بە دیمەن

شەهید زۆزان حەسەکە لە دۆرتموند یادکرایەوە

فەرماندەی یەپەژە زۆزان حەسەکە بە بەشداری بنەماڵە و وڵاتپارێزانی کوردستان لە دۆرتموند یادکرایەوە.

بۆ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) زۆزان حەسەکە (مونەوەر فاتمە) کە ٣ ی نیسانی ٢٠٢٤ شەهید بوو، لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

چەندین کوردستانی بەشداری یادەکە بوون کە بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕێکخرابوو.

لە یادەکەدا لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی کوردی دۆرتموند و پەیەدە و کۆماو و بنەماڵەی شەهید زۆزان حەسەکە قسەی کرا.

لە قسەکاندا تیشکخرایەسەر تێکۆشانی ٣٤ ساڵەی زۆزان حەسەکە و ڕاستی شەهیدبوون لە پەکەکەدا.

لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک پیشاندرا و وێنەی زۆزان حەسەکە بەخشرایە بنەماڵەکەی.