لە ناوچەکانی شەڕەوە ٤٠٠ بنەماڵەی دیکە گەیشتنە تەبقا

دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە هێڵی عەفرین- شەهبا نزیکەوەی ٤٠٠ بنەماڵەی دیکە بەرەو تەبقا کۆچبەر بوون.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی خۆی هێرشی کردەسەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا نزیکەی ٤٠٠ بنەماڵەی دیکە گەیشتوونەتە تەبقا. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژنسی هاوارنیوز، بنەماڵە کۆجبەرەکان گەیشتوونە دەروازەی ئەلبوعاسی لە کانتۆنی تەبقا.

دوای ئەوەی لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا هێرشەکان دەستیان پێکرد، گواستنەوەی دانیشتوانی هەرێمەکە لە ٢ی کانونی دووەمدا دەستیپێکرد و هێستاش بەردەوامە.