بە دیمەن

ئیزیۆ مێنزیۆن پارێزەر و یاسا ناس: گۆشەگیریی ئیمرالی لە دەرەوەی مرۆڤایەتیە

پارێزەری بەناوبانگی ئیتاڵی ئیزیۆ مێنزیۆن ڕایگەیاند گۆشەگیریەک کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نموونەی نییە و وتی: "گۆشەگیری ئیمرالی لەدەرەوەی مرۆڤایەتیە."

گۆشەگیری ئیمرالی هاوشێوەی نییە

ماوەی ٤ ساڵ دەبێت هیچ زانیارییەک لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نادرێت. عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بە بارمتە گیراوە. مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی پێشێل دەکرێت و هەر ڕۆژ ناڕەزایەتییەکان دژ بە بارودۆخی سەختی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر دەبێت. هەروەها هەڵوێستی کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی ) کە دەتوانێت سەردانی ئیمرالی بکات، بۆتە هۆی بەردەوامبوونی گۆشەگیریی.

ئیزیۆ مێنزیۆن پارێزەری ئیتاڵی سەبارەت بە ئەشکەنجەی ئیمرالی و هەڵوێستی سی پی تی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

'ئەم گۆشەگیریە نموونەیەکی هاوشێوەی نییە'

پارێزەر ئیزیۆ مێنزیۆنێ وتی: " گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم ساڵانەی دواییدا توندتر بۆتەوە و وەکوو ئەوە وایە دوورگەی ئیمرالی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان قەدە‌غە کراوە. هەروەها هەندێک زیندانی دیکەیان بردووتە دوورگەکە. گۆشەگیری لەم ئاستەدا لە ڕووی ئەخلاقییەوە نامرۆڤانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە. لە هەموو وڵاتان گۆشەگیری هەیە، بەڵام گۆشەگیریی ئاوا توند بوونی نییە. گۆشەگیریی بەڕێز ئۆجالان لە دەرەوەی سنووری مرۆڤایەتییە. ڕێگریکردن لە دیداری بنەماڵە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە هەروەها ڕێگریکردن لە دیداری پارێزەران نایاساییە. پێویستە ئەم پێشێل کارییە بە ڕێگەی یاسایی کۆتایی پێ بهێنرێت.

'عەبدوڵا ئۆجالان دادپەروەرانە دادگایی نەکرا'

مێنزیۆن سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٣ گرێداروی ئیمرالی وەبیرهێنایەوە و وتی: "DMME بە بڕیارەکەی نیشانیدا کە ئۆجالان دادپەروەرانە دادگایی نەکراوە و بۆ دادگاییکردن و چارەسەرێکی نوێی یاسایی، پێشنیاری پێشکەش کردبوو و ڕێگەی دیاری کردبوو‌. ئێستا لە چوارچێوەی یاسای ڕەوا و پێوەرە ئەخلاقیەکاندا کاتی دادگاییکردنێکی نوێیە."

'پێویستە سی پی تی ئەم نایاساییە هەڵبگرێت'

پارێزەر مێنزیۆن سەبارەت بە بارودۆخی ئیمرالی ڕەخنەی لە هەڵوێستی سی پی تی گرت و وتی: "سی پی تی سەبارەت بە بارودۆخی زیندانی ئیمرالییە و دۆخی بەرێز ئۆجالان ڕوانگەی جیاوازە" بەڵام وا دیارە زیاتر لەو بوارەوە نزیک نابێتەوە. سی پی تی کاریگەری سیاسی و ئەخلاقی هەیە لە پاراستن و گۆڕانی ئەم دۆخە. بۆیە پێویستە سی پی تی ناچار بکەین بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و کۆتایی بەم بێ یاساییە لە ئیمرالیێ بهێنێت. بەرپرسیارێتی هاوبەشی ئێمە ئەمەیە. ئەمەش کاتێک دەگاتە ئەنجام کە هەموو وڵاتان پشتگیری سی پی تی بکەن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەڕێوە ببەن."

'بڕیارەکانی DMME بنپێ دەکرێن بەڵام هیچ لێپرسینەوەیەک ناکرێت'

لە درێژەی قسەکانیدا مێنزیۆن ئاماژەی بەوەدا کە لە بەرامبەر بێ یاسایی بوونی ئیمرالی بێدەنگی نواندن قبوڵکراو نییە و بەبیری هێنایەوە کە تورکیا ساڵانێکە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات. هەروەها وتی قبوڵ ناکرێت تورکیا هەم بڕیارەکانی ڕێکخراوی DMME و هەم پەیماننامەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشێل بکات و سزاش نەدرێت و وتی، تورکیا زیاتر لە ڕووسیا بڕیارەکانی ڕێکخراوی DMME پێشێل دەکات، هەرچەندە ڕووسیا حاڵەتی بەردەوامی زۆرە، بەڵام هەندێکجار بڕیارەکان جێبەجێ دەکات. بەڵام تورکیا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دۆسیەی ئۆجالان و دۆسیەی عوسمان کاڤالا و  هەندێ دۆسیەی دیکەدا جێبەجێ ناکات. بۆ ئەوەی تورکیا ناچار بکەین بڕیارە یاساییەکان جێبەجێ بکات، پێویستە ڕێبازی یاسایی و سیاسی بەکار بهێنریت."