینگەپارێزان دەکەن کە سەرنجیان لەسەر ئەم بابەتەش بێت.
خەڵکی بەنرخی ئێران و کوردستان؛ بە روونی دیارە کە ئەرکی دامەزراوە و رێکخراوە مەدەنییە ژینگەپارێزییەکان دەبێت هەوڵدان بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چۆنیەتی ژیانی سەرجەم زیندەوەران، تا کاتێک کە تاکەکان و کۆمەڵگەکان بڕوایان بە مافی مرۆیی مافی ژیانی یەکسان و وەک یەک بۆ خۆیان نەبێت، هەرگیز ناتوانن بڕوامەندبن بە مافی ژیان بۆ زیندەوەرانی دیکەش و ناتوانن پارێزگارییان لێبکەن.
ئێستا و لەم قۆناغەدا کە تیایدا دەژین، چیتر نەک دیموکراسی، بەڵکوو بیۆکراسی وەک سەروەربوونی ژینگە مافی ژیان بۆ هەموو گیانلەبەران وەک بابەتێکی بێ ئەملاولاو و یەکلاییکراوە دادەنێت و بەرەو ئەوە دەجین کە هەمووان لە وەها گۆشەیەکی جوانەوە درک بە لێکەوتە زیانبەخشەکانی چیانەتی کۆمەڵگا، لە ناوەندەوە وەک پەراوێز روانین لە جوگرافیای جیاجیا و لەناوبردنی مافی ژیان لەسەر بنەمای گەورەتر و بچوکتر، جوانتر و ناشیرینتر و زۆرتر و کەمتر بکەن و دروستکردنی هاوسەنگی لە گەڵ سروشت و ژینگەی یەکەمدا بە پێویستی دیموکراتیکبوونی ژینگەی دووەم (کۆمەڵگا) بزانن.
بە داخەوە لەم چەند دەیەی رابردوودا هەموان شایەتی چەند جەمسەربوونی گۆی زەوین و بە جۆرێک کە ژیان بۆ ژمارەیەکی زۆر ئەستەم بووە و ملیۆنان مرۆڤ بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ملیۆنان مرۆڤی دیکەش کەمترین پێداویستیەکانیان ژیانیان بۆ دەستەبەرکراوە و سەرچاوە و ژینگەی زۆر رووبەڕووی تاڵانکاری ناوەندەکانی سەرمایەداری جیهان بوونەوە، بە جۆرێک زلهێزانی ئیمپریالیستی و کرێگرتە وسەربازانیان زۆرترین رووبەڕووی سەرچاوە سروشتییەکان و سەرچاوەکانی وزەیان لە بەرژەوەندی خۆیان پاشکەوت کردووە و زۆرترین پیسبوون و گازە گەرمخانەییەکان و لێکەوتەی ئیکۆلۆژیکی بەدواوە بووە.
یەک لەکرێگرتەکانی سیستمی هەنوکەیی، دەوڵەتی تاوانباری تورکە کە بە درێژایی یەک سەدەی رابردوو لە سەر بنەمای ساختەکاری، تەڵەکەبازی و نکۆڵی لە کەسانی تر لەلایەن کۆلۆنیالیزمی پیر و داگیرکەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دامەزراوە و لەمرۆدا وەک دومەڵ و پەڵەیەکی ژەهراوی سەر بە خاوەن و ئاغاکانی بەردەوامە لە راو و رووت و کوشتار و روخساری شاراوەی لە رێگەی گروپە توندڕەوەکانی وەک داعش، تەحریر شام و قاعیدە لە چوارچێوەی دەوڵەت – نەتەوە نمایش دەکات و سەردەستەیی سەرجەم توندوتیژی و ناپاکییەکانی سەدەی دوایی لە ئەستۆ گرتووە.
لە چەند رۆژی رابردوو بە پشتیوانی و ئاراستەکردنی هەمەلایەنەی و بە لەبەرچاوگرتنی داماڵینی سەرەتاییترین مافی مەدەنی لە ناوخۆی تورکیا، بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی تیرر زۆرترین خزمەتی بە پەرەپێدان بە تیرۆر و پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتی سوریا کردووە و هەموو هێز و توانای خۆی خستووەتە گەڕ و رەوتی تاریکی خۆی ئاراستەی رووناکترین دۆخی دیموکراتیکی گۆی زەوی واتە "باکور و رۆژهەڵاتی سوریا" کردووە. ئەمرۆ شایەتی ئەوەین کە جگە لە ئیکۆسایدی (کۆمەڵکوژی ژینگە)ی ساڵانی رابردوو لەوانە دروستکردنی بەنداو بۆ نمونە گەورەترین بەنداوی کیشوەری ئەوروپا بە ناوی ئەتاتورک لەسەر روباری دیجلە و فورات سەرچاوەی دروستبوونی زۆرترین خۆڵبارینە لە رێگەی پرۆژەکانی گاپ داپەوە و هەروەها لە رێگای تاڵان و لەناوبردنی پۆششی رووەکی مێژوویی سروشتی زاگرۆسی باکور و ناوەڕاست هەزاران مرۆڤی کردووەت قوربانی هەژمونێکی لەو چەشنە.
بەگشتی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە و سەرباری قوربانیکردن و کوشتاری مرۆڤە بێ بەرگرییەکان لەلایەن گروپە جیهادییەکانی دەوڵەتی تورک، بێدەنگی حزبە سەوزەکان و دامەزراوە سەوز تەوەرەکانی جیهان لەوانە ئەنجومەنەکانی ژینگەپارێزانی کوردستان لەبەرامبەر دروستکردنی چەندین جۆر پیسبوون و نەخۆشیە سەروو تیرۆریەکان لە سوریا کە تووشی ژیانی سروشتی و ژینگەی کۆمەڵایەتی بووە، سەرکۆنە دەکەین و بڕوامان وایە ئەو کاتە ئەرکی خۆمان بە جێدەگەیەنین کە "ئازارەکانی مرۆڤ ئازارمان بدەن و ئاسودەییان مایەی دڵخۆشیمان بێت".