لە دۆسلدۆرف سەدان نامە نێردران بۆ سی پی تی

ژنان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نامەیان بۆ سی پی تی نارد تاوەکو دەستوەردان بکات.

کەمپەینی نامە ناردن

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بیرخستنەوەی بەرپرسیارێتی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، لە چوارچێوەی کەمپەینەکەیاندا لە شاری دۆسڵدۆرف سەدان نامەیان نارد.

ژنان دووپاتیان کردەوە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکەن و لەژێر هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.

ژنان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" نامەیان خستە نێو سندووقی پۆستەخانەی ناوەندی دۆسڵدۆرف.