هەپەگە: لە زاپ گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا

هەپەگە رایگەیاند لە هەرێمی زاپ گورز لە هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەران وەشێنراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری بازەکانی زۆگرۆس لە هەرێمی زاپ:-

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٤٠ هێزەکانمان لە هەرێمی زاپ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید بەرخوەبوون بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادرا، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:١٠ لە هەرێمی زاپ هەلیکۆپتەرەکانی ویستیان گۆڕەپانی کانیشکا بۆردومان بکەن، بەڵام رووبەرووی وڵامی هێزەکانمان بوونەوە. لە ئەنجامدا گورز لە هەلتکۆپتەرێک وەشێنرا.

لە هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ:

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بۆردومان کرد.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی سیدای هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٣٠ و ٢٣:٢٠ گردی جەهەنەم، گردی روبار، ساجا، سیدا، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر و پیتی تی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران. هەمان رۆژ بە شەو هەلیکۆپتەرەکان بەسەر گۆڕەپانی کۆردینە و کانیانشێ گەڕان.

شەوی ٢٢ی ئەیلول تاوەکو سەرلەبەیانی ٢٣ی ئەیلول لە گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سلێمانی هەلیکۆپتەرەکان گەڕان. هەمان رۆژ گەلی باسیا، قارتال، گردی سلێمان، گردی شەهید فورات، گردی شەهید رزگار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەکی بە چەکی قورس گۆڕەپانی دۆڵی بزنان، قارتال، گردی لەعنەت و گەلی باسیا بۆردومان دەکات."

ف.ق