وتار

بە هاتنی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان هەنگاویان بەرەو ئازادی هەڵگرت

ژنان لە ژێر چەوساندنەوەیەکی زۆر قورسدا بوون، بەڵام بە هاتنی ڕێبەر ئاپۆ و سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان بەرەو ئازادی هەنگاویان هەڵگرت، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا شوێنی خۆیان گرتەوە و ژنانی ڕۆژئاوا بوونە نموونەیەکی سەرنج راکێش بۆ هەموو جیهان.

دەکرێ بڵێین بزوتنەوەی ئازادی ژنان ئەمڕۆ لە وڵاتێک دەستی بە تێکۆشان کردووە کە پێنج هەزار ساڵ لەژێر عەقڵیەتی پیاوسالاریدا دەچەوسایەوە. ژنان و کۆمەڵگا بە گشتی بە شێوەیەکی ناوازە تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەن کە نموونەیەکی هاوشێوەی لە مێژوودا نییە. بە واتایەکی تر تێکۆشانێکی گەورە لە پێناو ئەم ئامانجەدا بەڕێوە دەبەن، لەم ڕۆژانە بەدیلێکی مەزن دەدەن و بەم شێوەیە مۆری خۆیان لە سەرکەوتنە گەورەکان دەدەن. یان بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ، وەک هەڵکەندنی بیرێک بە دەرزییەک، سات بە سات، هەوڵێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیان دەدەن. لەم تێکۆشانەدا ژنان پێشەنگن و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەدیلی مەزن دەدەن. لەبەر ئەوەی لە واقیعی ئەمڕۆی کوردستاندا دەژین، لە هەمان کاتدا مێژوویەکی نوێ و ژیانێکی نوێ و ڕاستیەکی نوێ بنیات دەنێن. بە تایبەتی بناغەی مێژووی ئازادی ژن دادەنێن و کار لەسەر خاڵە بنەڕەتییەکانی بەکۆمەڵایەتیکردن دەدەن.

مێژووی کۆیلە بوونی ژن نەنووسراوە، وا ئازادی ژن چاوەڕێی نووسینە'

بێ گومان ڕێبەر ئاپۆ ماوەیەکی درێژ بوو کە وتی: "مێژووی کۆیلایەتی ژن نەنووسراوە، مێژووی ئازادی ژن چاوەڕێی نووسینە". ئەمە لەمێژووی دوور و درێژی مرۆڤایەتییەوە دەزانین کە ژنان هەمیشە ڕۆڵی بنیاتنان، خوڵقاندن و گەشەسەندنیان لە کۆمەڵگادا بەڕێوە بردووە، بە ڕەنج و تێکەیشتنی خۆی پێشەنگایەتییان کردووە، دەوڵەمەندکردووە و لە بنیاتنانی ژیانی ڕەنگاوڕەنگ و جوانیەکانیدا ڕەوڵی نواندووە. بۆیە لەدژی ئەم ڕەنج و داهێنەریەی، سیستمی دەسەڵاتداری پیاو بەردەوام هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و دوور خستنەوەی داوە، بەهەمان شێوە ڕێگەی نەداوە ژنان وەک پێکهاتەی سەرەکی کۆمەڵگا دەرکەون، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا زۆرجار بە هەمان شێوە هەوڵدراوە کەسێک کە پێشەنگی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە( ژن-دایک) لە پێگەی ڕاستی خۆی دوور بخرگەی ڕاستی خۆی دوور بخرێتەوە. بەهۆی ئەمەوە ژنیان بە بەدبەختییەکی گەورەوە خستووەتە زیندانی کۆیلایەتی خۆیانەوە. بەردەوام وەک بوونەوەرێکی کەم سەیر کراوە، تووشی پێشێلکاری گەورە بووە، لە سروشتی خۆی دوور خراوەتەوە. ئەم تێگەیشتن و هۆشیارییە بە دڕندەیی و فێڵێکی گەورە و قووڵ و بەردەوام بەسەر ژندا سەپێنراوە کە تەنانەت خودی ژن پێی وایە ئەمە سروشت و چارەنووسی ئەوە، بۆیە هیچ ڕێگایەکی دیکەی دەربازبوونی نەناسیوە. لە بنەڕەتدا ئەمە پێچەوانەبوونەوەی حەقیقەتی ژن و ژیان بوو، پێچەوانەی راستی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بوو. هەروەها ئەو مێژووەی کە نووسرابوو، ئەو داستانە لێهاتوویی و سەرکەوتوانەی ژن هەموو بە سەرکەوتنی حوکمڕانی پیاوەو  پێچەوانە کرایەوە. ئیتر جێگایەک بە ژن نەدرابوو. لە بەرامبەر ئەم مێژووە شێواوەدا، هەوڵدان بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەموو هەڵە و شێواندنانەی ژیان کە عەقڵیەتی پیاوسالاری سەپاندویەتی، ئەوەیە کە میراتی داهێنان و خۆڕاگری ژنان، مافی خوداوەندی دایکە.

ئازادی بەدەست نایەت ئەگەر کۆیلایەتی ژن کۆتایی پێنەدرێت

لەسەر ئەم بنەمایە دەکرێت ژن وەک ڕەگەزێک، وەک مرۆڤێک لە کۆمەڵگەی سروشتییەوە بیری لێبکرێتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات هێزی بنەڕەتی خۆی لەدەست دەدات و دەکرێتە نزمترین کەسی کۆمەڵگا کە بە بەرفراوانی کۆیلە دەکرێت. بێ گومان هەموو جۆرەکانی تری کۆیلایەتی پەیوەندییان بە کۆیلایەتی ژنانەوە هەیە. بۆیە ئەگەر کۆیلایەتی لەسەر کەسایەتی ژن کۆتایی پێنەهێندرێت، فۆرمەکانی تری کۆیلایەتیش کۆتایی پێنایەت. واتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەگەر کۆیلایەتی لەسەر ژنان کۆتایی پێنەهێندرێت، کۆیلایەتیەکانی تر وەکوو خۆی دەمێنێت. بێ گومان ڕاکێشانی هەنگاو بە هەنگاوی ژنان بەرەو کۆمەڵگای هیراشیک، هەموو تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییە بەهێزەکانیان لەدەستداوە، سەرەکی ترین دژە شۆڕشن لە کۆمەڵگادا. ئەو پیاوانەی لە ڕێگەی ڕاوکردنەوە بەهێز بوون و گروپێکی ڕێکخراویان لە دەوری خۆیان دروستکرد، دواتر توانیان وردە وردە ژیانی ڕێک و پێکی (ژن-دایک) بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

لەم بابەتەدا، تا کۆمەڵگا بەرەوپێش بچێت، زیاتر دەسەڵاتی پیاو چڕتر دەبێتەوە. لەگەڵ بەرفراوان بوونی دەسەڵاتی پیاو، کاریگەرییەکی گەورە لە سەر لەدەستدانی هیزی ژناندا دەکات. ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەکی دروست، لە سەردەمی خێڵ و عەشیرەتەکاندا سەیری مێژووی ئایینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، دەبینێت کە ژن-دایک وەک کەسی سەرەکی لە پێکهێنانی کۆمەڵگا و هۆشیاریدا، پێگەیەکی زۆر کاریگەری لە کۆمەڵگادا هەبووە. واتە ژن-دایک کەسێکە کە لە بنیاتنانی یادەوەرییە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵی گەورەی هەبووە و بەهاکان لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە.

بە هاتنی سەرۆک ئاپۆ ژن ئازاد کرا

بێگومان وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان، بە هاتنی ڕێبەر ئاپۆ، ئێستا دەتوانین بە شانازییەوە باس لە ژن و بەهاکانی کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتی بوون بکەین، و شانازی بە ژن بوونی خۆمانەوە بکەین. بەم کەرامەت و هێزەوە، لە بەرامبەر هەموو ئاستەنگیەکانی کۆیلایەتیدا بوەستنەوە، بە تێگەیشتنی ژنی ئازاد، هەڵمەتێک بەرەو داهاتوو بنین.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ژیانی نێوان کۆیلایەتی و مردنی پیشانی ژنان دا، بۆ ئەوەی ژن بە کەرامەت و ئازادییەوە بژی، دەبێت لە نێوان مردن و کۆیلایەتیدا ئەم ڕێگە زەحمەتە هەڵبژێرێت. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٦٨ ساڵە دژی عەقڵیەتی گەندەڵدا تێکۆشان دەکات. لە سەرەتای ١٩٩٧٠ وە ژنان بەشداری ڕێکخستن بوون و لە بنەماڵە جیابوونەوە و لە چالاکییە ڕێکخستنیەکاندا جێگەی خۆیان گرتەوە. دابڕانی ژنان لە بنەماڵە گەورەترین شۆڕش و هەنگاوی یەکەمی تێکۆشانی ژنان بوو. لە ساڵانی ١٩٨٠دا هەنگاوی دووەمی تێکۆشان دامەزراندنی سوپای ژنان بوو و ئێستا پەرەی سەندووە. ڕێبەر ئاپۆ یەک لە دوای یەک ڕاستییەکانی پێشکەش بە ژنان کرد.

هەروەها له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هه موو پێوەرەکان له ژێر ناوی ئه خلاق و ئاییندا به سەر ژناندا سەپێنراوه و هەموو شتێک له سەر ژنان حەرام کراوە، یان وەک شەڕ پێناسەکراوه . ڕێبەر ئاپۆ ئەو پێوەرانەی شکاند. ئێستا پێوەرەکانی ژنێکی باش و بەهێز لە گۆڕان و گەشەکردندان، پێشتر لە کۆمەڵگادا ژنێکی بێدەنگ قبوڵکراو بوو، ئێستا ژنێکی بێدەنگ وەک لاواز سەیر دەکرێت. بەگوێرەی ئەو کۆمەڵگەیە ژنێک لاسایی پیاوی دەکردەوە بەهێز بوو، بەڵام ئێستا ئەو ژنانە لە نێو ژناندا قبوڵ کراونین. ئێستا ژنێکی تێکۆشەر و بەرخۆدێر کە خاوەن پێگەیە وەک نموونە سەیر دەبینرێت.

لە ٢-٤ی نیسای ٢٠١٣دا یەپەژە دامەزرێنرا

لە مێژووی هەر گەلێکدا ژنانی شەڕکەر کە سوپایان بەڕێوەبردووە بوونیان هەبووە، سەرکردایەتی هۆزەکانیان کردووە، شمشێری خۆیان هەڵبرییوە و لە گۆڕەپانی شەڕدا جەنگاوون. تێکۆشانی ئەو ژنانەش لە ڕۆژگاری ئەمرۆماندا لە ڕۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانای یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بەرجەستە دەبێت. بە دەستپێکردنی شۆرشی ڕۆژئاوا ژنان بەشداری ناو یەکێتی خوێندکارانی کوردستان بوون. دواتر بە دامەزراندنی هێزەکانی پاراستنی ژن، ژمارەی ژنان لە ناو هێزە سەربازییەکاندا زیاتربوو، لەبەر ئەوە تابووری تایبەت بە ژانان دامەزرێنرا. یەکەمین تابووری ژن لە کانتۆنی فرات بە ناوی شەهید ڕووکەن لە ١٣ی شباتی ٢٠١٣دا ڕاگەیاندرا. دووەمین تابوور بە ناوی شەهید عەدالەت لە کانتۆنی قامیشلۆ لە ٩ی ئاداری ٢٠١٣دا دەمەزرا و ڕاگەیاندرا، سێهەم تابووری ژنان بە ناوی شەهید دیجلە لە کانتۆنی کۆبانێ لە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٣دا ڕاگەیاندرا. لە ٢-٤ی نیسانی ٢٠١٣دا شەڕڤانانی ژن یەکەمین کۆنفرانسی خۆی لە شاری دێرک بەست. لە کۆنفرانسەکەدا دامەزراندی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕاگەیاندرا.

لە نێو ئەو ساڵانەدا یەپەژە پێشەنگایەتی بەرخۆدانێکی مەزنی دەستپێکردووە لەبەرامبەر چەتەکانی داعش، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی. یەپەژە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە هەموو شارەکاندا خۆی بەڕێکخستن کرد و داتر هەندێ پێکهاتەی نەتەوەکانی تر، بەتایبەت لە ژنانی پێکهاتەی عەرەب بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەژە بوون. یەپەژە مێژووی هەزارساڵەی ژنانی زیندووکردەوە جارێکیتر بە هێزی ژانان خۆیان توانیان مانەوەی ژن لە ناو تاریکدا کۆتای پێبهێنێت. لەمرۆشدا یەپەژە مۆری خۆی لە مێژووی ژنان لێدا و بووە ئیلهامی بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.

بە شۆڕشی ڕۆژئاوا ژن ئازادی خۆی بینیەوە

شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە رۆژئاوای کوردستان، مێژووی بەرخۆدانی ژنانی زیندووکردەوە، کە هەزاران ساڵە لە مێژوودا نەنوسراوەتەوە، بۆیە بەو شۆڕشەوە جارێکیتر بەرخۆدانی و فیدایی ژنان جارێکی تر گەڕایەوە. یەكێک لەو ناسنامانەی ڕۆژئاوایی پێ دەناسرێتەوە  بەرخۆدانی ژنە. لەبەر ئەوە لە ئێستادا ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خاوەنی دەسەڵاتی بریاردان و ڕۆڵی سەرەکییە.

شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرخۆدان لە دژی چەتەکانی داعشدا هێزێکی سەرەکی بوون و ژانان بەرامبەر ئەم بەرخۆدانانە شۆکبوو. هەر لەبەرئەوەشە چەندین پەرتووک و بەڵگە فیلم لەسەر ئازایەتی شەڕڤانانی ژنان نوسرانەوە. لە ناو سیستەمی بەڕێوەبەری خۆسەر و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا ژانان لە نیوەی دەسەڵاتە ئیدارییەکاندا هەن و ئەرکییان بەڕێوەدەبەن و هاوسەرۆکایەتی سیستەمی بەڕێوەبەری دەکەن. بە دەیان ئەنجوومەن و ڕێکخستنی ژنان دروستکراوون.

ژانان لەبەرامبەر بەرخۆدانەکانی ژنی کورددا شۆکبووە و ماسکی کەم هۆشمەندی کە لەناو کۆمەڵگەدا چەقی بەستبوو و ژنی بە کەم هێز پیشان دەدا، کەوتەخوارە و ڕاستینەی ژن دەکەوتەوە. لەبەرئەوەی شەڕڤان ئیرادەی ئازادی ژنیان دەنواندەوە و هێزی ژانانی کوردییان کرد بە نموونەیەکی پێشەنگ لە هەموو جیهاندا. ڕۆڵ و شارەزایی ژنان جێگەیەکی گرنگ و سەرەکی دەگێڕێت و مۆری خۆی لە شۆڕش داو، لە ئیستاشدا بووە بە سیمبووڵی هەموو ژنانی جیهان.

لە کۆتایدا مرۆڤ دەتوانێت ئەوە دیاری بکات کە گۆڕینی زهنیەت لەسەر ژن پێکهێنراوە. تێکۆشانێکی فرەلایەنی دەوێت تا ئەوەی لەگەڵ ڕەگەزی پیاودا ڕێکبکەوێت. وەک دەزانین پێشێلکردنی سەرەتا لە کەسێتی ژندا ئەنجامدراوە، ئەو ژنەی هەزار ساڵە کۆمەڵگایی سروشتی بەڕێوەدەبرد خرایە دۆخێکی شاراوە و پشتگوێ خراوەوە. بۆیە دەبینین لەمرۆ ژن بە پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆوە خۆیان ڕازادندەوە و بۆ هەموو ژنانی جیهان بوون بە نموونەی ژیانی تێکۆشان.