دادگا سزای ٣ ساڵ زیندان وەک ساڵێک و ٢٤ مانگ رادەگەیەنێت!

دادگا بە بانگەشەی "پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو" ٣ ساڵ سزای بەسەر ئوفوق دەمیر بڕیەوە، بەڵام سزاکەی وەک ساڵێک و ٢٤ مانگ راگەیاند. پێشتر بەهمان تۆمەت لە زیندان بووە، بۆئەوەی سزاکە هەڵنەپەسێردرێت، بەم جۆرە راگەیەندراوە.

یەکەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیدر لە دۆسیەیەکدا کە بە بانگەشەی "پڕۆپاگەندەی بۆ رێکخراو کردووە" سزای ٣ ساڵ زیندان بەسەر سیاسەتمەداری کورد ئوفوق دەمیردا سەپێندرا و ئەو سزایە وەک ساڵێک و ٢٤ مانگ راگەیەندرا.

دەمیر باسی لەوەکرد، کە پێشتر بە هەمان تۆمەت لە زیندانەکانی بارتین و پاتنۆس مابووەوە، بەڵام ئەو سزایەی دەبوایە هەڵپەسێردرایە سەرلەنوێ، بە سزای زیندان درایەوە.

دادگا ساڵەکانی دابەشی مانگ کردووە و بەم جۆرە کارێکی کردووە کە دەمیر ماوەی سزاکەی لە زیندان تێپەڕێنێت.

لە هەمان دۆسیەدا ٢ جار سزا درایەوە

یوفوق دەمیر کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵوێستی دادگا نیشاندا و وتی، 'من ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی ئەم دۆسیەوە زیندانی کرام. من لە زیندانەکانی پاتنۆس و بارتین راگیرام. دواتر یاسای راگەیاندن دەرچوو و من لەو یاسایە سودمەند بووم. لە دۆسیەیەکی دیکەدا سزا درام. دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە ئەو دۆسیەیان خستەوە بەردەمم. بۆ ئەوەی سزاکەیان بە هۆی سزاکەی پێشووەوە هەڵنەپەسێردرێت، ساڵیان دابەشی مانگ کردووە. چەندین ساڵە سەردانی دادگاکان دەکەم، یەکەم جارە مامەڵە و کارێکی لەم جۆرە ببینم".

هـ . ب