شەهید ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس یادکرانەوە
ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس کە ١ ی نیسان لە گارە شەهیدبوون، لە ئاخن بە چالاکییەک یادکردانەوە.
ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس کە ١ ی نیسان لە گارە شەهیدبوون، لە ئاخن بە چالاکییەک یادکردانەوە.
ئارارات هەرەکۆل (سیبەل دەنیز) و زین زاگرۆس (گوڵێ حەسۆ) کە ١ ی نیسان لە هەرێمی گارە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
یادەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئاخن بەڕێوەچوو، لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، جاهیدە گۆیی و خزمی بنەماڵە زیلان سەرحەد قسەیان کرد.
زیلان سەرحەد ڕایگەیاند هەردوو شەهید بۆ ئازادی ژن تێکەڵی ڕیزەکانی گەریلا بوون، گوتی: "ئەمەش دەریدەخات کە بە ئەخلاقی کوردەواری و چاندی وڵاتپارێزی و هۆشیاری تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن گەورە بوون. کاتێک باس لەم دوو هەڤاڵە دەکەین، هەست بە سەربەرزی دەکەین".
هاوکات باسی وتوێژێکی نێوان خۆی و باوکی شەهید ئارارات کرد، باوکی شەهید گوتبووی هەرچەند شەهیدبوونی بەئازارە، بەڵام تێکۆشانەکەی شکۆدارە و پێویستە هەمووان درێژەپێدەری ڕێگەی شەهیدان بن.
جاهیدە کۆیی ڕایگەیاند شەهید زین زاگرۆس لە خاکی شۆڕشی کۆبانێوە چووە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، ئارارات هەرەکۆلیش شوێنکەوتەی بێریڤان و زیلان و شیار و سەما و هەزاران شەهیدی گەلی زیلان بوو، گوتی: "بۆیە پەکەکە پارتی شەهیدان و قارەمانەکانە".
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.