لە تۆرنتۆی ١ی ئایار پیرۆزکرا

لە شاری تۆرنتۆیی کەندا ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا.

ڕۆژی جیهانی کرێکاران

بە پێشەنگایەتی کرێکاران، کوردستانیان لە شاری تۆرنتۆی کەندا، چالاکی پیرۆزبایی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکدا کە پارت و ڕێکخستنەکانی هەر چوار بەشی کوردستان تێیدا بەشداربوون، بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپیوانیان ئەنجامدا و پەیامی ئەوەدرا کە چارەسەری هەموو پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چارەسەری سیستەمی کۆنفیدراڵیزم کۆتاییان دێت.

ڕێپێوانەکە لە لایەن چەندین سەندیکا و ڕێکخستنی کۆچبەرانەوە پێکهێنرا. ڕێپیوانی ئەمساڵی ١ی ئایار کە کوردستانیان و فەلەستینییەکان پێشەنگایەتییان دەکرد، لە مەیدانی ناتهان فلیپسی تۆرۆنتۆی دەسیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا سەرنج خرایە سەر ڕەوشی شەڕ لە کوردستان، فەڵەستین و ئۆکرانیا.

هەرەوەها کوردستانیان جگە لە ڕۆژەڤی سەرەکی، سەرەنجییان خستە سەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر کوردستان.