فرۆشیاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام دەستگیرکرا

میکاییل تونچدەمیر فروشیاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام لە شاری وان دەستگیرکرا.

تونچدەمیر لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لەبارەی ڕۆژنامەنووسان بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەڵدانەخوارەوەی هاوڵاتیان لە هەلیکۆپتەرەوە دەستگیرکرا و بڕیاری زیندانیکردنی تا ڕۆژی دادگاییکردن درا.

تونچدەمیر ئەمڕۆ لەکاتێکدا دەستگیرکراوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وانی کردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا وتەی لێوەربگیرێت.

ف.ق