هەپەگە، فەرماندە شەڤگەر چیای بە بیر هێنایەوە
هەپەگە فەرماندە شەڤگەر چیای بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "هەڤاڵمان شەڤگەر تا دوا هەناسەی بە سەرکەوتوویی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە برد."
هەپەگە فەرماندە شەڤگەر چیای بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "هەڤاڵمان شەڤگەر تا دوا هەناسەی بە سەرکەوتوویی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە برد."
هەڤاڵمان شەڤگەر کە بە ئەخلاقی حیزب و هەستی قووڵی وڵاتپارێزییەوە، لەسەر بنەمایەکی مانادار و دروست تێکۆشانی دەستپێکرد و تا دوا هەناسەی، تێکۆشانی ئازادیی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد. هەڤاڵ شەڤگەر ٢٤ ساڵ بەشداری تێکۆشانی کرد، لە مێردینەوە تا گابار، لە جودیەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی ڕەنجی زۆریداوە. هەڤاڵ شەڤگەر کە بەبەردەوامی تێکۆشانی بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی و کوردستانی ئازاد دەکرد، بوو بە شەڕڤانێکی بێوێنەی هێڵی پارتیمان و گەلەکەی.
کەسایەتی فیداکارانە و سادەیی کارەکتەری فەرماندە شەڤگەر، هەمیشە نموونەیەک بووە بۆ ئێمە، ئێمەش بەڵێن دەدەین خەونەکانی ئازادی و سەرکەوتنی هەڤاڵمان بە سەرکەوتن دەگەیەنین. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژا و خۆشەویست و گەلی وڵاتپارێزی مێردین و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری و ناسنامەی هەڤاڵمان شەڤگەر چیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ناسناو: شەڤگەر چیا
ناو و پاشناو: سەدات ئاکسو
شوێنی لەدایک بوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: خەنسێ - نوری
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٢ی کانوونی دەووەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا