پنتاگۆن: له ساڵێكدا ٢٠٦جار هێزەکانمان لە عێراق و سوریا كراونه‌ته ئامانج
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند لەماوەی یەک ساڵدا ٢٠٦جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە سوریا و عێراق.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند لەماوەی یەک ساڵدا ٢٠٦جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە سوریا و عێراق.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، له ماوه‌ی نێوان ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٣ تاوەکو ٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ٢٠٦جار له عێراق و سوریا هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
هەروەها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەیدا ئاشكرای کردووە، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای ووڵاتەکەیان بەم شێوەیە بووە، ٧٩ هێرش له عێراق و ١٢٥ هێرش له سوریا و دوو هێرشیش له ئوردن ئەنجام دراون.
جێگای باسە، ئەم هێرشانە له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بنكه سەربازییەکانی ئەمریکا له سوریا ڕوبه‌ڕوی هێرشی یه‌ک له دوای یه‌ک بوونەتەوە، دوایینیان ئه‌وه بو كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له كێڵگه‌ی گازی كۆنیكۆ له دێره‌ز- لادێی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كرابووە ئامانج.