دوایین زانیاریەکان لە بارەی ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا

ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە سەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە ٧٤٠ هەزار کەس. بە پێی دوایین ئاماریش ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٥ هەزار کەس.

دوای ئەمریکا، ئەو وڵاتانەی زیاترین حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە، ئیتاڵیا و ئیسپانیان. ئیتاڵیا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حالەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆمار کراوە.

تورکیا

بە پێی ئامارە فەرمیەکان لە تورکیا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٩ هەزار ٢١٧ کەس و ١٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە لایەکی دیکەوە رێکخراوە تەندروستیەکان ئاشکرای دەکەن کە ژمارەی قوربانیان زیاترە لەو ژمارەیەی راگەیێندراوە.

ئەمریکا

لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون زیاتر لە ١٤٠ هەزار کەسە و هاوکات ٢ هەزار و ٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئیتاڵیا

نزیکەی ١٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ١١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئیسپانیا

لە وڵاتی ئیسپانیاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٨٥ هەزار کەس و نزیکەی ٧ هەزار و ٣٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەلمانیا

٦٥ هەزار حاڵەت تۆمار کراون و ٥٣١ کەشیش گیانیان لەدەستداوە.

فەرەنسا

زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسکە بوون و ٢ هەزار و ٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەم نێوەندەدا باری تەندروستی ٤ هەزار ٦٠٠ کەس نالەبارە.

بەریتانیا

نزیکەی ٢٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار ٢٢٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هولەندا

لە وڵاتی هولەنداش ١٠ هەزار و ٨٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەلجیکا

١٢ هەزار حالەت تۆمار کراوە و ٥١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سویسرا

١٥ هەزار حاڵەت تۆمار کراون و ٣١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بارودۆخی تەندروستی ٣٠٠ کەسیش مەترسیدارە.

ئێران

نزیکەی ٤٢ هەزار حاڵەت تۆمار کراوە و نزیکە ٢ هەزار ٧٥٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.

ئیسرائیل

لە ئیسرائیلیش زیاتر لە ٤ هەزار و ٣٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و تا ئێستا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

کۆریای باشور

٩ هەزار و ٦٠٠ حاڵەت تۆمار کراون و ١٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

چین

٨١ هەزار ٤٧٠ کەس تووش بوون و ٣ هەزار و ٣٠٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش