"پێویستە تێکۆشانی دایکە شەنیاشار بگۆڕین بۆ دەنگێکی هاوبەش"

ئەو ژنانەی چوونە سەردانی ئەمینە شەنیاشار گوتیان: "دادپەروەری بۆ شەنیاشارەکان و هیچ جێگەیەکی وڵاتەکە نەهاتووە. پێویستە تێکۆشانی دایکە ئەمینە مەزنتر بکرێت و ببێتە دەنگی هاوبەش".

ئەمینە شەنیاشار

ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیشار ٩٣ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی داد درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن.

ئەمینە شەنیشار لە چالاکییەکەدا داوای ئازادکردنی فازڵ شەنیاشاری کوڕی کرد.

دەم پارتی و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی جەماوەری (کەسک) و مەجلیسی ژنانی ئەگیتەم سەن، کۆڵەکتیڤی دیموکراسیی سۆسیالیستی و پارتی ئازادی جڤاکی (تۆپ) سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.

ئەمینە شەنیاشار ڕایگەیاند بکوژانی کوڕەکەی ئازادانە دەگەڕێن و داوای کرد کوڕەکەی ئازاد بکرێت.

فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند ٦ ساڵە دایکی بەم ڕەوشەوە داوای دادپەروەری دەکات.

وتەبێژی تۆپ، پەلین کاهیلۆگولاری گوتی: " دادپەروەری بۆ شەنیاشارەکان و هیچ جێگەیەکی وڵاتەکە نەهاتووە. پێویستە تێکۆشانی دایکە ئەمینە مەزنتر بکرێت و ببێتە دەنگی هاوبەش".

ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی کۆڵەکتیڤی دیموکراسیی سۆسیالیستی دەنیز جان ئایدن ڕایگەیاند بنەماڵەی شەنیاشار نموونەیەکی گرنگن بۆ تێکۆشانی دادپەروەری.

پاشان بنەماڵەکە چوونە پەرلەمان.