وتار

سەیرکردن لە ڕۆانگەیەکی گونجاو بۆ شوێنێکی گونجاو

ئەگەر بتوانین لە پەنجەرەیەکی گونجاو سەیری مرۆڤە شیاوەکان بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە قەدەر نییە لە بازنەی خیانەتدا گیر بکەوین. بە پێچەوانەی پیاوانەوە، ژنان بەردەوام زیاتر لە ناسنامەکەیان دەچەوسێندرێنەوە. چونکە ئەوان پێش لە هەر ناسنامەیەک ژنن.

هەموو ساتێکی ژیان کاتی پەروەردەیە، باش بێت یان خراپ. ئێمە لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک، بە جوانی و ناشیرینییەکان، باش و خراپ، تاڵ و شیرین، ئاسان و سەخت، بەردەوام لە فێربوونداین. هەندێک جار بە بینین، هەندێک جار بە خوێندنەوە، هەندێک جار بە ژیان. بۆ نموونە لەوانەیە کەسێک بێت کە ئێمە وەک نمونەیەک بەرز سەیری بکەین، دەمانەوێت وەک ئەو بین. ئەو کەسەیە کە بە بیرکردنەوە، هەڵوێست، قسەکردن، دڵ و هەموو ژیانی کاریگەری دەبێت لەسەرمان. له پڕۆسەی پەروەردە که بنیاتنانی ویژدان و عه قڵیەتە، له ڕاستیدا خۆمان له گەل ئەو کەسه دروست دەکەین. بوون و نەبوونی کەسێکی لەو جۆرە لە ژیانماندا لەناکاو دەبێتە بەختی ئێمە. بێگومان گرنگە بتوانین لە پەنجەرەی ڕاستیەوە سەیر بکەین بە ڕزگاربوون لە کاریگەرییە ئەرێنیەکانی، ئەمەش وامان لێدەکات شەرم لە مێژوو و کولتوورمان بکەین.

بەشدار بوونمان وەک بازنەیەک لە خیانەتی مێژوو لە کاری پیرۆز لێرەوە دەست پێدەکات و ئێمەش دەکەوینە ناو هەمان خیانەتەوە کە نموونەی سەرەتایی ئەم مێژووە دوور و درێژەیە، کێوی سەهۆڵین لە نێوان ئێمە و کارە پیرۆزەکەدا دروست دەکەین. بەڵام ئەگەر بتوانین لە پەنجەرەی ڕاستەوە سەیری کەسانی شیاو بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە کەوتنە نێو بازنەی خیانەت چارەنووس نییە. لە ڕاستیدا دایکانمان یەکەم مامۆستا و نمونەی یەکەمن بۆ زۆربەمان لە ژیاندا کە هەموو ساتێکمان بە فێربوون تێدەپەڕێت. بەڵام بەداخەوە کاتێک زۆر درەنگ تێدەگەین دایکانمان چی دەڵێن، کاتێک قسە دەکەن، پێدەکەنن، بۆن دەکەن، سەیر دەکەن و بێدەنگ دەبن، پرۆسەی فێرکردنمان بە شێوەیەکی جیاواز دەست پێدەکات. ئەگەر بتوانین سەدان نموونەی لەو جۆرە لە کاتی خۆیدا ببینین و لە ماندووبوونە پیرۆزەکانی دایکانمان تێبگەین، ئەوا کۆمەڵگا و ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژین زۆر جیاوازتر دەبێت.

دوو لەسەر سێی زەحمەتیەکانی جیهان لەسەر شانی ژنانە

ئایا ئەم کردارە مانادارانە کە زانست پشتراستی کردووتەوە پیرۆزترین کارە کە دایکانمان هەزاران ساڵە بە ماندووبوونەکانیان ئەزموونیان کردووە؟ باشە بە لەبەرچاو نەگرتنی ئەم هەوڵانە، ئایا ئێمە لانیکەم بەقەد سیستەمی سەرمایەداری بە پارە بەهای کار و هەوڵەکان نادەین؟ هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆر گرنگە لە ڕوانگەی ژنانەوە سەیری ئەو کارانە بکەین کە پەیوەندی بە پیاوانەوە هەیە. کاتێک سەیری ڕەوتی مێژوویی داگیرکاری دەکەین، دەبینین لە هەموو قۆناغەکاندا ڕێگا و شێوازی گونجاوی بۆ پاراستنی باشتری خۆی دەست نیشانکردووە. بەڵام بەداخەوە دۆخەکە بۆ داگیرکراوەکان ئەوەندە جیاواز نییە. ژن وەک یەکەم شوناس یەکەم بازنەیە لە داگیرکراویدا. ژنان بە پێچەوانەی پیاوانەوە بەردەوام زیاتر لە ناسنامەیەکەوە داگیرکراوە سەرەڕای ئەوەی هەڵگری هەر ناسنامەیەک بێت.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەرچەندە دوو لەسەر سێی هەموو زەحمەتیەکانی جیهان لە سەر ژنانە، بەڵام ژنان تەنها ١٠٪ی داهاتیان هەیە و تەنها ١٪ی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانیان هەیە. کەواتە بە پێی ئەم ئامارە کە پڕە لە ناعەدالەتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە؛ هەرچەندە پیاوان تەنها یەک لەسەر سێی کۆی کارەکان ئەنجام دەدەن، بەڵام خاوەنی ٩٠٪ی داهات و ٩٩٪ی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانن. بە چاوخشاندن بەم ئەنجامانەدا، دەتوانین باشتر لە هەبوونی نادادپەروەری و سیمای ڕەگەزی و داگیرکاری تێبگەین. مەسەلەیەکی دیکە ئەوەیە کە مووچەی ژنان بەنسبەتی پیاوان کەمترە، پەیامی ڕاستەقینە ئەوەیە"ژن بێ بەها"کراوە.

بەهەر حاڵ کار دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە. ئەگەر لێکدانەوەی "ڕەنجەکانی مرۆڤ" هەڵە بێت، بەڵام تەنها کاتێک بەهای ڕاستەقینەی خۆی بەدەست دەهێنێت و مانادار دەبێت کە پێکەوە بەکار بهێنرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە جیاکردنەوەی ژنان لە کار کە سەرچاوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی دەستەجەمعییە، خیانەتکردنە لە کار بە هەمان شێوە لە ژنان. کار و زەحمەتی ئەو ژنانەی کە زەحمەتی خۆیان لە پێناو پارەدا بە سەرمایەدارێک نافرۆشن، لە ماڵ و خاک و ژیان و بێگومان ئەو کارەی کە بە مانا مێژووییەکەی کردوویانە، بەردەوام لەبەر چاو ناگیردریت، هەرچەندە کارەکە هاوشێوەی یەکن، بەڵام وەک یەک حەقدەست بەدەست ناهێنن.

لە لایەک بەو درۆیەی کە دەڵێت "مافی دایک نادرێت، بەهەشت لەژێر پێی دایکانە" خۆی دەشارێتەوە و لەلایەکی تریشەوە هەموو ڕۆژ و ساتێک ئەو بەهەشتەی ژێر پێیەکانی دەچەوسێنێتەوە. سەرۆک ئاپۆ لە بەرامبەر عەقڵییەتی پیاوسالار کە دایک و ژنانی ئێمە هەر ڕۆژ لە ئاگرێکدا لە دۆزەخ خراپتر دەسوتێنێت وتی: "ئابووری کردەیەکی کۆمەڵایەتیی مێژوویی بنەڕەتییە، هیچ تاکێک (ئاغا، سەرۆک عەشیرەت، سەرۆک، کۆیلە، خزمەتکار یان کرێکار) و حکومەت ناتوانێت ببێتە هۆکاری بریکاری ئابووری. بۆ نموونە هیچ سەرۆک، ئاغا، سەرۆک عەشیرەت، کرێکارو هاوڵاتییەک ناتوانێت پارەی ڕەنجدانەکانی دایک بدات، چوونکە مێژووییترین-کۆمەڵایەتیترین هۆکاری کۆمەڵگایە، واتە درێژەدان بە ژیان. من تەنها باسی منداڵبوون ناکەم. من لە ڕوانگەیەکی فراوانەوە وەک کولتوورێک، وەک دیاردەیەک کە بەردەوام بە دڵی خۆی سەرهەڵدان دەکات و وەک خاوەنی پراکتیکێکی زیرەک، لە ڕوانگەیەکی فراوانەوە سەیری دایکایەتی دەکەم. باشە لەگەڵ چ عەقڵ و ویژدانێکدا دەگونجێت کە بتوانێت وەک کرێکاری بێ مووچە مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکرێت، کە لە سەختترین و پێویستترین و چالاکترین بارودۆخدا، پڕ بە دڵ درێژە بە تێکۆشان دەدات؟

بەر لە هەرشتێک پێویستە بتوانین ببینە خەباتکاری ژیانی ئازاد

 بۆ نمونە ئەو بەهایەیی دەدرێتە خاک چەندە؟ ئایە بەهای ئەو نانەی دێتە سەر سفرەمان تەنها پارەیە یان ڕەنجی هەزاران ساڵەیە؟ وەک کارڵ مارکس دەڵێت؛ "مرۆڤ هێزی کارەکەی نافرۆشێت، هێزی کاری خۆی نافرۆشێت، ئایە دەکرێت نرخی کرێکار بدرێت یان پێوانە بکرێت؟ بۆیە گەورەترین بەهای کار بریتییە لە ئازادی. بۆیە دەتوانین بڵێین گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤەکان خزمەت بە کێ و چی دەکەن. کاتێک کە دایکانمان بێ ئەوەی بکەونە بیرکردنەوەی فرۆشتنی کارەکانیان بە سەرماداری، دەبنە گەورەترین کرێکاری ئازاد و ئەوەمان پیشان دەدەن کە پێویستی ئێمەی ژن، گەنج و گوندییانە کە کۆمەڵگە بونیاد بنێن، هەر ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی کارن، نەک سیستەمی سەرمایەداری. لە دژی سیستەمی سەرمایەداری بوێری؛ 'گەر من نەیبینم، ئێوەیش نابینن'مان دەداتێ. تەنها ئەوە پێویست نیە کە کرێکاربین، بەڵکو پێویستە بونیادنەری ژیانێکی ئازاد و دادپەرەوەربین. لە کۆمەڵگای ژێردەستەدا، کرێکاری کرێ خۆر دەتوانێت گیرفانی سواڵکەر، سەرۆک و سەرمایەدارێک پڕکاتەوە. بۆیە سەرەتا پێویستە بتوانین کرێکاری ژیانێکی ئازادبین، کار شتێکی جوان و پیرۆزە، بەڵام پێویسەتە بە ئامانجی ژیانێکی ئازاد بێت. ڕەنج و کرێکاری لەدەرەوەی ئەم ئامانجەوە نامۆبوونە لە کارە و کۆیلەدارییە. کۆیلایەتی؛ پێش ئەوەی لە پەیوەندی لە کاری مادیدا پشخرێت، لە هەست و زهنیەتی مرۆڤدا کەشەدەکات. یانی لە ئێستادا مرۆڤ ئەوە نابینێت کۆیلەی مەعنەوییە یان کۆیلەی ئایدۆلۆژیایەکی سەقەت، ناتوانێت ببێنێت کە کۆیلەی ماددیە یان پارە. وەک ئەوەی ڕیبەر ئاپۆ دەڵێت: "جگە لەوەی لەو باوەڕەدانیم کە کار و کرێکاران بە کەرامەتەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، ڕەنگە ڕێزم بۆ سەرکردەیەک هەبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ڕێزداریم بۆ کرێکاری کۆیلە نیە." هەڵبەت لەمرۆدا پەیوەست بە بابەتی ژن و کار شتی زۆر هەیە بۆئەوەی بتوانین بڵاوی بکەینەوە. بە کورتی پێویستە ڕزگارمان بێت لەو دۆریەیی دەڵێت 'ناتوانین لە ژێر کاری دایکاندا دەرکەوین' وەک ژن و پیاوان کە دروشمی ' ژن ژیان ئازادی' بەرزدەکەنەوە، بزانین کە پێوانەی ژیانی ئازادی پێویستی و کاری ئازادیخوازی، لە دەستی دایکانی کرێکاردان کە هێڵەکانی کار لە ناو لەپی دەستیاندا وەک پیرۆزترین نەخشە پیشانی ئێمە دەدات. بەم بۆنەیەوە جەژنی کرێکارانی جیهانی لە هەموو ژنان و بە تایبەت لە دایکانمان پیرۆز دەکەم و هیوای ژیانێکی پڕ لە کاری ئازادی خوازی دەخوازم.