هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. شەڕڤانانی تابووری شەهید سەرکان ڕایانگەیاند، بۆ پاراستنی شۆڕش، لە بەرەکانی بەرخۆدانن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، دەوڵەتی فاشیستی تورک لەسەر قەیران و ژینگەی شەڕ لە سوریا دەژی و دەوڵەتی تورک هێرشەکانی بۆ سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوا توند کردووەتەوە، دەڵێن: " وەک دەزانرێت ئەو هێرشانەی لە حەلەب دەستی پێکرد، بەردەوامن. ئەو شەڕەی کە لە حەلەب بە پێشەنگایەتی هەتەشە دەستی پێکرد، بۆ هەرێمی دیمەشق تەشەنەی کرد. شەڕەکە بە سەختی بەردەوامە. ویستیان بەم شەڕە قەیرانی سوریا بڵاوبکەنەوە. دەوڵەتی فاشیستی تورک دەیەوێت لەم هەلومەرجە قەیراناوییەدا بە هەڕەشە و هێرشەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا تێکبشکێنێت و لەناوی ببات. دەیەوێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەسفیە بکات. ئێمە دژی هەموو ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەین".
"وەرن پێکەوە دژی داگیرکاری بەرخۆدان بکەین"
شەڕڤانەکان بانگەوازیان لە تەواوی جیهان کرد، خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن و گوتیان: "وەک شەڕڤانانی تابووری شەهید سەرکان؛ لە مەنبەج و تەبقە و تەل تەمر و هەموو سەنگەرەکان جێ دەگرین و بەرخۆدان دەکەین. لە هەموو ئەم بەرە و سەنگەرانە شەڕی دژوار هەیە. ئێمە لە هەموو بەرەکانیان و ڕێگە نادەین دەوڵەتی فاشیستی تورک بستێک خاکمان داگیر بکات. بانگەواز لە هەموو کرێکاران و گەلانی بندەست دەکەین، با لەم قۆناغەدا یەکبگرین، وەرن پێکەوە خاکی خۆمان و شۆڕشەکەمان و ئازادیمان لە بەرامبەر داگیرکاری و ستەمکاری و فاشیزم بپارێزین. چونکە شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلانی بندەستە. هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. وەرن وەک هەموو گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، دژی فاشیزم و کۆڵۆنیاڵیزم لە گۆڕەپانەکانی شۆڕش بەرخۆدان و شەڕ بکەین. دژی فاشیزم و داگیرکاری و کۆڵۆنیاڵیزم تا دوا نەفەس شەڕ دەکەین. ڕێگە نادەین کۆڵۆنیاڵیست و داگیرکەران خاکەکەمان داگیر بکەن. بەرخۆدان و شەڕ دەکەین و سەردەکەوین".